به‌رێوه‌بردن و سه‌رکردایه‌تی کردن خۆی ئه‌رکێکی گرانه ئه‌وجا نهخهسهلا له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌باشوری کوردستان. ئه‌و ده‌مه‌ی دوژمنی ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆ هه‌بوو هه‌رهه‌موویان به‌دوای ستاندنی ڕۆحی پێشمه‌رگه و سه‌رکرده ههڵکهوتووهکانهوه بوون! که‌سێک ئه‌وکات ده‌سپێبکا به‌توانای خۆی پۆزسیۆنهکان وه‌ربگرێ ده‌بێ له‌سیمایدا بڕوانی ده‌یان وه‌ڵامت لا به‌رجه‌سته ببێ پێش ئه‌وه‌ی بپرسی؟ به‌و لێڕامانهی شه‌هید محه‌مه‌د ده‌توانی مێژووێکی پڕ شکۆی نه‌ته‌ویه‌ک بخوێنیته‌وه.
ده‌بی تێهه‌ڵچینه‌وه ..
شه‌هیدی سه‌رکرده دکتۆر خالید ده‌چته گونده‌کانی ئینێ و ئێندزێ، خه‌ڵکی ئاواییه‌که ده‌ڵین: مامۆستایه‌کی کۆیی لێره‌یه، ده‌بینی شه‌هید محه‌مه‌دی وه‌ستا به‌کری به‌نای کۆیه‌یه! یه‌کسه‌ره پێی ده‌ڵێ: محه‌مه‌د ده‌بی تێهه‌ڵچینه‌وه، داوای لێده‌کا په‌یوه‌ندی ڕێکخستنی لۆ به‌ناو شاری کۆیه‌وه ڕێک بخات، ئه‌ویش ئازا و ژیرانه هه‌موو کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێ به‌بێ دوودڵی. به‌ده‌یان نامه و بڵاوکراوه ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌وه‌نده نه‌ترس له‌و سه‌رده‌مه مه‌ترسیداره‌ی زۆری به‌عسیه‌کان بهگونیه بڵاوکراوه ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌شاره‌کاندا بڵاوده‌کاته‌وه. خۆشی هه‌رخوێندکارێکی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌ی په‌روه‌رده‌ی دکتۆر خالیدبوو، جێگه‌ی متمانه و بڕوای سه‌رۆک مام جه‌لال بۆیه‌ش سکرتێری هه‌موو کاره‌کانی ده‌کرد له‌سه‌رکردایه‌تی شۆڕش هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه.
شتۆکوڕبوو!
نه‌رم و میانڕه‌و به‌ڵام خۆڕاگر و خاوه‌ن باوه‌ڕ، ئازا و چاونه‌ترس هه‌روا ژیر و به‌هزر. له‌ناو که‌سوکار و براده‌رانی که‌سه‌کی تێگه‌یشتووی پێگه‌یشتووی که‌مدوو بوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناسیبیتیان له‌یادی ناکه‌ن چونکه ڕه‌وشت به‌رز و جهرگسۆزبوو. مامۆستایه‌کی پیشه‌وه‌ری دڵسۆزی خوێندکارانی و فێرکاری باشی فێرخوازه‌کانی، شیاوی هه‌موو ئه‌رک و فه‌رمانێک له‌دۆخه ههرهناسک و مه‌ترسیداره‌کان.
هه‌لومه‌رج ..
هه‌نده‌ک جار هات و هه‌ڵکه‌وته‌کانی ژیان مافی که‌سه شیاوه‌کان ناده‌ن لهگوروبۆقی خۆی هه‌رچی له‌توانایدایه پێشکه‌شی بکات، لێکدانه‌وه هه‌رهۆکارێکی هه‌بێ بۆ ڕێگری تا ئه‌گه‌ر نه‌مان و شه‌هیدبوونیش بێ به‌ڵام تریسکانهوهی توانای مرۆڤه‌کان هه‌میشه پڕشنگ ده‌دا. له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌له‌کان و بوونی مه‌رجه‌کانی له‌شه‌هیدی سه‌رکرده‌دا هه‌بوو زۆر به‌شایسته‌یی دیاربوون.
په‌یوه‌ندی ..
له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌فیق له‌ئاستی ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به‌رپرسیاریتیدا بوو، شه‌هید شه‌فیق یه‌ک له‌و فهرماندانهبوو زۆر به‌ڕێزه‌وه خواست و بڕیاره‌کانی شه‌هید محه‌مه‌دی به‌جێ ده‌گه‌یاند پابه‌ندبوو پێوه‌ی. چونکه ده‌یزانی له‌کاره‌کانی ڕێکخستنی ناوشاریش که ئێستا زۆرانێک له‌ژیاندا ماوون، هه‌موو پێوه‌ره‌کانی سه‌رکرده‌یی تێدابوو جگه لهپێشمهرگهیهکی دڵسۆزی نیشتمان. هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وکات له‌ڕێی شه‌هید محه‌مه‌ده‌وه ده‌گه‌یشتنه لای سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال. مام جه‌لالیش له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی زۆری لۆی به‌ڕێزه‌وه پێشنیاره‌کانی په‌سند ده‌کرد.
پێشمه‌رگه‌ی سه‌رکرده..
له‌وه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌لی کورد له‌کوردستان هه‌ڵگیرساوه له‌نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی حه‌فتاکان، دوای له‌بارچوونی شۆڕشه گه‌وره‌که له‌و داهێزران و ماڵکاولیه بێ سنوره‌دا که‌چه‌ندان هۆکاری ناوه‌کی و ده‌ره‌کی هه‌بوو، به‌هیواوه ده‌یان و سه‌دان سه‌رکرده هه‌روا فه‌رمانده‌ی به‌توانا دروستبوون که‌مێکیان مانه‌وه زۆرینه‌ش شه‌هیدبوون چونکه گڕدانی شۆڕش به‌رده‌وام پێویستی بهژیلهمۆی گوڕ‌و جۆشدان بوو. له‌و پێشمه‌رگه سه‌رکردانه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێ بهعارهقه و خوێنیان خه‌باتی کوردایه‌تیان جۆش‌دا مامۆستا محه‌مه‌د ڕێکخه‌ر و جێبه‌جێکارێکی ژیر و هۆشیاری دڵسۆزبوو، ئێستا لهیادهوریدا وه‌ستانێکی ده‌وێ که بزانی چۆن سه‌رکرده‌یه‌که!
بۆنی شه‌هید ..
هینانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌رکردایه‌تیه‌وه تا کۆیه دوای شه‌هیدبوونی له‌به‌رواری 09.07.1980 ده‌رده‌سه‌ری زۆری هه‌بوو چونکه هه‌نگینێ ڕێگه‌پێدراو نه‌بوو ده‌بایه ده‌یان ده‌روازه‌ی جیا بدۆزرێته‌وه هه‌ندێک به‌ناسین، هه‌ندێکیش به‌پاره و به‌رتیل. سه‌رڕای بڕینی کۆسپه‌کان به‌پێوه‌ری خزمایه‌تی کوڕی ئامۆزای بابم بوو بابیشم هاوکاری هینانهوهکهی بوو. له‌وێ دوای شه‌هیدبوونی به‌بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان دیاربوو ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک نێژرابوو له‌ژێر زه‌وی. ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌یشتنه‌وه کۆیه ئه‌منیش چووم له‌به‌رده‌می خه‌سته‌خانه‌ی کۆیه له‌ناو لاندرۆڤه‌رێک ته‌رمه‌که‌ی دانرابوو، لهنزیکیهوهبوو هه‌ستم به‌بۆنێک کرد بابم خێرا دووری خستمه‌وه! ئه‌و بۆنه ڕقی پیرۆزی کوردانه‌ی هه‌موومانی ڕشت و به‌جۆشتر کرد.