ڕه‌نگه خۆشگۆی پێشمه‌رگه‌کان لهشهوینی ناو مزگه‌وته‌که‌ی گوندی باقلانی دۆری خهلهکانێ دوای مشتومڕی ئاماده‌کاری چالاکیه‌که‌ی سبه‌ینێ، شه‌هید ئه‌حمه‌د یان ڕاستتر حه‌مید گه‌ڕه‌شێخانی ده‌شتی هه‌ولێری له‌بێده‌نگی که‌مدوویی ڕزگار کردبێ که گۆتیان: ده‌ی بابزانین به‌یانی نۆره‌ی کێیه؟ ئه‌و پرسه چه‌ندباره خوێن وه‌ستێنه کهلهقاقای ته‌نز و پێکه‌نیندا هه‌میشه‌یی پێش چالاکیه پێشمه‌رگه‌ییه‌کان ده‌کراوه، کۆچه‌ری پێشمه‌رگه له‌شه‌هیدان ڕزگار مام قلینجی و میکایلی ئهحهسوری له‌گه‌ڵ کۆمهرهی پێشمه‌رگه ئاماده‌بووه‌کانی کرد به‌ڵام شه‌هید حه‌مید له‌و سه‌ره‌وه هاته ده‌نگ وه‌ک پێشمهرگکهوتنیان گۆتی: شه‌هیدبوونی سبه‌ی لۆ من لێگه‌ڕێن! ئه‌وانیش تاوێک دامان بێده‌نگ بوون!
ده‌بابه کوردکوژهکه ..
لووله‌ی بهسێرهوه له‌مزگه‌وته‌که کرد هه‌رچه‌نده ده‌بابه‌ی عه‌ره‌بی باپیرانی سه‌دام بوو، ئاینه‌که‌ش ئیسلامی ههرئی خۆیان و له‌گه‌ڵ خۆیان هینابوو به‌سه‌ریاندا سه‌پاندین، ڕێک کاریته‌ی سه‌ر دینگه‌ی هه‌یوانه‌که‌ی ڕوخاند و قورئانهکانیشی لهخرتۆرێ وه‌ردا، ئا له‌وێ جاره‌کی دی خشته قوڕی کڵێسا زهردهشتیهکهی کرابووه مزگه‌وته ئیسلامپۆشهکه ده‌سنوێژێکی کوردستانیانه‌ی بهخوێنهگهشهکهی شه‌هید ئه‌حمه‌د هه‌رگرت و پشت به‌چیای کۆسره‌ت ڕووش لهههیبهسوڵتان بانگی سه‌رکه‌وتن و ئازادی به‌ده‌م ڕۆژهوهدا.
بانگی خۆشه‌ویستی..
ناو ده‌بابه‌که‌ی شه‌ڕی عێراق ـ ئێران که شه‌هید ئه‌حمه‌د پێش چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ربازی شۆفێری بوو کردیه براده‌ری کوڕێکی عه‌ره‌بی عێراقنشین. له‌کۆتایی هه‌فته چوونه‌وه ماڵیان له‌وێش کیژۆڵه‌یه‌کی ئه‌سمه‌ری خوێن شیرینی دراوسێ زه‌نگی عه‌شقی بۆ لێدا هه‌میشه به‌چه‌پکه گوڵه‌وه ده‌چووه دیداری!
پێشمه‌رگایه‌تی..
مادام ههردهکوژرێم با ببمه پێشمه‌رگه ئه‌وه بیر و کرداری شه‌هید حه‌مید بوو بهکلاشینکۆفهوه ڕووی کرده بادینان و به‌گه‌ر هاوڕێیانی حیزبی شیوعی که‌وت، ڕۆژ و مانگه‌کان ساڵیان ناونا و سوڕانده‌وه بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌س بوه‌ستن ئه‌وه‌ی ده‌هات ده‌یان برد ئه‌وی نه‌شهات به‌جێیان دێلا.
ژوانی عیشق..
گابهردهکهی بناری قه‌ندیل لای قڕناقاو پشت ئاشان سه‌ره‌ڕێیه و شه‌هید ئه‌حمه‌د لهخوارێوهی ده‌ڕوانی دوو کچ و کوڕێک به‌به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی پێداههردهگهڕێن، ترپه‌ی دڵی له‌خۆوه خێرابوو پێش زوومی چاوی کهدیتی ده‌سگیرانه عه‌ره‌به‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خوشک و برایه‌کی به‌لایدا دێن، هه‌ستانه‌وه و غلۆربوونه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر له‌باوه‌شی یه‌کتردا خۆیان دیته‌وه! بێ ههروهسته به‌رده‌وام بخوێنه‌وه ئه‌وه فلیمی هۆلیودی ئه‌مه‌ریکی یا بۆلیودی هیندی نیه خایاڵمهندی دارێژرابێ به‌ڵکو په‌ڕاوی مێژووی کوردایه‌تیه ههڵیدهدهیتهوه تۆز و گه‌ردی له‌سه‌ر لاده‌به‌ی!
شه‌ڕی ناوخۆ ..
فڕوفێڵی سیاسیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان ئاشوبی شه‌ڕی ناوخۆی نایته‌وه، هه‌رلایه‌و به‌شی خۆی هه‌ویره‌که‌ی شێلابوو که‌سیان نه‌بوو ئاردی بێژابی قونی نهبزێوابی! جاره‌کی دی ماڵی خۆشه‌ویستیان بهقوڕگرت شه‌هید حه‌مید دیل بوو دواتر ئازادکرا بووه پێشمه‌رگه له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کچهعهرهبه شوعیهکهش که پێشتر له‌کاری ڕێکخستنی ناوشار ئاشکراببوو هاتبوو لۆ پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌وجاره‌ش بێ سه‌روشوێن وونبوو، که‌س نه‌یده‌زانی عارد قوتی دا یا ئاسمان ههریکێشا!
گوندی کانی لهله..
گه‌نم خشت گوڵ ببوو که‌چی کاته سوڕخواردووهکهش وه‌ڕس نابی هه‌ربه‌رده‌وام خولدهداتهوه بێ وه‌ستان ئه‌وجاره بردینیه‌وه کانی لێڵه یان وه‌ک ده‌رێن: کانی لهله به‌ری شێخانی ده‌شتی کۆیه‌یه باره‌گای که‌رتی یه‌کی تیپی 93 ی کۆیه‌ی لێ‌بوو لهکێلهکی ته‌قته‌قی سه‌ر زێی گچکه. شه‌هید حه‌مید خزم و براده‌ر دهنێرته عێراقی عه‌ره‌بی به‌شکه هه‌واڵه‌کی ده‌سگیرانه‌که‌ی بزانێ؟ دیتیانه‌وه ئه‌وکات ڕاده‌ستی ڕژێم بووینه‌وه و چوونه داخوازی و که‌وتنه ماره‌یی، کچه‌ش دوو جار هاته کانی لهله به‌ڵام ئه‌فسوس داخێکی تری به‌جگه‌ره‌وه نان ئه‌و شۆخه لهڕووداووی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌سدا و کۆچی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی کرد. خه‌م و شیوه‌ن شه‌هید حه‌میدی عاشقی له‌قولایی ئازار ئاخنی بێ ده‌رچه خوازیاری چوونێکی ڕوحی بوو لۆ لای ده‌سگیرانه‌که‌ی.
چالاکیه‌که‌ی دۆڵی خه‌له‌کان 15.02.1985..
به‌خوێنی گه‌شمه‌رگی پێشمه‌رگه حه‌مید گه‌ڕه‌شێخانی ناسراو بهئهحمهد ئارایش کرا، ئاوڕی خێرا و نوسینی درامایه‌کی مێژووکردیه ئه‌وجاره‌ش په‌ڕاوێکی بههیمانوسی پیته‌کان ڕه‌ش کرده‌وه، له‌ئاخ و هه‌نیسکی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی هه‌ڵکێشاین، درود بۆ که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه، دانه‌وین له‌ئاست ئه‌و خاکهگڵهی به‌په‌ڵه خوێنه‌کانی ئاودێرایهوه هه‌موو وه‌رزێ گوڵێکی سور ده‌گرێ.