ئەحمەد سەنگاوی / بەشی یەکەم: ھێڵی بەرگری خۆردی ئالبا جیراد پێکی سێرجیۆ ڕامۆس ئالڤارۆ ئاربیلوا
ھێڵی بەرگری پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیھانی ٢٠١٠ بریتین لەچەند ناوێکی گەورە و کاریگەر لەسەر ئاستی تۆپی پێی جیھان. وا چاوەڕێ دەکرێت “دلبۆسکی” راھێنەر, پەیڕەوی لە پلانی بەرگریکردن لەپێش بکات, چون ئیسپانیا پشت ئەستور بەشێوەی پلانی گواستنەوەی پاسی کورتەوە لەنێوان یاریزاناندا, لەچۆنیەتی دابەشکردنی تۆپەکان لەنێوان ھێلە سەرەکیەکان, ھەروەھا گلدانەوەی تۆپ بۆماوەیەکی درێژ , ھەروەھا بەرگریکاران دێن لەپێش یاری دەکەن, پلانی زۆر ھێشتنەوەی تۆپ کارێک دەکات ھێڵەکان لەیەکدی نزیک دەکاتەوە, ئەم لێکنزیکیە وا دەکات بەئاسانی ناردنی تۆپی کورت بۆ بەرپێی یاریزانان بەشێوەیەکی ئاسان بێتە ئەنجامدان. ھەروەھا ئەم گلدانەوەی تۆپە بۆماوەیەکی زۆر تیپی بەرابەر دەکوژێت, وەرسی لێدەبڕێت, دژبەر توانایەکی زۆر ھێرشبەری لەدەست دەدات. ھەریەک لە بەرگریکارانی قوڵایی دڵی بەرگری “جیرارد پێکی” دەتوانێت سودێکی گەورە لەبەرزی باڵایی وەربگرێت. قودەرتێکی باشی ھەیە لە دورخستنەوەی تۆپە بەرزەکان بەتایبەت ئەوتۆپانەی تەنھا بەسەر دتوانرێت دوربخرێتەوە, “پێکی” ھێندە ژیرانە و لەسەرخۆ و ئاسان تۆپ لەناوچەی بەرگری تیپەکەی دووردەخاتەوە بەچەشنێک لە ئەگەری ھەر ھەڕەشەیەک بۆسەر ھێڵی دەروازەی ئیسپانیا. ھەروەسا رووبەڕووی ھێرشەکانی دژبەر دەبێتەوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو… لەڕووماڵ و چاودێریکردندا یەک لەیاریزانە کەم وێنەکانە… پێکی ھاوشانی “چیاسەختە کەی مەدرید” یاری دەکات لە قووڵای بەرگری ئەم یاریزانە لێوەشاوەیە بەو پەڕی حەماسەت و خرۆشانەوە دەجەنگێت لەھەمبەر نەیارەکەی, “سێرجیۆ ڕامۆس” بەرگریوانێکی جۆکەر و لەش نەرمە , گرنگترین تایبەتمەندیەک ڕامۆس ھەڵگری بێت توانای یاریکردنیەتی لەھەموو جێگاکانی بەرگری, ((پاولۆماڵدینی)) ئەفسانەی بەرگری لە بارەی (سێرجیۆ ڕامۆس) دەڵێت: “سێرجیۆ ڕامۆس جێگرەوە و جێنشتەی منە”.ئەم بەرگریکارە ئیسپانیە تۆپ لەپێی یاریزانانی دژبەری بەشێوەی پیشەگەرانە دەپچڕێنێت, دوور لەیاریە دۆستایەتیەکان, چونکە لەوەھا یاریەکدا ئاستی ڕاستەقینەی یاریزان بەڕوونی دەرناکەوێت و ھێزی شاردراوەی بەگەڕ ناخات. بەکورتی یاری دۆستانە پێوەرنیە بۆ ئاست باشی و ئاست خراپی. ((ڕامۆس)) لەچەشنی ئەو بەرگریکارانەیە کە “ئاو کارەبا لە ھێرشبەرانی نەیار دەبڕێت”. لە لاتەنیشتی چەپەوە یاریزانی ساروخی “خۆردی ئالبا” یاریدەکات وەک یاریزانی سەرەکی پێکھاتەکە پشتی پێ دەبەسترێت, ئەم “ئادەمیزادە ساروخییە”دەتوانێت لەڕێگای سەرکەوتنی لەبەرگریەوە بۆپێشەوە, بەھێرشە تۆقێنەرانە و ھەژێنەرەکانی تەزوو بەجەستەی یاریزانانی بەرابەردا بھێنێت, دەزانێت چۆناوچۆن یاریزانانی بەرابەر تووشی شڵەژان و شپرزەیی دەکات, ھەم بەخێرای ھەم بەئاستەبەرزی دەتوانێت ئاستەبەرزە ھونەریەکەی خزمەتی ماتادۆربکات. ئەم بەرگریکارە چەپلەرە لەیەککاتدا دەتوانێت ھاوسەنگی ڕابگرێت لەنێوان بەرگریکردن و ھێرشبردندا, ھەرچی پەیوەندی بە بەرگریکاری لای ڕستەوە ھەیە کە “ئەلڤارۆ ئاربیلۆ” یە, ئەم بەرگریکارە گەرچی ئاستێکی زۆر نایابی پێشکەشکرد لەگەڵ یانەی مێرەنگی وەلێ لە ئیسپانیا نەیتوانیوە بەپێی پێویست ئاستی ڕاستەقینەی خۆیوەدەربخات گەرچی بەرگریکارێکی لەسەرخۆ و بەئەزموونە, بەڵام بەجۆرێک لەجۆرەکان ھەست بەخاو سستیەک دەکرێت لەم یاریزانەدا, بەتایبەتی لەوکاتانەی ھێڵی بەرگری ئیسپانیا لەپێش بەرگری دەکەن, ئەم پلانی بەرگریکردن لەپێش پێویستی بەخێرایی و تاقەو وزەیەکی زیاترە, پێویستی بەجوڵەی بەردەوام ھەیە, ئەوەی گرفتی بۆ ئەم یاریزانە خوڵقاندووە, لاوازی لایەنی ھێرشبەرییەتی, کە وادەکات لەکاتی ژمارە زۆری دروستکردنی ئیسپانیا نەتوانێت لەگەڵ ئاوازو ڕیتمی یاریەکەدابێت, بەکورتی تەنھا خاڵێکی لاواز لە لەھێڵی بەرگری ئیسپانیا بەدی بکرێت ئاربیلۆیە.
سیلڤا بۆسکێس چابی ئەلۆنسۆ چابی ھێرناندز ئیندریاس ئینیستا
ھێڵی ناوەندی ئیسپانیا کەبە خاڵی بەھێزو سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکە دێتە حساب, دەتوانین بڵێن بەھێزین ھێڵی ناوەندە لەسەرانسەری دوونایی تۆپی پێدا, خاڵی ھەرە گەشاوە و ھەرە بەھێزی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا بریتیە لە گلدانەو و ھێشتنەوەی تۆپ لەپێی یاریزاناندا, ئەتوانین بڵێین ئەرکی بنچینەیی ھیڵی ناوەندی “ئیسپانیا” بریتیە لە ھێشنەوەی تۆپ لە پێی یاریزانەکانی ھەڵبژاردەکەدا, بەشێوەی پاس+ پاس+ پاس+ تۆپ لەپێ بوون یان تۆپ لەلابوون, یارمەتی تیپ دەدات بەردەوامبێت لە دۆزینەوەی ڕێگە چارەی جۆراوجۆر, تاوەکو بتوانن یارمەتی ھێرشبەرەکەیان بدەن و زەمینەی لەباری بۆ بڕەخسێنن تاوەکو بتوانێت دەستی خۆی لەتیپی بەرابەر بوەشێنێت و ھەوڵی خۆی بخاتەکار بەئامانجی تێپەڕاندی ھێڵی بۆکێشراوی نێو دەروازەکە. کە تۆپ لەلای ئیسپانیابوو مەترسی دروست نابێت لەسەر دەروازەی تیپەکەی, ئاخر تۆپت لەلانەبوو بەچی گۆڵ تۆماردەکرێت؟ “چاپی ئەلۆنسۆ” یەک لە کۆڵەکە بنچینەیەکانی ھەڵبژاردەی گایەکانە کە توانایەکی کەم وێنەی ھەیە لە ڕۆڵکارایی لە ناوچەی چەق کە دەکەوێتە نێوان ھێڵی بەرگری و ناوەندەوە, ئەم ئەستێرەیەی ناوەڕاستی مەیدان, ھەم بەتۆپی کورت ھەم لەڕێگای گواستنەوەی تۆپی بەرزەوە دەتوانێت بەبەردەوامی ھێرشەکان بینابکات چ بۆ لاتەنیشت تۆپ بھاوێت, چ بۆ قوڵای, بەشێوەی ڕاستەوخۆ تۆپ ئاراستەی ھێرشبەربکات. ئەم یاریزانە زۆر ئارام و لەسەرخۆیە کەم کەڕەت بووە “ئەلۆنسۆ” توشی شڵەژان بووبێت کەمجار بینیومانە کاردانەوەی توندی نیشاندابێت ھەم بەرابەر ناوبژیوان و ھەم لە ھەمبەر یاریزانانی بەرابەر.
یاریزان سێرجیۆ بۆسکێس, لەپشت چاپی ئەلۆنزۆوە یاری دەکات, ئەرکی سەرەکی “بۆسکێس” بەپلەی یەک بریتیە لە چاودێریکردنێکی تەواوی ٣٠ مەتری نیوە یاریگەی ئیسپانیا, ئیشی ئەم ئەوەیە نەھێڵیت مەترسی بۆ سەر تیپەکەی چێ بێت, ئیشی ئەم یاریزانە ئەوەیە ڕێگە نەدات ھەروا بەئاسانی یاریزانی بەرابەر بەئارەزووی خۆیان, مامەڵە بەتۆپەوە بکەن. نابێت دەرفەت بات بە یاریزانانی دژبەر تۆپ لەلای خۆیان گلبدەنەوە. پێویستە لەسەر بۆسکێس ڕووبەر نەدات بەتیپی بەرابەرەکەی ھەڵبەت ئەم کردارە پێویستی بە بەژداری ژمارەیەکی زۆر لەیاریزانانی بەرگریوان و یاریزانانی ناوەڕاست ھەیە, ھەروەھا بەرگرتن لەشاڵاوی و گوشاری دژەتیق بۆ سەرھێڵی بەرگری تیپەکەی. بەکورتی دەبێت کارێک ئەنجامبدات ھەتاوەکو ئەو ھێرشانەی دێت بەرەو ڕووی تیپەکەی, ھەرکاتێک لە ئەم دەرچوو تائەندازەیەک ھێرشی بەرامبەر بەفەتارەتدا بەرێت تووشی شەکەتبوون و ماندووبوونی بکات. ھەرچی کارێک پەیوەندیدارە بە “چاڤی ھێرناندز” ی گۆڵدروستکارەوە ھەیە ئاراستەکردنی تۆپە بۆ ھێڵی پێشەوە, ھەروەھا ناردنی تۆپی درێژ, کورت, بەئاراستەی ھێڵی پێشەوە بۆ لاتەنیشتەکان, ھەڵبەت بەدەقیقی و بەو پەڕی وردبینیەوە ئەم کارە ئەنجام دەدات, ئەم باشترین گۆڵسازەی ئەوروپا خاوەنی پاسی ئاڵتوونیە, لە یادمە لەیەکێک لەیاریەکانی لیگادا بوو لە وەرزی ٢٠١٠ /٢٠١١چاڤی تەنھا لەتایمی یەکەمی یاریەکەدا ١١٢ پاس (تمریر) بگەیەنێت بەیاریزانانی ھاوەڵی لەتیپەکەی لەیاری دژی (سۆسیداد). داڤید سیلڤا, یەک لەو یاریزانانەیە کە بەمیسی ئیسپانیا ناوزەند دەکرێت ئەم یاریزانە بەھۆی جوڵە ھونەری و سەر سوڕھێنەرەکانیەوە بەشێوەیەکی ھونەری تایبەتی بەرگریکاران بەچۆکدا دەھێنێت, بەھۆی کارامەی و کارزانی و لێزانیەوە دەتوانێت بەجۆرێک لەجۆرەکان تیپی بەرابەر بخاتە دۆخی شڵەژان و لەبەر یەکیان ھەڵبووە شێنێتەوە, دەتوانێت ڕوو بەرێکی بەرفراوان بکاتەوە بۆ یاریزانانی ھاوڕێی, ھەروەھا” ئینێستا” دەتوانێت جیاوازی دروستبکات, بەبوونی ئەم لەیاریگەدا ئاستەم و کاری نەکارە ئیسپانیا دووچاری شکست بێتەوە ڕۆڵێکی فرە مەزن دەگێرێت لە نێوەند و لەلاتەنیشت و لەقووڵای دڵی بەرگریکارانی بەرانبەرەکەیدا ئەم یاریزانە بەناوبانگە ھێندە ھۆشمەندو کار جوانە, ھەر بۆیە نازناوی وێنەکێشیان پێ بەخشیوە, ئەم یاریزانە گۆڵسازو گۆڵ تۆمارکەرە بە “استحواز” گلدانەوەی تۆپ بۆماوەیەکی دیاریکراو کارێک دەکات تیپی نەیار بەناچاری نەتوانن ھەموو دەلاقەو دەرڤەکان بەڕووی ئیسپانیادا دابخەن ئەم یاریزانە فریاد ڕەسە ھێندە قودرەتمەندە دەزانێت چۆن تیپی بەرانبەر ڕادەکێشێتە دەرەوەی ھە١٨ یاردە.