دانوستان کاتیه‌تی و ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر بڵێین: سه‌وڵی که‌شتی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم ته‌نیا بهلهیهکتری گه‌یشتن وه‌ک هاوکاری هه‌ردوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌که‌ناری ئارامی له‌نگه‌ر ده‌گرێ دهتوانرێش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێ .
هیچ پاساوێکی نه‌رێنی ناوێ گه‌ر کتومت به‌ڕێژه‌ی سه‌داسه‌د به‌رنامه و کاریان یه‌کدیگیر نه‌بێ ئاسایی و په‌سنده هه‌ر نزیکی یه‌ک که‌وتبنه‌وه . هه‌رده‌م بیروکاری ئه‌وان له‌یه‌ک جوایه‌زه به‌ڵام ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو ئه‌وه‌یه ئه‌وان بهجیاوازیهکانیانهوه یه‌کبگرنه‌وه نه‌ک گیراوه‌ی یه‌کتری بن . کاتێ ئۆپۆزسیۆن لاساکاری ده‌سه‌ڵات یا پێچه‌وانه‌که‌ی وابێ که‌واته دادوه‌ری و کێبه‌رکێ ی پێشکه‌وتن نابێ ، دیموکراسیش بێ به‌ره‌ی هه‌مبه‌ر له‌که‌داره سه‌قامگیر نی یه ئه‌گه‌ریش لێک ههرزهقینهوه و مقۆ مقۆی تاوانبار کردنی یه‌کتربێ ئه‌ویش نه‌ک چه‌رخه‌که ده‌وه‌ستێنێ به‌ڵکو به‌ره‌و دواوه‌وه ده‌مان کێشێته‌وه ڕه‌وتی دیموکراسیش لاوز و به‌ره‌و نه‌مان ده‌با . له‌بانگه‌شه‌ی میدیایی و به‌رنامه‌سازی چاکسازی مافی خۆیانه به‌باشه به‌سه‌رخۆیاندا هه‌ربڵێن ، ڕێگری نی یه له‌کاری چاکه وه‌ک زۆرینه‌ی باڵنده پوشکێشی هێلانهکهیهتی ، که‌سیش به‌دۆی خۆی ناڵێ ترشه به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه دووربێ له‌زمانی تانه و ته‌شه‌ری که‌سایه‌تی و گولله با به‌زمانی سیاسی و گوڵ بێ . پرنسیپ ڕۆحی دامه‌زراوه‌یی یه ڕێکخراوکردنی سیسته‌مه ، دیسپلینیش ماف و ئه‌رکی هه‌مووان تهرزوو ده‌کا لهدانوستانا ، خواره‌وه و سه‌ره‌وه وه‌ک شیشی تۆکمه‌یی چه‌مه‌نتۆ ته‌لاره‌که ڕند ڕاده‌گرێ به‌ڵام له‌م سه‌رده‌می دیموکراتیه و بڕیاری هێزی هه‌ڵبژاردنه هه‌موو یاساکان تێکشکاون جۆر و چۆنایه‌تی گرینگی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و نی یه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگ و چه‌ندایه‌تی لهبرهوه ! ئێستا سه‌رده‌می شۆڕش و پاكسازی پشووی خه‌باتی درێژخایه‌ن نی یه ده‌بێ له‌فه‌رمانڕه‌واییدا ده‌نگه‌کان کورت‌بڕی کات بکه‌ن ، پێوه‌ر و سهرهوهربن زۆرینه‌ی ڕه‌ها هه‌رده‌م براوه‌یه جا تۆ به‌چاکی و جوانیه‌کانت ، به‌چاره‌سه‌ر و به‌رنامه‌کانت ئه‌مه مسۆگه‌ر ده‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بووی ئه‌وا ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن بی له‌و سنوره ئاکارناسیهدا که کورد پێ ی ده‌ڵێ: پیاوه‌تی بمێننه‌وه ، پیاوه‌تیش گۆشتی ڕانی خۆته ئه‌گه‌ر نه‌یبڕی ناکرێ . بۆ لێکدانه‌وه‌ی سه‌رباسه‌که و هه‌ندێ ڕوونی .. سه‌ره‌تای پایز له‌نێوانی دوو ڕێڕه‌وی شه‌قامی شه‌ستی چێوه‌ی هه‌ولێر ، ڕێک لهناوباخچهکه که‌لایانێ داده‌مه‌زرا له‌وانه‌یه به‌شێوازێکی تر پێ ی بڵیین: ( هه‌ڵماتێن ) .. که‌سی سه‌رکه‌وتوو هه‌رده‌م به‌گه و دۆڕاویش قڕه‌یه له‌دوای هه‌مووانه‌وه وازی ده‌کا ، براوه له‌کۆتایی یاریه‌کان بۆ دڵدانه‌وه‌ی دۆڕاو که قه‌لۆش دراوه ده‌رێ : قه‌یناکا شمڕیش هه‌ر حله .. واته له‌که‌لایانێ لێدانی موشه یا ده‌سکه‌لای یاریزانانی تر بردنه‌وه‌یه به‌ڵام لێره مه‌به‌ست له‌نزیکبوونه‌وه‌ی ده‌سکه‌لای دۆراوهکه عه‌ره‌ب گۆته‌نی بهشبرێک به‌کوردی که‌ده‌کاته بستێک لهموشهکه قبوڵه . ئێستا تۆپه‌که لای یاریهوانهکانی ئێوه‌یه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌بیرتان نه‌چێ کات له‌سه‌ر که‌س ناوه‌ستێ هه‌مووان جێده‌هێڵێ ئه‌گه‌ر مێژووش وێنای کاره به‌هاکان ساتێکی بوه‌ستێنێ ئه‌وا ده‌بنه گۆلی قوولی خه‌یاڵ مرۆڤ ده‌توانێ بناوی تێدا لێ‌بدا مرواری و گه‌وهه‌ری مێژوویی سه‌رده‌مه جوانه‌کانی لێ ده‌ربهێنێ جا بۆ هه‌ر لایه‌کتان بێ ، ده‌بێته مێژوێکی ڕاست نوسراوه‌ی سه‌رده‌می زێڕینی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌روه‌ها تاک و کۆی هه‌ر هه‌موو کاکه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستگۆ و ده‌سه‌ڵاتێکی ڕێکڕهو . کورد به‌ڕێزه و هه‌مووانی پێ کاکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش کاکایه‌تی بزانن له‌وه‌ش زێده‌گۆیی تر هه‌موو کاکێکی دڵسۆزیش به‌ڕێزه له‌سه‌رچاوانه ، جا کاکه تۆش له‌بیری نه‌که‌ی چاومانی . مێژووێکه گوندی کانی له‌له‌ی نزیک ته‌ق ته‌ق ئاغهدێ نه‌بووه ! جۆتیاره‌کان بۆ هه‌ڵسوڕانی کاروباری دێیه‌که‌یان پهڕێونهتهوه ئه‌و به‌ری زێ ئاغایان له‌گوندی جیران بۆ خۆیان هێناوه که ئه‌وسه‌رده‌مه سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئاغایه‌تی بووه هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه چونکه بێ گه‌وره‌یی کار ناڕوا و سیسته‌م پهلاوێژ ده‌بێ . مادام ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن خۆماڵی یه ده‌کرێ به‌رهه‌مه‌کان خۆکوردی خۆکردی بێ . له‌م دانوستانه مێژووییه به‌سه‌ر هه‌ردوولای ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن گه‌ل براوه‌یه پێشوازی هه‌موو ده‌سپێشخه‌ری و تهباییهکتانه ئاشکرا پێتان ده‌گه‌یه‌نێ .. گه‌ر له‌سه‌دا هه‌شتا و حه‌فتاش کۆک بن هه‌ولێری گۆته‌نی پێتان ده‌ڵێ: شمڕیش هه‌ر حله !
دڵشاد تاقانه