ئا/ ئاريان تةحسين :شێركۆ جه‌لال كه‌سێكه هه‌م له بواری شێوه‌كاری و رۆژنامه‌نووسی و ره‌خنه‌گری هونه‌ری و ناوێكی دیاره، ئیستا له وڵاتی پاریس نیشته‌جێیه،چالاكی هونه‌ریی به‌رده‌وامی هه‌یه، چه‌ندین گه‌له‌ری له ناوه‌وه‌ی كوردستان كردۆته‌وه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ (باس) وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌سه‌ر
كارههونهرییهكانی خۆی و دوایین پێشهاته‌كانی له‌سه‌ر هونه‌ری شیوه‌كاری خسته روو.
پ/ سه‌ره‌تای ئاشنابوونت بۆهونه‌ری شێوه‌کاری بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
ســــــــهرهتای ئهوهــــــــونهره له‌لایه‌ن من دهگهڕێتهوهبــــۆتهمهنی هه‌رزه‌کاریم به‌ڵام له‌وته‌مه‌نه که ههرسێنزهیان چوارده‌ساڵ بووم وه‌ک هونه‌رێک زانیین و ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئهوهـونهرهنهبووبهڵک وتهنهاشکێکم هه‌بوو که‌من لههاوپۆڵهکانی خـــــــۆم له‌هه‌موویان باشتر ره‌سمم دهکــــردبهڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌هبه‌ری بــــــرام کهچهندســــــاڵێک له‌من گه‌وره‌تر بووئه‌ویش هــــــهرزۆرزووکهوتهناودونیای ئهوهــــــونهرهوبوو به‌قوتابی له په‌یمانگه‌ی هونهرهجـــوانهکان ئیترمنیش ئاشنابووم بهڕهنگهکانوو بـهکارهێنانیان هـــــــهم له‌ماڵ له‌ته‌ک ڕه‌هبه‌ری نهمرلهقوتابخانهی ناوهنــــــــدیش هــــــهرلهپــــۆڵی یهکهوهلهژێردهستی مامۆستای به‌ڕێزم حوسێن عه‌بدوڵاو ههروههاچهنـــــــد هونه‌رمه‌نـدێکی تر وه‌ک که‌ریم دیاروســــهباح کۆیی له‌دوای ئه‌وانیش مامۆستا موحه‌مه‌د عارف سیامه‌نسوری له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له بهغدادبێگومان ئه‌وانه‌ی ناوم هێنان هه‌ریه‌که‌یان له‌قۆناغی جیاوازســــــوودی زۆریان بهمن به‌خشی که‌نابێت ڕۆڵی هــــاوڕی هــــونهرمهنـــــدم قهرهنــــی جه‌میل فــــهرامۆش بکه‌م ئهوچهشنی دیلهمۆیهک جـــــۆشی پــــــێ ده‌به‌خشین که هه‌رده‌م خــــــهریکی کاری هـــــــونهری بین و دوره‌په‌رێز نه‌وه‌ستین له‌کاره‌کانمان بۆیه گه‌رکه ئاماژه به‌وه‌بکه‌م که به‌رله‌وه‌ی ببینه قوتابــی له په‌یمانگه‌ی به‌غدا من و قه‌ره‌نی و نامق عه‌لی ده‌چووینه موحتهی هـــــهولێر یان شه‌قلاوه به‌رانبه‌ر بهســـــــــروشت تابلۆمان دهڕهنگاند کهئهوکاتانه هـونه‌ری شێوه‌کاری شتێکی زۆر نامۆبوو بۆ خاڵکی هـــــهولێرئهوهــــــهنگاوانـــــهی ئێمه‌ش لـــــهڕاستی ڕهچکه شــــکێن بــــــوون بــــــۆ ئهوســــــــــــهردهمه.
پ/ هۆکاری نائاماده‌یی ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
بێگـــومان هـــــۆکار زۆرن بۆنه‌بوونی بـــــێ ڕه‌خنه‌یی له‌ئاست هــــــونهری شێوهکــاری که لهوانــــهیه لهدیمانهیهکـــی وا نهتوانــــم ئامــــــاژه به‌هه‌موو خـــــاڵهکان بکه‌م به‌ڵام لههــــــهموویان گرینگتربـۆ مێژووی ئهوهونهرهدهگهڕێتهوهکه مێژووه‌که‌ی زۆرکورتهههربۆ سه‌ره‌تای ســـاڵانی چل وده‌ست پێکی په‌نجاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئهوهجگهله تابلۆ میناتۆرهکانی شـهڕهفخانی به‌تلیسی که‌گوایه به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی ئهوکێشروان . ئهگینائهوهونهرهلهکوردستانی باشوورلهکۆتایی ساڵانی چله‌کان له‌ده‌ستی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک له‌دایک بووه نمونه‌ی دانیال قه‌ساب ومامۆستا سلێمان شـــاکروخوالێخۆش بوو موحـــهمهد عارف کــــۆچ کـــــردوئهســـکهنــــدهرعوسمان ونــــهمـــر موحــــهمهد مــــهولـــــودبێگـــومـــــان ئهوهلهههولێرلهسلێمانیش حه‌سه‌نی فه‌لاح وکامل ئه‌حمه‌د وجه‌مال بهختیاروچهنـــد ناوێکی تریش بێگومان نه‌وه‌ی دوای ئه‌وانه‌ش ئه‌وه‌ی بهئێمهوهش هه‌موومان هـــــونهری شێوه‌کاریمان ته‌نها وه‌ک بـــــــــواری پڕاکتیک وهرگـــــــرتووه روونتر لایهنـــــــی تیۆریمان فهرامــــۆش کردووه به‌ڵام ئه‌وکێشه‌یه لهبنهماوهدهگهڕێتهوهبۆسیستهمی خوێندن لهپهیمانگهو ئه‌کادیمیه‌کانی عێراق به‌گشتی بهوانـــــی کوردستانیش واته وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری نه که‌وتۆته ناو سیسته‌می خــــــوێندن به‌شێوه‌ی زانستی وپڕۆفسیۆنێل واتهخــوێنـــدنهوهی مێژووی هــــــــونهری شێوه‌کاری له‌مێژووی ڕۆژئاوایهکــــــان هــــــه‌ر له‌پێش ســـــــــهدهی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هـــــونهر واته پێش هاتنی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی گیۆتۆکهشێوهکارو پهیکهرتاشـوو ئهندازیاربوودوای ئه‌ویش هــــــــونهری ئه‌نتیک وپریمیتیف وه‌هه‌روه‌ها گۆتیک و دوای گۆتیکیش که ده‌که‌وینه سه‌ده‌ی له‌دایک بوونووبوژانهوهی هـونه‌ر واته سه‌ده‌ی غۆنیسانس له وڵاتی ئیتاڵیاکهئهویش دابه‌ش بوو بهســهردووقۆناغ غۆنیسانسی یه‌که‌م و غۆنیسانسی شـــــــــاری ڤوونیس ئــهوجا دوای ئه‌وانه‌ش زۆر شێوازی تر لههـــــونهر پهیــــــدابوون به‌تایبه‌ت باڕۆک و ڕۆکۆکۆ له‌دوای ئه‌وانه‌ش گهڕانهوهبــــــۆ کلاسیزم له وڵاتی فرهنساههروهها نیوکلاسیزم و رۆمانتیزم کـــه له‌ده‌ستی هـــــــونهرمه ند گــــۆیه له‌دایک بوو له‌دوای گۆیه‌ش هـــــهرلهفرهنسا شێــــوازی رۆمانتیک لــهدهستی هونه‌رمه‌ند دیلاکروا لهســـاڵانی نێوانی 1791تا 1824 پاشان شێوازی ســـــــــروشتی رۆمانتیک وه‌ک هونهرمهنـــد تورنێر له‌دوای ئه‌وانه‌ش شێوازی ئهمپخێ سیۆنیزم له‌ساڵانی 1874تا1886 له‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانی مه‌زن نمونه‌ی کلۆدمۆنێ و ئۆگووست ڕێنوارو کامیل کۆڕۆ گوستاڤ کۆغبێ و له‌ساڵی 1900تیش هونه‌رمه‌ند دێگا هاوکات له‌وڵاتی ئه‌مریکاش ههرلهوساڵانه واته له‌نێوانی ســــــــــــاڵانی 1834 تا 1903 قوتابخانه‌ی هـــــونهری ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌ده‌ستی ئهوهونهرمهندانه له‌دایک ده‌بێت وه‌ک جێمس ویستله‌ر و وینسۆهۆمێرو تۆماس ئێکنس له‌دوای ئه‌وانیش لهســـــاڵانی نێوانی 1808تا 1907شێوازی پـــــۆست ئهمپخێ سیۆنیزم له ده‌ستی هــــــونهرمهنـــــــدانی به‌ناوبانگ هێنری تولوس وڤانگوک پێخ بۆنارد و پۆل سیزان و پۆل گوگان و گۆستاڤ کلیم و تۆلزلۆتریک له‌نێوانی ســــــاڵانی 1886تا 1910 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ده‌ست پێکی ســــــــــــــــــاڵانی 1905دا شێوازی فۆڤیزم لــهدهستی کــــــــارامهی هـــــــونهرمهنـــــد ماتیست دیتهبهرههم کهتائیمڕؤش بهگهورهتین گـــــــۆرانکاری ده‌ست نیشانکراوهلهئاستی هـــــــونهرلهوڵاتی فه‌ره‌نساو فه‌ره‌نسیه‌کان شــــانازی پێ ده‌که‌ن روونتر ماتیس فیگه‌ری لــــــهدێتاکان دهرکـــــرد واتـــــــهوردهکــــاری له‌سیماو هێماکان نه‌هێشت هــــــاوکـــــات پابلۆ پیکاسۆشێوازی کوبیزم دههێنێتهکاوهئهوشێوازهبهردهوام ده‌بێت تاساڵانی 1973هاوکات لهنێوانـــی ساڵانی 1879و 1940دا له‌وڵاتی ڕووسیاشێوازی ئه‌بستراکت بۆ یه‌که‌م جار له‌ده‌ستی هــــونهرمهنــد کهندنسکی و پۆل کلێ و شـــــــاگال دێته به‌رهه‌م کهگۆڕانکاریهکی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت بهســهرتێک شــــکانی فیگهرلهجهستهی تابلۆدا کهتائیمڕۆش هــــــــونهرههرلهسهرئهم شێوازه ده ســــــــووڕێتهوه ئه‌وه‌جگه له‌وه‌ی له‌نێوانی ســــــــــــــاڵهکانی 1844بۆ 1910 شێوازی هونه‌ری فه‌نتاستیک له‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان میرۆو سهلڤهدۆردالی دێته‌به‌رهه‌م گۆرانکاریش به‌ســـــه‌ر شێوازی ئه‌بستراکت دادێت شێوازی لۆپخێ سیۆنیزم ئه‌بستراکت له نێوانی ســـــــــــــــــاڵانی 1912بۆ 1970 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی کاری لهســـــــهردهکرێت به‌تایبه‌ت جاکسون پۆلۆک و ماڕک رۆتکۆ و ویلێم کۆننینگ وهفیلیب گۆستۆن بێگومان ههرلهوســــهردهمانهش کۆمه‌ڵێکی تری زۆرلهجیهان له‌سه‌رئه‌م شێوازانه کارده‌که‌ن تا ده‌گاته شێوازه‌کانی ئهنستهلێشن و پۆست مۆدێرنوو دواوه‌ی پۆست مۆدێـــرن و هونه‌ری ڤیدۆو پێرمهنانس. جاکاکی خــــــۆم من لێرهبۆیه ئاماژه‌م بهومێژووهداتهنها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بڵێم گه‌لانێک خاوه‌نی ئه‌وهه‌موو مێژوه‌ی هونه‌ربن ئاســــایه خاوه‌نی هه‌زاران ڕه‌خنه‌گری شێوه‌کاری و گاله‌ری ومۆزه‌خانه بن له‌ئاستی زانستیانه‌ی ئه‌وهونه‌ره شــڕۆڤایان هه‌بێت وخامهیان لهکهردابێت و بهڕێــوهبهری پڕۆفشیۆنالبان هه‌بێت ســــــــــــــــــهبارهت بهوهــــــــــونهره ههرلێــرهوش دهگهڕیمهوهوبهبهڕێزت ده‌ڵێم که زۆرئاسایه بۆ گه‌لێکی وه‌ک ئێمه‌ش که‌مێژووی هونه‌ره‌که‌مان 65 پێنج ســاڵێک بێت ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ین کـــــۆپی و گواستنه‌وه‌ی ئهوشێوازوقوتابخانانهبێت به‌بێ ئه‌وه‌ی لهمێژژوهکهی ئه‌وانیش زانیاری چـــــــڕوپڕمان هه‌بێت چـــــۆن ده‌بینه خاوه‌نی ڕه‌خنه‌ی هـــــونهری و ده‌توانیین شان له‌وبابه‌ته بتهکێنیین کهشانمان به‌تاڵه‌و هیچی لهســــــــهرنیه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک ههوڵـــدراوهلهههولێرلهلایهن هاوڕێیانم قه‌ره‌نی جه‌میل وشوکر ســــــــهعیدوحهمید جه‌مال وفه‌رهاد پیرداڵ له‌سلێمانیش کاکه وه‌هبی ڕهســــــــول و کاک جهزابهکر به‌رله‌وانه‌ش ئه‌وه‌ی کـــــراوه زیـــاتر له‌لایه‌ن شــــــــــــــــــــــاعیرو نووســــــــــــــهران بووه‌که ناکرێت ناوی لێبنێین ڕهخبهی هونه‌ری به‌ڵک و زیاترلهپهخشانێک خۆی نواندوهســــــــهبارهت به‌بابه‌تێک لهسهرکهڤاڵ یان ته‌نها پێداهه‌ڵدان بووه دوور له‌ڕه‌خنه‌یه‌کی زانستی ســـــــــهبارهت بهوهــــونهرهمهزنهبهڵام گه‌ره‌که ده‌ست خۆشیش له‌وانه بکرێت که قه‌ڵه‌مێکیان وه‌شاندوه ســــــــــهبارهت بهوبابهتهبهڵام ئیمڕۆلهوانهیه پێوویستیمان بــــه کۆششی زیاتر هه‌بێت به‌تایبه‌تیش خوێندکارمان هه‌بێت له په‌یمانگه‌و ئه‌کادیمیه‌کانی کــوردستان تایبه‌تمه‌ند بن لهخــــوێندنی مێژووی هــــــونهری ڕۆژئاوا‌و جیهان به‌گشتی وه‌له‌ڕێگای دهســـــــهڵاتی کوردیهوهبنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆخوێنــــدنی باڵاتهنها لهســــــــــــــــهرمێژووی هــــــونهروڕهخنهی هونهربۆوهی له‌ئاکام بتوانن خامه‌یان بخه‌نه گهڕبهشێوهیهکی دروست باســــــــووشڕۆڤهیان هه‌بێت لهســــــهرهونهری شێوه‌کاری و ڕه‌خنه‌گرتن . نابێت ئه‌وخاڵه‌ش فه‌رامۆش که‌ین کهبههاتنهدهرهوهی کۆمه‌ڵێک له‌قوتابیانی تایبه‌ت مه‌ند بۆئهوبهشی خـــــوێندن له‌ڕێگه‌ی هه‌ریه‌ک له‌زمانی ئهوگهلانه کهسهدانوو بگرهههزاران ســـــــهرچاوهی خوێندنه‌ویان ده‌ست ده‌که‌وێت لهســـــــــهرڕهخنهی هونه‌ری نمونه‌ی په‌ڕتووک و گـۆڤاروڕۆژنامههونهریهکان بۆیهههرزۆرزووزانیاریهکانیان فـــــــــــــراوان ده‌بێت ســـــــــــــــــهبارهت به‌ڕه‌وتی هــــــــــــــــونهروڕهخنهی هـــــــــــــــــونهری . که‌به‌پێچه‌وانه‌ی لای خــــــۆمان چاوگهکانووسهرچاوهکان که‌من و ئه‌وه‌ی ههشـهبهزمانی عه‌ره‌بی نووسراون که‌دڵنیام تێمان ناکه‌ن له‌ئاستی بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی.
پ/ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان شیعرشـــــــانۆههرتهرزێکی دیکه‌ی بواره‌کانی ئه‌ده‌ب تاچه‌ند سوودمه‌نده بۆ هونه‌ری شێوه‌کاری و به پێچه‌وانه‌وه‌ش؟
بهرلههــــــهرشتێک گهرهکهبێژم که پرسیاره‌که‌ت گـــرینگهولهشوێنی خــــــۆیهتی بــــــۆوهڵامهکهشــی ڕاوبۆچوونی جیاوازهه‌ن له‌لایه‌ن هــــــونهرمهندانی شێوهکاروڕۆشنبیروبیرمهندانـــی کوردبهشێکیان پێیان وایهبهدوورونهزیک هیچ په‌یوه‌ندی وگرێــــــدانێک له‌نێوانی شیعروشێوهکــــاریدانیه له‌لایه‌نی به‌شێکیتریان به‌پێچه‌وانه‌وه خـــاڵی هاوبه‌ش زۆرن له‌نێوانی شیعروتابلۆیهکدا له‌وانه خه‌یاڵ وێنه بابه‌ت فانتازی داڕشتن له‌ڕێگای وشه بۆ شیعرولهڕێگای پهلهڕهنگ یان ڕێژڕهنگی لهســـــــهرکهڤاڵ . ئه‌گه‌ر من باس له‌بۆچوونی خۆم بکه‌م به‌تایبه‌ت ده‌ڵێم به‌ڵێ خـــــــاڵی هاوبه‌ش زۆرن لهنێوانــــی هونه‌ری شێوه‌کاری و ئه‌ده‌ب به‌گشتی وه هه‌ریه‌که‌یان ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ربن بــۆ فراوانکردنهوی بیری یه‌کتر. چونکه چـــــــۆن شیعروهسفهبۆجوانی ســــــــــــــــــروشت بان ئافره‌ت و ڕۆمانسیه‌ت یـــــان گوزارشتهدهکات له کارهســــــــــاتهکانی سروشت وکۆمه‌ڵ کوژی و تراجیدیه‌کانی مرۆڤایه‌تی تابلۆش هه‌مان ڕۆل ده‌گێڕێت به‌س له‌ڕێگای ڕه‌نگه‌وه شانۆش بههــهمان شێوه ئهوڕۆڵانه ده‌گێڕێت له‌ڕێگای دابه‌شکردنی کهســـــــــــــــــایهتیکان تاریکی و رووناکی له‌ڕێگای پڕۆچیگتهری ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێگومــان ڕۆمانیش که ڕۆڵــــــی گێــــــڕانهوهی بابه‌تێک لهئامێزدهگــــرێت و پـــــاڵهوانهکان دابه‌ش دهکـــــــــات خهیاڵودیمهن و تێک هه‌ڵکێشانی وشـــهو ڕسته‌کان فانتازی ڕۆڵــــی تێداده‌بینی کهواتهئهویش خۆی له‌گۆشه‌نیگای شیعروشانۆوشێوهکاری دهدۆزیتهوهلهخاڵـــی هابه‌ش بۆیه‌من ده‌ڵێم ئهوبهشــــــــــانهی ئه‌ده‌ب ده‌توانن ئالی کاری یه‌کتربن له‌داهێنان.
پ/ هه‌ندێک هــــــونهرمهندانی کـــوردکهوتوونهته ژێرکاریگـهری و تارمایی هــــــونهری بیانی، به‌ڵام ڕه‌سه‌نیه‌تی خۆیان وون نه‌کردوه، ده‌مه‌وێ بپرسم ڕهســــــــــهنیهتی له‌هونه‌ری شێوهکاریداچیهوچۆن ده‌ستنیشان ده‌کرێت؟
کاکی خۆم زۆرئاســـــــــایه که‌گه‌لێک خاوه‌نی هونه‌رێک نه‌بێت یان مێژووی ئهوچهمکههــــــونهریهی له‌ته‌ک گه‌لانی تری جیهان ده‌ستی پـــــێ نه‌کردبێت مهجبورهبکهوێتهژێرکاریگهری ئـــــــهوان . ئه‌ی ئهگهرناچی بکات؟ خۆمهعجیزهش ڕوونادات شێوازێکی هـــــــونهری هاوجه‌رخ لهکـوردستان له‌دایک بێت له‌جیهان وێنه‌ی نه‌بێت . بـــــــرام ههمووشێوازوقوتابخانهکانی ئهوهـــــــونهرهلهڕؤژئاوالهدایک بووهوئهگهر موعجیزه‌یه‌کی تریش ســـــهبارهت بهوهونهرهدهرکهوێت ئهوهههرلهڕۆژئاوادهبێت بۆیه کـــاری ئێمه‌ی ڕۆژهاڵاتیش تهنهاگوستنهوهوکــــــۆپی و لاســـــــایی ئه‌وان ده‌بێت. بــــــۆبهشی دووه‌می پرسیاره‌که‌ت که‌باس له‌ده‌ست نه‌دانی ڕهســـــــــــــهنیهتی هـــــونهری شێوهکــاری ده‌که‌یت من له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی وشـــــــــهی ڕهســـــــــهنیهتی نیم له‌هونه‌ری شێوه‌کاری لهکـــــوردستان چونکه‌ئێمه هیچ ویراسهتێکی ئهوهـــــــونهرهمان نیه تاباس له ڕهســـــــــــــــــهنیهتی بکه‌ین ئهگـــــهر له‌لایه‌ن به‌شێک لههونهرمهنــــــــدان گۆچانێک یان جاجمێک و مافورێک یان ههوریهکی هاورهمان یان پهستهکێک وجهمهدانیهک له‌جه‌سته‌ی تابلۆیه‌ک بهڕهســـــــــــــــهنیهتی بــزانن من ده‌ڵیم نهخێرئهوکهلووپهلانه کهلهپوورن یان به‌شێکن لهسیمبۆلی کـــــهلهپوری گه‌لان له‌جیهان. به‌ڵام ئــــــه‌وه‌ی ئیمڕۆدهبینرێت له‌ئاستی هونه‌ری شێوه‌کاری یان ڕه‌وتی پێشوه‌چوونی ئهوهــــونهرهسیمای ئونیڤێرســــــــــــالی بوونه لهئــــــاست ئهوهــــونهره روونترئیمڕۆناس نامهوڕهگــــــهزشوێنیان بزرهبووهلهناودونیای هــــــونـهری شێوه‌کاریدا ده‌کرێت بڵێین بۆ؟ تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری لهســـهرشێوازی ئه‌بستراکت واته ئه‌بستراکتی رووتهڵهک که تهنهاخـۆی له‌کۆمه‌ڵێک پهلهڕهنگ دا ده‌دۆزیته‌وه لێرهتهنهاپهلهڕهنگهکان ده‌بینیین بێگومان ڕه‌نگیش لێره‌یان له‌کوردستان یان له‌هه‌رشوێنێکی ئهودونیایه ههرڕهنگه واته ســـــهوزێک یان سوورێک یاشینێکی فه‌ره‌نسی هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ هی کوردستان یان یابان یان هـــۆڵهندا نیه. که‌واته لێرهچۆن ده‌کرێت باس لهڕهســـــــــــــهنیهتی و ڕه‌گه‌زی هـــونهرهکه بکه‌ین مهگهرتهنها له‌ڕێگای ناوی هـــــــــونهرمهنــــــــــدهکان. بێگومان ئهوخــــــــاڵهتایبهتیانهی که‌هونه‌ری شێـــــوهکاری بــــهرهوکـــــاڵبوونهوهی ڕهگـــــهزدهبات واته ده‌یخاته ناوبازنه‌ی ئونیڤێرســــــــــــالیهت ئهوهههمووی بۆئهوهدهگهڕێتهوهکهڕهنگ بێ دهنگهوزمانی نیه واته وه‌ک میوزیک نیه وه‌ک گـۆرانی نیه که‌زمان ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت و ناسینه‌وه‌یان ئاسانتره. لهکــــــــۆتایی وه‌ڵامم بۆئهوپرسیارهت بــــــهڕاستی من دهڵێــــــم پێوویست ناکــــــــات ئێمه بـــــــــــاس لهڕهسنیهتی هـــــونهرێک بکه‌ین که تـــــائیمڕۆنهمـــان توانیوهبچوکترین پێوویستی ئهوهونهرهبهرههم بێنیین نمونه‌ی فرچهیهکی کارکــردن یان تیووپێک لهڕهنگــــــــــی ڕۆنـــــی وئهکریلیک و ئاوی یان وهرهقهیهکــــــــــــــی ئاوی وکهلووپهکــــــــــــــانی تــــــری پهیوهندداربهوهـــــــــــونهرهئیتربۆخــــــــــــۆمان ماندوبکه‌ین بهوجهدهلهی ڕه‌سه‌نی و ناڕه‌سه‌نایه‌تی.
پ/ جیاوازی نێوانی گه‌له‌ریه‌کانی ئهوروپاوکوردستان چیین لهپێداوویستیهکاندا؟
ئه‌وبابه‌ته‌ش وهکــــی ههمووبابهتهکانی تری کوردستان بهســـــــــــــــــهقهتی له‌دایک بووه. له‌وانه‌یه چـــهندهۆلێکی قه‌شه‌نگ لههــــهولێریان له‌سلێمانی بهنــــــاوی گهلـــهری تابلۆی هونهرمهنــــــــدانی تێداههڵبواسرێ و نمایش بکرێت به‌دانانی رووناکــــــی . به‌ڵام ئهوجۆرهشوێنانه له‌ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانیش ههرههبوون بۆنمونه هۆ لی قوتابخانه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی لههـــــــهولێربهڵام ئه‌وکاته نه‌مان ده‌زانی گــه‌له‌ری مانای چیه یان ئهوناوهنامۆبوولهلامان بێگــــومان ئه‌وسه‌رده‌میش هه‌روه‌ک ئێستاتابلۆ ههڵـواسین بووبهس ناوی شوێنهکهگهلهری نه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین حه‌ســـه‌ن که‌چه‌ڵ یان که‌چه‌ڵ حهســـــــــهن. به‌ڵام ئه‌گه‌ربمانه‌وێت زانستیانه ئه‌وکارانه ئه‌نجـــام بده‌ین یان ئاوڕێک له تێگه‌یشتنی گــه‌له‌ری بدهینهوهله ڕۆژئاوابهشێوهزانستیهکهی. ئه‌وه‌سێ جۆر گهلهریمان له‌جیهان هه‌یه گاله‌ری پارچههـــــونهریهکانی ئه‌نتیک گه‌له‌ری کــــــۆپی تابلۆجیهانیهکان گه‌له‌ری تایبه‌ت بهکــــــــــــردنهوهی پێشینگه بۆهــــــونهرمهندان بۆماوه‌یه‌کی دیاری کـــــــراو. که‌ده‌ڵێم دیاری کراوکهواته خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی گه‌له‌ری لهئهوروپائهوهیه کهههڵدهستێت بهکـــــــردنهوهی پێشینگه بــــــــــــــۆهونهرمهندێک بۆماوه‌یه‌کی دیاری کراوههرله15 ڕۆژ بۆمانگێک یان تــــۆزێک زیاتربێگومان لێرهزۆربهی ئه‌وانه‌ی گه‌له‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن یان ده‌رچووی به‌شی مێژووی هــــــــونهری جیهانن واته ئهکایمیهی هونه‌ریان تهواوکردوهلهبهشی مێژووی هونهرکهواته شــــــــارهزان له‌ته‌واوی ناسینه‌وه‌ی قوتابخانهوشێوازههونهریهکانی هــــــونهری شێوه‌کاری هه‌روه‌ها شـــــارهزان له‌بواری ههڵــــــواسینی تابلۆکان به‌شێوه‌ی زانستی و هاوسه‌نگ. جگه‌له‌وه‌ی ســـــــــــــــهریان له‌نووسینی ڕه‌خنه‌ی هـــــونهری ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ پێشکه‌ش کــــــــــــردنی ههرهــــــــونهرمهندێک قسهوشڕۆڤهیان ده‌بێت بــــــۆخهڵکی نـــــــاو گه‌له‌ریه‌که وه‌به‌تایبه‌ت لهکهتهلۆگـــــی پێشینگهکـــــــان بهشێوهیهکــــــی ڕهخنهیــــــی شتێک لهســـــــــــــهرهونهرمهندهکه ده‌نووسن. لایه‌نی تریان ئهوهیهزۆربهیان له‌بنه‌ماڵه‌ی هـــونهرمهندانی بهناوبانگــــــی ئه‌ووڵاتانه هاتـــــوونهتهدونیاو هه‌ندێکیشیان خــــــۆیان شێـوهکـــارن و ڕهخنهگـــــــری ئهوهــــــونهرهن. وهپهیوهنـــــدی زۆر به‌رفره‌وانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک ئه‌شقی تابلۆکڕینن واته بهکـــــاری کۆلێکسیۆن ههڵـــــدهستن واته کۆکه‌ره‌وه‌ی تابلۆوکرینووفرۆشتینیان. پێداوویستیهکانــــــی ترئهوانهن که‌له‌نێوانی خاوه‌ن گه‌له‌ری و هـــــونهرمهندهکه ئیمزادهکرێن کهخـــۆیان له چوارچیوه‌ی کۆنترهی نێوانیان ده‌دۆزیته‌وه نمونه‌ی فرۆشتنی تابلۆ‌و دابهشکردنـــــــی پاره‌که له‌نێوانیان ئه‌وه‌ش له‌ئه‌وروپا بهدووشێوهدهکرێت یان خاوه‌ن گه‌له‌ری ته‌واوی مهســـرهفهکان ده‌کات واته چاپی داوه‌ت نامه‌کان و ئه‌فیشی پێشنگهو که‌ته‌لۆگ و خواردن و خـــــوارندهوه به‌ومه‌رجه‌ی لهســــهدا50 فرۆشتن بۆئهودهبێت ســـــــهدا50که‌ی تربۆ هونه‌رمه‌نده‌که. یان ئهوهتاهونهرمهندهکه ته‌واوی مهســــرهفهکه ده‌کات لهســــــــهدا30 فرۆشراوه‌که‌ی به‌خاوه‌ن گه‌له‌ری ده‌دات . پرسیارلێرهئهوهیهئایائهوخــاڵانهی لهسهرهوهئاماژهم پێدان لهگهلهریهکانی کــوردستان کاریان پێده‌کرێت ؟ ئه‌وه‌خۆتان دادگاوئێوهش دادوه‌ر. له‌کۆتایی قســـــهکانم ده‌رباره‌ی ئه‌وبابه‌ته ده‌مه‌وێت ڕه‌شبینی خۆم ســــــــهبارهت به‌ووته‌ی بــــهرپــــــرسێکـــــی گــــه‌وره‌ی حکومهتــــــی هــــهرێمی کـــــوردستان وهبیربهێنمهوهکـــهنــــــدمـــانگێک لهمهوبهرلهڕۆژنامهکان ئاماژه‌ی پێ دابووئهوبهڕێزهدهڵێت ئهولهپڕۆژهمان داههیهکهگهلهریهکـــی گــهوهرهوبهرفـــــــراوان نمونه‌ی مــــــۆزهخانهیهک لههـــــهولێ دروست بکه‌ین. ئهوهیهکهمجــــــارهمن لهههموومێزووی گه‌له‌ری و مۆزهخانهپێناســـــــهیهکی له‌وجۆره‌م گوێ لێبێت گه‌له‌ریه‌کی به‌رفره‌وان نمونه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌ک. کاکی خۆم گه‌له‌ری گهلهریهو مۆزه‌خانه‌ش مۆزه‌خانه‌یه ئه‌وه‌ی ئهودهیڵێت مهگهرداهێنانێکـی نوێ بیت له‌هه‌رێمی کـــــــوردستان. که‌ده‌ڵێت گـــــهلهری ئهوهپێش وه‌خت ده‌بێت زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وبابه‌ته روونتر گه‌له‌ری بابه‌تێکی ناوخۆیهواته محه‌لی پهیوهنـــــدی بهمولکیهتی حکومهتهوهنیهمولکی من و تۆیه هی کهســـــــایهتیهکانی تره. که‌ده‌ڵێین مــــــــۆزهخانه ده‌بێت ئهوهبزانیین که بابه‌ته‌که ده‌گۆڕیت سیمای نێوجیهانی له‌خۆی ده‌گرێت چه‌نکه مـــــۆزهخانه مولکی ده‌وڵه‌ته‌و ده‌بێت پهیوهنـــــدی له‌گه‌ڵ مـــــۆزهخانهکانــــــی جیهان ده‌روست بکات گرێـــــــدانی سیسته‌می جیهانـــــــــی هــــهڵسوکـــــــــهوت بکات بهتــــایبهتیش لــــــهئاستی تابلۆکڕبنووفـــــرۆشتن و پێشینگهکردنهوهچونکه مۆزه‌خانه‌یه‌ک لهکــوردستان ده‌توانێت پێشینگهیهکی پیکاســـــــــــۆ لهپارس له‌مۆزه‌خانه‌ی لۆڤهربۆ مۆزه‌خانه‌ی بۆنمونه هه‌ولێر بگوازێتهوهبۆئهومهبهســهتهش ده‌بێت له‌بواری سیکیۆرێتێ واته پاراستنی تابلۆکان ڕێگاوشوێنی تایبه‌ت وه‌ربگیرێت که‌ئه‌وه‌ش ده‌بێت وهزارهتــــی ڕۆشنبیری پێی هه‌ڵسێت له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه.
پ/ تابلۆکانی به‌ڕێزتان زیاترگوزارشت له‌چی ده‌که‌ن؟
بــــۆباســــــــی گــــــوزارشتهلهبهرههمی ههرهـــــــونهرمهندێک ده‌بێت ئاوڕێک لهڕابوردوبدرێتهوهیان ئه‌زموونه‌که‌ی بخوێندرێته‌وه. ســــــــهبارهت به‌خۆم لهســهرهتات کاره‌کانم گرینگی زۆرم به‌دیمه‌نی سروشت دهدائهوهبهرلهوهی ببمه قوتابی له‌په‌یمانگه‌ی هــــونهرهجوانهکان له‌به‌غداد. له په‌یمانگه گرینگی زۆرم بهپۆرترێت وئهناتۆمی و هێل کــــــاری دا به‌شێوه‌ی ئه‌کادیمی لهســـــــاڵهکانی دوایش هه‌ندێک بابه‌تی ناو کۆمه‌ڵگام کێشاههرلهســـهرشێوازی ئه‌کادیمی. که‌گه‌یشتمه فرهنساگۆرانکــاری زۆربهســــــهرکارهکانم داهاتن زۆربه‌ی کات دووردهکهتمهوهلهشێوازی ئه‌کادیمی و فیگهرهتیف واته روونتر بهرهوشێوازههــاوجــــهرخیهکان ههنگــــــاوم نا به‌تایبه‌ت شێـــوازی ئه‌بستراکتی فیگهرهتیف هاوکــات سیمبۆلیزهکـــــــردنی به‌شێک لهکارهســــــــــاتهکانی گه‌له‌که‌م به‌شێوه‌ی میکست واته ڕه‌نگ ولکاندنـی که‌لووپه‌لی تر نمونه‌ی ڕۆژنامهومۆتیفهکانی زه‌خره‌فه‌ی کـــورده‌واری به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لهســــــــــــهرڕووی مافورهکوردیهکان بوونیان هه‌یه. به‌ڵام دوای ئهوهکهزانیم ئهوهـــــونهرهههنگاوی ناوهبهرهوبه ئونیڤێرســـــــــالیهت ئهومۆتیفانهشــــــــم وازلێهێنابهرهوشێوازی ئهبستاکتی رووتهڵهک هه‌نگاوم نا که‌ئیمڕۆ زۆربه‌ی هونهرمهندانیجیهان به‌م شێوازهکاردهکهن. بۆیه ئیمڕۆزهحمهته بڵێم تابلۆکانم خاوه‌نی گوزارشته‌ی بابه‌تی تایبه‌ت بن نهخێرتهنهاجوانی ڕه‌نگ وبواره‌کانی هاڕمۆنـــی و ســــــــــــــــاردوگهرمی ڕه‌نگه‌کان وبه‌کارهێنانی که‌رسته‌ی تایبه‌ت بهوهـــــــــونهرهلهپێناوی دروست کردنی کێشێک لهســــــــــهررووی کهڤاڵهکهودروست کردنی پرسیارووهستانی بینهربهرانبهربهتابلۆ. بــــــــه‌ڵام گه‌ره‌که مـــــــــــن ڕاستگۆبــــم له‌گه‌ڵ خـــۆم که دوای ئهوهـــــهمووئهزموونـــــهم تــــــــاوهک و ئیمڕۆش ده‌روێشێکی شێوازی ڕیالیزمم هه‌ندێک جارلهم شێوازهتابلۆ ده‌ڕه‌نگێنم تهنهابۆخــــۆم واته پێشانی ناده‌م . وه‌من لهوبڕوایهش دانیم هیچ شێوازێکی هـــــــــــونهری ڕێگالههونهرمهنـــــد ناگرێت که هه‌نگاوبۆ شێوازه‌کانی تری ئهوهونهرهبهاوێژێت ئه‌گه‌رچی ئیمڕۆ هــونهری شێوه‌کاری له ڕێگای ڕه‌نگ کاری له‌سه‌رناکرێت زیاترتهکنیکی ڤیدیۆ به‌کاردێت به‌ڵام تاوه‌ک و ئیمڕۆش خه‌ڵکانێک هه‌ن چێژلهشێوازهکانــــــــــی تـــــری ئه‌و هـــــونهرهدهبینن نمونـــهی شێوازی ڕیالیزم یان ئهمپخۆسیۆنیزم وسیریالیزم وشێوازهکانت تر…
پ/ گرینگ ترین ئه‌وچالاکیه هونه‌ریانه‌ی که‌به‌ڕێزتان ئه‌نجامتان داون چین؟
بـه‌ڕاستی چالاکی زۆرن به‌تایبه‌ت به‌نیسبه‌ت من تهنهاکاری هــــــونهری شێوه‌کاریم نهکــــردوهوهک پڕاکتیکی ئهوهونهرهمهزنه ، بۆیه گه‌ره‌که ئاماژهبهههموولایهکان بده‌م روونتر لهبــــــواری چالاکی پێشنگه کردنهوهپێشنگهی تایبه‌تی و هاوبهشـم هه‌بووه زۆرجاربهشێوهی نیمچه فێستڤالێک له‌گه‌ڵ هونهرمهنــــد شڤان پهروهرئهوجۆرهکارانهم کردوه. زۆرجارکۆمهڵهی هـــــونهریم دامهزراندوهلهگهڵ هــــونهرمهنـــــــدانــــی فــــهرهنسی وبیانی ترچالاکیمان ئهنجامداوهلهشێوهی پێشینگهی هــــاوبــهش . زۆرجاربهرپرسیاریهتــــی ئۆرگانیزه‌کردنی پێشینگهم داوهلهســــــــــهرئاستی ئهوروپالههـــهموویان دیارترپێشینگهی نێوده‌وڵه‌تی بێناله له‌ئیتاڵیا من بۆیه‌که‌م جــــاربوومه ههڵسواڕانی کـــارهکانـــــی له‌گه‌ڵ خانمێکی باکــــووری کـــوردستان ئهگهرچــــی لهئاکامهکهی ڕازی نهبـــــووم یان زوێربـــــووم. ئێستاش لهباکــــووری کــــوردساتان ڕاسپاردراوم لهدیاربهکرئۆرگانیزهکـــردنــــی پێشینگهبکهم لــــه ئه‌کادیمیه‌ی جگه‌رخوێن . لهبــــــواری تیۆری ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماژه‌ی پێ بــده‌م مێژووی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤهرم وهرگێڕاســـــــهرزمانی کوردی 11ســـــــاڵ لهمهوبهرلهمیزۆپۆتامیاتیڤی به 19ئه‌لقه له‌ماوه‌ی 11مانگ هه‌ر15ڕۆژجارێک بۆ30خـــولهک به‌شێوه‌ی فلیمی ڤیدۆوچاپی تــــابلۆکان ئهوبهرنامـــهیهم ڕازاندهوهکهمایهی پێشوازیه‌کی به‌رفره‌وانی بینه‌ربوو لهســــــهردهمی خۆی. جگه‌له‌وانه زۆربابه‌تی ترم نووسی ســــــــــــهبارهت به‌گه‌له‌ری وجـــــــۆرهکانی مۆزه‌خانه جۆره‌کانی هاوکات ههرلهبـــــواری ڕاگــــــهیانــــــدن بهرنــــــامهی تیشکی هـــــونـــــهرم بۆ8 ســـــــــــاڵ بهبـــــێ وه‌ستان بـــــهڕێـــــــوهبـــــرد کهئهوبهرنامهیه خــــــــاوهنی تێکستێکی ڕه‌خنه‌یی بووزیاتــــر له 200 دیمانه‌م لهســــــــــــهرئــاستی جیهانووکــــــوردستان ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵێک لهوتێکستههــــــونهریانهم لــــه ڕۆژنامه ئهلیکترۆنیهکـــان بڵاوکــــــردهوهبهڵام بهداخـــــهوهدوای گرتنی ڕۆژتیڤی ئهوبهرنامهیهش جوانه‌مه‌رگ بووبهوهیوایهم له‌داهاتووی نه‌زیک لهنووچهتیڤی ئه‌وبه‌رنامه‌یه بخهمهوهگــــهڕلهژێرناوێکی تر. جگهلــــهوهی بــــۆ ماوه‌ی دووســــــــــــاڵ به‌رنامه‌ی ڕۆژباش کـــــوردستانـــم له مۆزۆپۆتامیاتیڤی بهڕێوهبردکهلهوماوهیه 152ئهلقهکهم پێشکه‌ش کــــردبێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بهرنامهیهکـی کالتووری بووزۆربهی لقه‌کانی هــــــونهرهوئهدهبی لهخـــــۆدهگرت نمونه‌ی میوزیک و گـۆرانی شێوه‌کاری و شانۆ‌و سینه‌ما تاده‌گاته به‌شێک لهکێشهکــــانی کـــــۆڵگهوههنــــــدێ جـــــارهش سیاســـــــــــهت . وهکـــــی تـــر له‌به‌شێکی زۆری گــــــۆڤاروڕۆژنامهکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نووسینم بڵاوکـــردۆتهوه له‌ساڵی 1991بۆ ساڵی 1997یه‌کێک بـــــووم له‌لیژنه‌ی بـــــــڵامردنهوهی گـــــــــۆڤاری دڵانپار کهڕههبهری بـــــــرام ســــــــــهرنووســـــــــــــهری بوولهفنلهدادهردهکردگــــــــۆڤارێکی وه‌رزی بوو. دامه‌زرێنه‌ری کــــــۆمهڵهی هــــــــونهری ئارت کۆبووم کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کـــــــــوردی فه‌ره‌نسی بوولهپێناوی کردنه‌وه‌ی پێشنگه لهســــــــهرئاستی شـــــــــارهکانی فره‌نسا. دامه‌زرێنه‌ری کــــۆمیتهی ئاشتی وپشگیری نیشتمانی کــــــوردستان بووم لهشـــــــــاری پارس . بــــــهڕێوهبهری چواره‌م کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان بووم کهلهپارس بهڕێوهچوولهساڵی 1996. وه‌ک ڕۆژنامهووانووهونهرمهنـــــدی شێوهکارلهساڵی1996 لهســــــــــهردهمی سه‌رۆک میتران له‌لایه‌ن خــــــانمی یه‌که‌می فــــرهنسا پێشوایم لێ‌کرا. له‌پێناوی کێشه‌ی کــــوردهـــــاوڕێیهتیم له‌گه‌ڵ یهکــــهم ســـــــکرتێری مافه نوێیه‌کانی مـــــرۆڤ درووست کرد بهڕێزپێخ بێرسی کهســــــهرنووســـــهری گۆڤاری په‌لکه‌زێڕینه‌یه لهوگۆڤارهش ووتاری سیاسیم بڵاوکرده‌وه وهههروههاشهڕهفی کــــردنهوهی کۆنگره‌ی نیشتمانی کـــــوردستانم بهوبهێزهدابهمهرجێک باس له‌مافی چارهنووســـی کوردبکات له‌دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سهربهخۆئهوهلهســـــــــاڵی 1996له‌شاری پارس بهداوهتکردنی سـه‌دان که‌سایه‌تی سیاسی وهونهرمهندوڕۆشنبیرونووسهری کـــــوردلهســــــهرتاسهری جیهان . دامه‌زرێنه‌ری کۆمیته‌ی کالتووری کـــوردی فره‌نسی بووله‌گه‌ڵ ئاوات هه‌ورامی وسیداردهرسیمی لهباشــوری فرهنسالهپێناوی ناسندنی کالتووروجموجۆڵی پێشینگهوکۆنسێرت.