مێژوو ..
زاده‌ی بیری مرۆڤه ، یاده‌وه‌رێکی هه‌ستیاره هیچ ساتێکی کات تێناپه‌ڕێنێ بێ وێنهنوسراوی خۆی . زنجیره‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی تێکهه‌ڵکێشه جار جاره خۆی لهبهرواره جیاکان دووباره ده‌کاته‌وه . بێگومان به‌ستنه‌وه‌ی ئێستا بهڕابردووه مێژوویه‌کان ، خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی یه بۆ چاوه‌ڕێ ی پێشهاته‌کان . ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌م فارسه‌کان له‌به‌رگی شاهانه‌یی بۆ به‌په‌رچی عه‌ره‌به‌کان له‌ڕووخانی
ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌یان داهێنه‌ری جوڵه‌ی مه‌زهه‌بی و هه‌ڵوه‌شێنه‌ری به‌ره ئیسلامیهکهبووبن ، ئه‌وا مه‌نگۆله په‌نابه‌ره‌کانی ئه‌نادۆڵی به‌رده‌ستی ڕۆمانه‌کان کهواڕهشی به‌رله‌شکری عه‌ره‌به‌کان بوون به‌خه‌لیفه و سوڵتان خۆیان هه‌رله‌ڕێگای سونه‌ی ئیسلامه‌وه به‌سه‌ر کوردستان و نیشتمانی عه‌ره‌ب داسه‌پاند . تۆبڵێ ی ئه‌وسای مێژووی په‌رته‌وازه‌یی خێڵ و میرنشینه کوردیه‌کانی کوردستان له‌ژێر ڕکێفی قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه فارسی و عوسمانیه داگیرکاره‌کان ، ئهوشهڕخوازانهی خاکی کوردستان شه‌ڕگه‌ی کوشت و کوشتاره کاولکاریه‌کانیان بووه ئه‌مڕۆ له‌وێنه‌یه‌کی تری سه‌رده‌م شه‌ڕی ئاوـ به‌نداوه‌کان و نه‌زیفی ئابوری چه‌ندباره نه‌بێته‌وه ؟ شای بێ تاج و عه‌مامه ڕه‌ش یا سوڵتانه ئه‌فه‌ندیه‌کانی به‌هه‌مان ڕتمی موزیکی شه‌ڕ ئێستا تێکبهرنابنهوه ؟
ئێران ـ تورکیا ـ عێراق ..
نه‌خشه‌ی سه‌قه‌تی سه‌رده‌م و هاوکێشه‌ی سێ سنوری بێدهرچهیه له‌گه‌ڵ فارس ـ تورک ـ عه‌ره‌ب هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌که‌ی یه‌کگرتنه‌وه یا لێکدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان هه‌رده‌م به‌زیانی گه‌لی کوردستان ته‌واوبووه ، سێکوچکه‌ی ئاگردانی شه‌ڕه . باشه کورد چی بکا خۆ خاکه‌که‌ی جێ ناهێڵێ ماڵی بارناکا له‌ڕقی جیرانه‌کانی ؟ ئه‌وه‌ی له‌ده‌وری تهندوربێ پریشکی دهپهڕتێ ( فه‌لسه‌فه‌ی کوردی وا ده‌ڵێ ) . که‌واته هه‌رده‌م خاکی کوردستان پێخوستی جێ پێ و شێوازی شه‌ڕی داگیرکه‌رانی بووه . ئه‌م نه‌خشه کۆنه پێویستی به‌گۆڕینه ده‌بێ هاوکێشه‌که‌ش هاوسه‌نگ بکرێ به‌ڵام چۆن ؟ پرسیاره مهنتیقیهکهیه .
ئێستا سوریا گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌یه .
باشه ئه‌گه‌ر سوریا سنوری تورکیایه و کاربکاته سه‌ری خۆ لیبیا کوردی لێ نی یه له‌به‌رچی ده‌ستێوه‌ردانی کرد ؟ سوی ده‌بێته‌وه تا کێکی فه‌رمانڕه‌وی سوریا به‌رێته‌وه . یا زیندهخهوێکی ئه‌ردۆگانه‌کانی تورکیا و خهیاڵپڵاوێکی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی ده‌وله‌تی عوسمانی یه . یانیش که‌لله سه‌ری ماره‌که‌ی شانی ئه‌ژده‌هاک له‌ئێرانه ناوقه‌دیشی به‌سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی ئه‌وا کلکی له‌سوریا گهمهدهکه ؟ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک لێکی بده‌ینه‌وه وێنه مێژوویه‌کان به‌رچاومان ڕوون ده‌که‌نه‌وه .
له‌عێراقیش هه‌رایه ..
ئێران عێراقی عه‌رەبی زۆرتایبه‌ت له‌ڕێگای شیعه‌گه‌ری خسته‌وه قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی وه‌ک داشی دامه ده‌یجوڵێنێ . تورکیاش وه‌ک نهزیفکارێکی ئابوری کوردستان ههڵدهڵوشێ ، بازاڕی فرۆشتنی کاڵای له‌وێ دروست کرد . کوردیش گه‌لێکی فدڕالیخوازه له‌مێژووی ژیانی ههربهفیدڕاڵی ژیاوه .. له‌به‌رده‌ستی هه‌ردوو ئیمپراتۆره‌که هه‌رده‌م میرنشینی هه‌بووه لهگوندنشینی ئاغا و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی به‌سه‌نته‌ری ئه‌وانه‌وه گرێدراوه تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌شه ئازاده‌که‌ی باشوری کوردستان خۆگوتهنی: به‌عێراقی عه‌ره‌بی فیدڕاڵ به‌ستراوه ، له‌ڕووی ئابوریش به‌بودجه‌ی به‌غداوه لکێندراوه ! خه‌ونی دیموکراتی ده‌بینێ له‌کاتێک هه‌رگیز سیسته‌می دیموکراتی نه‌بووه و نابێ ئه‌گه‌ر بووش له‌م سێ سنوره دیکتاتۆری ئیسلامی به‌رهه‌م ده‌هێنێ . خوێندنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌مڕۆ به‌کلیلی وێنه مێژوویه‌کانی دوێنێ تۆپه داخراوه‌کانی سبه‌ی ده‌کاته‌وه ” ئه‌گه‌ر ویستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێ ” .