نوسینی /نیان قادر_سوید : ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکمان بۆ مێژوو هه‌بێ، ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که له دێر زه‌مانه‌وه به‌ربه‌ره‌کانێ وململانێکی به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان ومافه‌کانی مرۆڤ له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێدا ،ئه‌گه‌ر زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانی مێننه پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاین ودیانهتهکان ،
ئه‌وا ده‌بینین که مێینه سهردارێتیكی ته‌واوی هه‌بوه، خۆی خاوه‌نی بریاره‌کان بوه،وه به‌ته‌نها ژنه‌کان خودانی منداڵه‌کان بوون، هه‌ر ئه‌م هۆیه‌ش وایکرد که ژنه‌کان به‌دوای تامی گژوگیاوخۆراکدا گه‌ڕان و گه‌نمیان دۆزیه‌وه ،بۆ به‌خیوکردنی مناڵه‌کانیان ،پیاوه‌کان هیچ ماف وئهركێکی مناڵیان له‌ئه‌ستۆ نه‌بوه ، چونکه هیج جۆره هاوپه‌یمانیه‌ك له نێوان ژن و پیاودا نه‌بوه ، به‌ڵام له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی دیانه‌ته‌کان ورده ورده ده‌سه‌ڵاته‌کان دیاری کران وئه‌رک و مافه‌کان دابه‌ش کران وبه‌شێوازێکی سیسته‌ماتیك خۆپه‌رستی پیاو وتوانای جه‌سته‌یی پیاوان سه‌پێنران ،به‌تایبه‌تی له دوایی بڵاوبونه‌وه‌ی دیانه‌تی مه‌سیحی ودوابه‌دوای ئه‌ویش ئیسلام ،هه‌ر لێرهوهباوهڵامی ئه‌و که‌سانه بده‌ینه‌وه،که ده‌ڵێن پێشهاتنی ئیسلام ،مێینه زینده‌به‌چاڵ کراوه،بابه‌ته که‌مان له‌سه‌ر جیهانه ،نه‌ك خێڵێکی بچوکی بیابان ،خۆئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌ره‌ب ،نه‌ك جیهان مێێنهیان زینده به‌چاڵ بکردایه ،ئه‌ی ئیسلام له چی له دایك بون ،خۆ موتوربه نه‌کراون، لام ئێمه ده‌توانین بڵێین هێزی مێینه دۆڕان و به‌بیانوی دۆزه‌خی ئه‌و دنیا ، دۆزه‌خی سه‌رئه‌م زه‌مینه‌یان بۆ دامه‌زراو دۆزه‌خه‌کانیش له‌لایه‌ن بریاری پیاوه‌کانه‌وه به یاسا کران ، مێینه کرا به‌کۆیله‌ی هه‌ردوو دونیا ،هه‌رچه‌نده به‌شێکی زۆر له ڕه‌گه‌زی مێنیه به‌و یاسا‌و نه‌رێته ڕازی نه‌بوون ،وبهرشاڵاوی کوشتن ولێدان وجۆره‌ها سوکایه‌تی بونه‌وه ، به‌ڵام هێزی مێینه کۆڵ‌یان نه‌داو شه‌ری ماف وده‌سه‌ڵاته‌کان به‌رده‌وام بوو ،خۆشبه‌ختانه دوو جه‌نگ له نێوان پیاواندا ،به‌رپابوو که هه‌ردوکیان له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی مێینه شکایه‌وه ، جه‌نگی یه‌که‌میان له نێوان هێزو یاسای ئیمراتۆرو مه‌لیکه‌کان دژبه پێگه‌و یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته کانی قه‌شه‌و ئاینزادهکان ، به‌هۆی هێزو توانای مادی وهێزه‌وه مه‌لیك و ئیمپراتۆره‌کان ، هێزه ئایینیه‌کان ده‌سه‌لاتی کار‌و فه‌رمانی ده‌وڵه‌تیان نه‌ما ،لێره‌دا وه‌رچه‌رخانێکی مه‌زن بۆ ژنان هاته کایه‌وه،له‌وه‌ش به‌هێزتر دوابه‌دوای ئه‌و شه‌ری فکری بوو له نێوان که‌پیتاڵیست وپرۆلیتار،ئه‌مه‌یان کاریگه‌ری ڕاسه‌وخۆی هه‌بوو ، بۆ یهکسانکرنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی نێرومێ ، چونکه هێزی مێینه به‌شداریه‌کی به‌هێزو به‌رچاوی بینی له‌م شۆڕشه‌دا ، چونکه هێزی مێینه به هاوکاری پیاوانی یه‌کسانخواز توانیان چه‌ند ڕۆڵیان هه‌بێ له داڕشتنی به‌رنامه و یاساکان ، هه‌تا شه‌ری فکری له نێوان ماتریالیزم و ئیدیالیزمهکان قوڵتر‌و به‌هێز ترده‌بوو ،برگه‌یه‌کی تر له یاساکان بۆده‌سه‌ڵاتی مێینه ده‌چه‌سپی وزیادی ده‌کرد، هه‌رچه‌نده ئهوفاکتهرهی که بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی که نوخبه‌ی ڕؤشنبیرانی پیاو پاڵپشتی له خواسته‌کانی مێینه بکه‌ن ، بریتی بوو له خۆشه‌ویستی و ڕاستگۆی و سۆزی دایکایه‌تی وخۆبهخشی مێینه‌کان بوو بۆ به‌شێک له جه‌سته‌ی دانه‌براوی خۆیان ،که پیی ده‌وترێ ره‌گه‌زی نێرینه ،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ر پیاوێك له و جه‌نگانه‌دا ده‌کوژرا یان بریدار ده‌بوو، به ده‌یان ساڵ له ته‌مه‌نی چه‌ند مێینهیهکیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد ، چونکه ئه‌وان کوڕوبرای مێێنهکانن ، به‌هه‌رحاڵ ئازادی ومافی مێینه بوو به هاوکێشه‌یه‌ك و په‌یوه‌ستکرا به ڕێژه‌ی ڕۆشنبیرو هۆشیاری پیاوه‌وه ، له‌هه‌ر گه لو ووڵاتێك ڕێژه‌ی هۆشیاری و ڕۆشنبیری ره‌گه‌زی نێرینه به‌رزو به‌هێز بێت بێگومان ئه‌وا بڵانسێکی یه‌کسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌دا هه‌یه ،وه‌له‌هه‌ر گه‌ل ونیشتمانێکیشدا ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ودهسوری دیانه‌ت زاڵبێ بهسهرفهرههنگی کۆمه‌ڵایه‌تی کلتورو نه‌رێتی کۆمه‌ڵگه ، ئه‌وا مێینه ده‌کرێته شه‌ره‌ف و مقه‌ده‌ساتی نێرینه و واتای ژیانی مێینه‌ش له خودی خۆیدا بێ‌مانا ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش وایکرد پیاوانی هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وئاسیا به نه‌خوێنده‌واری ودواکهوتوی ده‌ق بگرن ودورهپهرێز بن له‌ژیانی شارستانی و سه‌رده‌میانه ، وهه‌ر که باس له ماف و ئازادی ژیانی مێینه بکرێ ، بێهیچ پێشه‌کی و گوێگرتنێك وابه‌سته‌ی سێکسی و بورای جنسی ده‌که‌ن و گرێبه‌ستی شه‌ره‌فی ده‌که‌نه‌وه .من نامه‌وێ زیاده ڕۆی له ژماره‌کاندا بکه م ، ته‌نها ئه‌وه وه‌بیر خه‌ڵکی دێنمه‌وه ،که له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دابه سه‌دان جاسوس وئه‌من وئیسخبارات ومسته‌شار هه‌بون ،خۆشیان به‌ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی شه‌ره‌فدار ده‌بینی ،کاره‌ساته‌که ئه‌وه بوو ، ئه‌مانه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ کۆیله‌ی مێینه‌ش بوون له‌ماڵه‌وه ، که له بچوکترین ئازادی بێبه‌ش کرابون ،له پێناوی شه‌ره‌فی ئه‌واندا ، ئێستاش له‌ژێر ناوی جۆراو جۆر‌و پاساوی ژه‌هراوی وکوشنده‌ی شه‌ره‌ف وهه‌ندێ ڕه‌فتاری قێزه‌ونی کۆمه‌لایه‌تی ،ده‌یانه‌وێ جارێکی تر ڕه‌وتی مێژووی شارستانی لغاو بکه‌ن وههموویاسا ونه‌رێت وبه‌هایه‌کی جوانی کۆمه‌لایه‌تی بکه‌نه قوربانی لاسایی کردنه‌وه‌ی ووڵاته گه‌نده‌ل و دواکه‌وتوه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ،که ئه‌وان پیاوه‌کانی ئێمه به کۆیله وڕهعیهتی خۆیان ده‌بینن ،ئه‌گه‌ر هه‌ر لاسایکردنه‌وه ، ئه‌وان خاوه‌نی سه‌رداری وسه‌روه‌ری و ووڵاتی خۆیانن ،ئه‌ی بۆلاسایی شته جونه‌کان وپیرۆزه‌کانی ئه‌وان وولاتانی پێشکه‌وتوو نه‌که‌ینه‌وه ، به وتیۆرییهی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه له مێژوی ڕه‌وتی قۆناغه‌کانی ژیاندا ، ئه‌وه‌تا له‌م سه‌رده‌مدا کورد لاسای خێڵێکی دواکه‌وته‌ی پێش ئیسلام ده‌کاته‌وه ،که ده‌ڵێن مێینه‌یان زینده به چاڵ کردوه ،ئه‌وه‌تا کۆمه‌ڵگای ئێمه تازه کچ وژن ڕۆژانه ده‌سوتێنرێ و ده‌کوژرێ و پارچه پارچه ده‌کرێ به ناوی شه‌ره‌فه‌وه ، ئه‌وه ته‌نها گه‌لی ژێر ده‌سته‌یه له مانا‌و پێکهاته‌ی ووشه‌ی شه‌ره‌ف نهگهیشستوهو بێ ووڵات وئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ماوه‌ته‌وه . شه‌ره‌ف نیشتمانه که سه‌ربه‌رزی و که‌رامه‌ت و شکۆداری بۆ نێر‌و مێ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات ، لێره‌دا ناچارین ڕوبکه‌ینه ڕه‌گه‌زی نێرینه وبه‌ده‌نگێکی بهرزپێیان بڵیین ،به‌تایبه‌تی پیاوانی ئاینی و سیاسی ، پێیان بڵین ئه‌گه‌ر شه‌ره‌ف ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه‌ی مێینه ،فه‌رموون با پیشه‌و کاره‌کانمان بگۆڕینه‌وه ،تاکو شه‌ره‌فی ڕاسه‌قینه ئێمه به‌ده‌ستی بهێنین ، که سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆی نیشتمان ویه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی و ئازادی و مافی تاك وکۆیه ،ساڵه‌هایه خۆتان به کۆیله‌یی ماونه‌ته‌وه وئێمه‌ش کۆیله‌ی کۆیلهکانین .هه‌رکاتێ ئێوه شه‌ره‌فی دایکی مرۆڤایه‌تیتان به‌ده‌ست هێنا که دایکی هه‌مومانه نیشتمانی کوردستانه ،ئێمه رازین کۆیلایه‌تی ئێوه قبوڵ بکه‌ین و به‌هه‌ردوو دۆزهخهکهتان ڕازی ده بین ، له کۆتایدا ده‌ڵێم نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ پاڵه‌وانه‌کانی 8 ئادار بۆ ئه و پیاوانه‌ی ڕێز له‌و یاده ده‌گرن هه‌زاران سڵاو له نوخبه ڕۆشنبیره‌ی که مێینه به خوشك ودایك و دڵسۆزی خۆیان ئه‌بینن ،نه‌ك ئاله‌تی شه‌ره‌ف..!