زانا گه‌ڵاڵی-نه‌رویج : هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش ناوێکی دیاری شانۆی کوردییه ، ئه‌و جگه له شانۆی کوردی، له نێو هونه‌ری هۆڵه‌ندی و ئینگلیزیش ناوێکی نامۆ نییه ، به‌ڵکو چه‌ندین کاری سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامداوه به زمانی کوردی و هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی ، له هه‌مانکاتیشدا چه‌ند به‌رهه‌مێکی گۆرانیشی هه‌یه ،. هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ره‌ش له ساڵی 1955 له شاری سلێمانی له دایکبووه‌و قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واوکردووه، له ساڵی 1974 خوێندن به جێدێڵی و ڕووده‌کاته شاخ. ساڵی 1976 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی له شاری به‌غدا ته‌واوکردووه‌و ساڵی 1977 بۆته مامۆستای سه‌ره‌تایی له که‌ناروێ و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی چالاکی قوتابخانه‌کان له سلێمانی. ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات. پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیپی سۆران ساڵی 1972 ده‌بیته ئه‌ندامی تیپی پێشڕه‌وی شانۆی کوردی و له ساڵی 1975 تا ئیستا ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورده‌و له سلێمانی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له کۆمه‌ڵه ئه‌نجامداوه. ساڵی رابردوو له ڕێوڕه‌سمێکی شایسته‌دا به بێ ئاماده‌بوونی خۆی مه‌دالیای ئاڵتوونی وه‌ک ڕێزلێنان پێبه‌خشرا.
له ڕێگه‌ی چه‌ند پرسیارێکه‌وه ته‌وانیمان هه‌ندێک ڕوانینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌م دیداره‌دا کۆبکه‌ینه‌وه..
بۆ هونه‌ری شانۆت هه‌ڵبژارد، ئه‌گه‌ر باس له ده‌ستپێکی ئه‌و ڕۆژانه بکه‌یت که بیرت له کاری هونه‌ر به‌گشتی کرده‌وه ؟
له زۆر چاوپێکه‌وتندا باسی ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌م کردووه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 60 کاتێک قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی بووم باوکم زۆربه‌ی ئێواران له‌گه‌ل خۆی ده‌بردم بۆ سینه‌مای سیروان که ئه‌وسا خاوه‌نه‌که‌ی به‌ڕێز خوالێخۆشبوو کاک برایمی سینجار بوو زۆر براده‌ری باوکم بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که‌مجار منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕیی پێده‌درا بجێت بۆ سینه‌م، بۆیه هه‌موو ڕۆژیک دوای ده‌وامی قوتابخانه مناڵانی گه‌ڕه‌ک لێم کۆده‌بوونه‌وه تا فلیمه‌که‌ی دوێنی شه‌ویان بۆ بگێڕمه‌وه ئه‌م کاره بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ڕه‌گی له ناخمدا ڕواند بۆ مه‌سه‌له‌ی لاسایی کردنه‌وه، چونکه کاتێک فیلمه‌که‌م ده‌گێڕایه‌وه نمایشی زۆربه‌ی ڕۆڵه‌کانم بۆ ده‌کردنه‌وه ئه‌مه ئه‌ندێشه‌و فه‌نتاسیاشمی فراوانترکرد ده‌توانم بڵیم گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری که له‌سه‌رم بووبێت بۆ داهاتوی کاره‌کانم ئه‌مه بووه .
هه‌ر بۆیه له ساڵی 1967/1968 تیپێکی شانۆییم دامه‌زراند له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێی ئازیز و هونه‌رمه‌ندا به ناوی تیپی نواندنی سۆران و ئه‌م تیپه هه‌تا ساڵه‌کانی 1972-1973 به‌رده‌وام بوو له کار کردن هه‌رچه‌نده من ئه‌وسا له به‌غدا ده‌مخوێند. یه‌که‌م کاری من فاته‌و ماته بوو له‌و هاوڕێیانه‌ی که له‌یادم ماون ئه‌و سه‌رده‌مه پێکه‌وه بووین له تیپی سۆران ، ئومێدی نوری باته ، نه‌جم هۆگر ، دلێر موسته‌فا ، سۆرانی حاجی مارف ، پشکۆی سه‌عید ناکام ، له‌تیف عومه‌ری شاعیر و چه‌ندین هاوڕێ و خۆشه‌ویسستی دیکه که ئێستا ناوه‌کانیان میوانی یادم نین .
له سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه‌ی به‌شدار بوویت کامیان زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌رت جێهێشتووه‌و بیرت ناچێته‌وه له‌کامیان په شیمانیت ؟
له ڕاستیدا ئه‌و کارانه‌ی که کردومن له هیچیان په‌شیمان نیم، وه‌ک په‌شیمانی هه‌مووشیانم خۆشده‌وێت به‌ڵام هه‌ر کاره‌و کاریگه‌ری خۆی و خۆشه‌ویستی خۆی و یادگاری تاڵ و شیرینی خۆی هه‌یه .
له زنجیره درامایه‌کدا به گۆرانی بۆ پێشه‌کیبه‌شداربووی، ئه‌مه چۆن بوو، بۆ‌له بواری گۆرانیدا به‌رده‌وام نه‌بووویت ؟
ئه‌و گۆرانییه له درامای ( ژیان )دا بوو که له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست کاک جه‌لال زه‌نگه‌نه‌بوو، ئاوازی ئه‌و گۆرانییه ئێرانییه هه‌ڵبه‌ستی گۆرانییه‌که له سه‌رچاوه‌دا باس له نامه‌ی خه‌باتگێرێکی ئێرانی ده‌کات بۆ کچه‌که‌ی کاتێک فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆده‌رده‌چێت . ئه‌و گۆرانییه ساڵی 1974 له ئێران گوێم لێ بوو زۆر کاری تێ‌کردم ، که له کۆمه‌له‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد ده‌واملێکرا گۆرانییه‌ک بۆ تایتلی ئه‌و درامایه هه‌ڵبژێرم به فرسه‌تم زانی و هۆنراوه‌ی هه‌ستی ده‌روونی شاعیری گه‌وره‌ی کورد عه‌بدوڵلا گۆران له‌گه‌ڵ ریتمی ئاوازه‌که و ناوه‌ڕۆکی دراماکه ده‌گونجا. بۆیه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌ره‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی توانیم ئه‌و گۆرانییه تۆمار بکه‌م که خه‌ڵکی زیاتر به ناوی گۆرانی هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م گوێ ناسییان.
گۆرانی وتن به‌هره‌و توانایه‌کی گه‌وره و جیاوازه له نواندن، به‌ڕاستی هه‌ستمکرد توانا هونه‌رییه‌کانی من له مه‌ودای نواندندا زیاتر ده‌توانم به‌کاربێنم بۆیه زۆرتر گرنگیم به‌و لایه‌نه‌دا .
جگه له زمانی کوردی به زمانی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی کاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌شداربوونت له‌گه‌ڵ ئه‌وان چ ئه‌زموونێکیان پێ به‌خشی وه تاچه‌ند ئه‌م تام و چێژه‌ی جارانی هه‌یه که له‌گه‌ڵ ستافێکی ته‌واو کوردی کارتان ده‌کرد ؟
کاری هونه‌ری له ئه‌وروپا سه‌خته، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئیتر کار نه‌که‌یت و کراویشه چ شانۆ بێت یا درامای ته‌له‌فزیۆنی چ فیلم. زۆر فیستڤاڵی شانۆیی و فیلمیش سازده‌کرێت که جێگه‌ی ڕێز‌و ده‌ستخۆشین به هه‌موو ئه‌و که‌موکورتیانه‌شه‌وه که ئه‌گه‌ر تیایانابێت به‌ڕای من ئه‌م چالاکیانه نوێنه‌ره‌یاتی کولتووری میلله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ن له ئه‌وروپا و ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرۆییان بکرێت و به چاوی ڕه‌خنه‌ی بنیاتنانه‌وه هاوکارییان بکرێت باشتر و باشتریش ده‌بێت ، بۆیه من هیوام به‌و چالاکییانه زۆره بۆ داهاتوو.
زمان زانین واته واڵا کردنی ده‌ر‌گا‌کان ، ڕووخاندنی دیواره‌کان ، بێگوومان کاتێک تۆ به زمانێکی تر له‌گه‌ڵ که‌سانێکی جیاواز له میلله‌ت و کلتوری خۆت کارده‌که‌یت، کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی نوێ له هه‌گبه‌ی ئه‌زموونه‌کانتدا له‌بره‌ودا ده‌بن ، هه‌رچه‌نده من ئه‌زموونی کارکردنم به زمانی ئینگلیزی ئه‌وه نییه چونکه ئنگلیزییه‌که‌م وه‌ک هۆڵه‌ندییه‌که‌م باش نییه، به‌ڵام ئه‌وه به دووهه‌م جارمه که له‌گه‌ڵ ستافێکی ئینگلیز له BBC کارد ه‌که‌م و سود و ئه‌زموونی خۆمم لێوه‌رگرتوون، زیاتر ئه‌زموونی من له ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندی دایه. دیاره کاتێک به‌ڕیزتان باس له چێژی کاری هونه‌ری ده‌که‌یت ئه‌ویش پێویسته به کۆمه‌ڵێک بارودۆخ و که‌سایه‌تییه‌وه که کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت چونکه هه‌موو ئه‌و کارانه و له‌گه‌ڵ هه‌ر کێیه‌ک ئه‌نجامی بده‌یت خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک یاده‌وه‌ری خۆش و ناخۆش و هه‌ندێ جاریش سه‌رسوڕهێنه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌کراو چ له ڕووی خۆشییه‌وه چ له ڕووی نا خۆشییه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له من بپرسی کارکردن له‌گه‌ڵ جاران کارم له‌گه‌ڵ کردوون له کوردستان ئه‌وا پێت ده‌ڵێم هیچ تاموچێژێک له هیچ وڵاتێک و به هیچ زمانێکیش لای من ناگاته تام‌و چێژی ئه‌و کارانه‌ی که‌له کوردستان کردوومن .
فیستڤاڵێکی شانۆییتان به‌ڕیوه‌برد له‌به‌ریتانیا ده‌کرێت باسێکی ئه‌وه‌مان بۆ بکه‌یت وه به‌رنامه‌ی داهاتووتان چییه ؟
به‌ڵێ راسته له مانگی 9ی ساڵی پار 2009 بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ڤیستڤاڵی شانۆ ودرامامان ئه‌نجامدا له له‌نده‌ن که چه‌ندین نمایش و کۆر و سیمینار به‌شدار بوو تیایدا و له کوردستان و ئه‌وروپا و که‌نه‌داش هونه‌رمه‌ندان به‌شدارییان تیا کردبوو.
بۆ به‌رنامه‌ی داهاتووشم پرۆژه زۆرن، به‌ڵام هیوادارین به هه‌وڵ و کۆڵنه‌دانی هه‌مووان بتوانین بیان هێنینه به‌رهه‌م ، ئێستا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک هونه‌رمه‌ندی ئازیز و به‌ڕیزدا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنین بۆ نمایش‌کردنی شانۆیه‌ک که به نیازین له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا بێته به‌رهه‌م.
بۆ کارێکی هونه‌ری له تاراوگه چ ده‌قێک به پێویستی ده‌زانی خۆماڵی یان بیانی ؟
هه‌ڵبژاردنی ده‌قی شانۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که کاری تیا ده‌کات جا چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان بێت چ له‌ده‌ره‌وه، ناکرێت ئێستا من چه‌ند خاڵێک ده‌ستنیشان که‌م و بڵێم ئه‌م جۆره له ده‌ق بۆ ئه‌وروپا باشه، که‌واته من هونه‌رمه‌نده‌که‌م سنوردارکرد، بۆم ده‌ستنیشان کرد ئه‌و چی بکات له‌کاتێکدا ئێستا هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌سه‌ته له‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێریت و کاری تیاده‌کات.
شه‌ماڵی عه‌به ڕش به‌م دووایانه هۆڵه‌ندای جێهێشت بۆ وڵاتی به‌ریتانیا، ده‌کرێت ئه‌م سه‌فه‌ره به سه‌فه‌رێکی هونه‌ری له‌قه‌ڵه‌مده‌ین، ئایا بیرت له‌گه‌ڕانه‌وه نه‌کردۆته‌وه بۆ کوردستان ؟
من له هۆڵه‌نداش چالاک بووم و گروپێکی زۆر باش و به‌توانام هه‌بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی به توانا له وێ وه‌ک هورنه‌رمه‌ندان کامه‌ران ره‌وف ، سیروان جه‌مال ، شادان فوئاد، سۆران ئیسماعیل، شۆڕش دزه‌یی، ئازاد کاکه ڕه‌ش، شنۆ‌و شایی کچم، هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌که‌مان وه‌ک خۆی ماوه چ له ڕووی هونه‌رییه‌وه و چ له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یوه ، ڕه‌نگه له‌نده‌ن بۆ من وێستگه‌یه‌کی نوێ بێت بۆ زیاد کردنی ئه‌زموونه‌کانم به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رله داهاتوودا کاری هاوبه‌شی کوردی- ئینگلیزی هه‌بێت چونکه به‌ڕاستی له‌ڕووی ئه‌زموونه‌وه ئینگلیزی ئه‌زموونه‌کی جیهانییه و گرنگه مرۆڤ به‌گشتی هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی بیزانێت، من ئه‌ڵێم چ هۆڵه‌ندا چ به‌ریتانیا یان هه‌ر وڵاتێکی تری ئه‌م دنیایه بێت تۆ هه‌ر نامۆیت و نابێت به وڵاتی خۆت جا بۆ من هۆڵه‌ندا بێت یان به‌ریتانیا هیچیان هی من نین، با چه‌ند سالێکیش لێره بین .
بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌ڵات پلانێکه ده‌مێکه له گه‌نجینه‌ی خامه‌کانم و ئه‌ندێشه‌مه هه‌ڵگیراوه به‌ڵام جارێ کاتی جێبه‌جێکردنی ماوه .
به‌رهه‌مه‌کانی شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش له دوای سه‌فه‌ر کردنی بۆ ئه‌وروپا
– ساڵی 1994 کورته فیلم به زمانی کوردی وه‌رگێڕانی هۆله‌ندی له تیڤی RTL4 , هۆڵه‌ندی له ده‌رهێنانی حسێن سێودین .
– فیلمی ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ی که ئێتر نادوێ – له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی هۆڵه‌ندی Ben Sombogard له ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ جه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی کورد له‌وانه ئه‌کره‌م سلێمان دیمه‌نه‌کانی ئه‌م فیلمه له وڵاتانی به‌لجیکا مه‌غریب هۆڵه‌ندا وێنه‌گیرابوون .
– ساڵی 1996 به‌شداری له کاریکی شانۆیی کرد بۆ مناڵانی په‌نابه‌ر له هۆڵه‌ندا به‌ناوی -تاجه‌که‌ی شازاده
– ساڵی 1997 وه‌ک یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شداری له موزیکه‌لالێکی (Oparet ) ی هۆڵه‌ندی کرد له‌گه‌ڵ ده‌ر هێنه‌ری هۆڵه‌ندی(Erik van Waalaijk van Doorn)
– ساڵی 1998 به شانۆی دوباره‌ی داستانێک به‌شداری یه‌که‌م فیدستڤاڵی شانۆی کوردی له تاراوگه کرد له به‌رلین ئه‌م شانۆیه له ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سیروان ڕه‌حیم بوو
– ساڵی 2000 به‌شداری له دووهه‌م فیستڤاڵی شانۆی کوردی له تاراوگه کرد به شانۆی پێنج ( 5 ) تابلۆ له ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند شۆڕش قادر بوو هه‌ر له‌م فیتسڤاڵه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پێبه‌خشرا .
– ساڵی 2001 ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی له فیلمی سینه‌مایی 35 میلم ڕۆژانی زه‌رد ئه‌م به‌رهه‌مه به‌شداری چه‌ندین فیستڤاڵی جیهانی ردووه که به‌رهه‌مێکی ئه‌ڵمانی بوو .
– ساڵی 2002 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی شانۆی – شه‌وی زاوایه‌تی- به زمانی هۆڵه‌ندی که له نووسین Vera Aikens ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب رسول السغیر
هه‌ر له ساڵی 2002 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له درامای ته‌له‌فزیۆنی Hallo Holand که له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌کره‌م سلێمان بوو .
– له ساڵی 2004 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له درامای ته‌له‌فزیۆنی (نامۆیی) که له‌نووسین ده‌رهنانی هونه‌رمه‌ند شۆڕش قادر بوو .
– هه‌ر له‌هه‌مانساڵدا 2004 به ڕۆڵی سه‌ره‌کی به‌شداری له فیلمی ده‌ریایه‌ک له بیره‌وه‌ریم-یکرد که له‌نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ئوف بوو .
-ساڵی 2005 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له کورته فیلمی Gekleurde Ijs به زمانی هۆڵه‌ندی بۆ Art Universaty له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کاک ئاکۆ سیرینی بوو
– ساڵی 2006 ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی له شانۆی De Herineringen به زمانی هۆڵه‌ندی ئه‌م شانۆیه له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌وف و وه‌رگێرانی بۆ هۆڵه‌ندی شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش پێداچوونه‌وه‌ی زمان Tom Theo Smit
– ساڵی 2006 به‌شداری له زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی به زمانی ئینگلیزی به ناوی – Casualtym- له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی Ben Morris
– هه‌ر له ساڵی 2006 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له کورته فیلمی(دڵشاد ) که له‌نووسین و ده‌رهێنانی ئاکۆ سیرینی بۆ Art Universaty بوو له Utrecht
– ساڵی 2007 رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له 8 ئه‌ڵقه‌ی زنجیره درامای Nederlands aan het werk به زمانی
هۆڵه‌ندی که له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی (Ruben Bults )
– هه‌ر له هه‌مان ساڵدا رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له شانۆی ( ده‌رگه ) به زمانی کوردی ئه‌م شانۆیه له نووسینی نووسه‌ری ناوداری حه‌ره‌ب ( یوسف السغیر ) و وه‌رگێڕان بۆ کوردی جه‌مال خه‌مباری شاعیر ، وه وه‌رگێڕانی بۆ هۆڵه‌ندی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ڕيش بوو
– ساڵانی 2008 و سه‌ره‌تای 2009 رۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه له 5ئه‌ڵقه‌ی زنجیره درامای مناڵان به زمانی هۆڵه‌ندی بۆ کۆمپانیای Ooit له نووسین و ده‌رهێنانی ئه‌کره‌م سولێمان که ئێستا له هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت .
له دوای نیشته‌جێبوونی له به‌ریتانیا به‌شداریکردووه له ڕێکخستن و سه‌رپه‌ریشتیکردنی فیستڤاڵی مۆنۆدرامای کوردی له‌له‌نده‌ن له هه‌مانسالیشدا زنجیره درامای Guardians of the Museum’ ڕۆڵی بینیوه که درامایه‌کی نوێی که ناڵی BBC1.