هەرمن ئەحمەد : له جیهانی كاری سیاسی چه‌قی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی شه‌قامه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و سه‌كۆی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێته جێگه‌ی زۆرانبازی سیاسی و ململانێی پارته‌كان هه‌روه‌ها ره‌خنه وپێشنیار و پڕۆژه‌ش له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
ئه‌ركی حكومه‌ت و حزبه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ده‌بن بۆ هێنانه‌دی دیموكراسی راسته‌قینه دوور له ده‌سه‌ڵاتێكی كارتۆنی، به شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی چالاك و زیندو ره‌خنه‌و پیشنیار هه‌ڵگرێت له ده‌نگه بڵنده‌كان نه‌ترسێت ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی باش ده‌بێت بۆ هێنانه كایه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی به‌هێز.
ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت داڕشتنی به‌رنامه‌ی تۆكمه‌یه بۆ چاك سازیی و سوود وه‌رگرتنه له كه‌موكورتیه‌كانی رابردوو، وه‌ك باشتركردنی سیستمه ئابوری، چه‌سپاندنی یاسا، چاكسازی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌روه‌رده…. ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه متمانه‌ی شه‌قام پته‌وتر ده‌كات.
(ئه‌و عهیامانه گوزه‌شت) بڵێین ده‌سه‌ڵات كه‌م ئه‌زمونه توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان نیه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین كه‌موكورتی هه‌یه وده‌توانرێت باشتر بێت حكومه‌ت له به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌ختی دیموكراسیدایه.
سه‌رده‌مێكی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه كه‌له رابردووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستاندا بێ وێنه‌یه پێكهێنانی حكومه‌تێك كه ئه‌م سه‌ری راست و ئه‌وسه‌ری چه‌پی پێكهاته سیاسیه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو ئه‌م ده‌سكه‌وته حكومڕانیه‌ی لێ به‌رهه‌م هات هه‌رچه‌نده یاده‌وه‌ریه‌كانی رابردوو ناسڕێته‌وه كه چیمان نۆشی و چیمان به‌سه‌ر هات.
له‌گه‌ڵ بوونی بیروڕای جیاواز و فره حزبی و هه‌ستكردن به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسیه‌ت، به‌ڵام هێشتا ماوه سیستمی دیموكراسی له هه‌رێمه‌كه‌مان پیاده‌بكرێت.
به‌پێی نه‌رییته سیاسییه‌كان، سیاسه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌گبه‌ی مێژوو، ئالیه‌تی كاری سیاسی و سیاسه‌تی كوردیش جۆریكه له توندڕه‌ویی و تاك بڕیارانه‌یه، ئه‌م عهقیبهته بوه‌ته هۆكارێك كه به شێوازێكی لۆجیكیانه و سیستمی سه‌رده‌میانه كار نه‌كه‌ن، به جۆرێك هه‌ندیك له سیاسه‌تمه‌داران ترس ده‌رده‌بڕن بوێرنین له ده‌ڕبڕینی بیروڕاكانیان، هه‌ندێكی دیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان لێ بسه‌ندرێته‌وه له داموده‌زگاكانیان ئه‌م فاكته‌رانه هه‌نێكی تریش ده‌بنه هۆكاری لاوازی چه‌مكی به‌ڕێوه‌بردنی حكومرانیهت، ئیدی لاوازیی متمانه‌ی شه‌قام به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فاكته‌رانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێته هۆی لهنگبوونی كاری به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایی و گرفت له داموده‌زگاكان و هه‌روه‌ها له بیری شه‌قامدا، چونكه شه‌قام تینوی دیموكراسی راسته‌قینه‌ن نه‌ك سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی دیموكراسییه‌ته‌وه.