شاعیری دوورە وڵات (شاڵاو عەلی) ئێستا بە سەردانێک لە شاری ھەولێرە ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی ئەمجارەم بۆ شار و نیشتمانی خۆم بەمەبەستی ئەنجامدانی ھەندێ کاری ئەدەبی و سازدانی چەند کۆڕە شیعریەکە ،
بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی (سێ شەممە) (١٧/٤/٢٠١٢) کاتژمێر (٤:٣٠) کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە لە سەنتەری (ئاڵا) لە شاری ھەولێر سازدەکات ، شاڵاو وتی : لەم کۆڕەم دا گەشتێک دەکەم بەنێو تێکستە کۆن و تازەکانم کە بۆنی خۆشەویستی خاک و نیشتمان و عاشقانەی لێ دێت پێشکەشی ئامادەبووانی دەکەم ھیواخوازم بەدڵی ئامادەبوونان بێت، جێی ئاماژەیە (شاڵاو) ساڵانێکی درێژە تێکست دەنووسێت و یەکێکە لەو شاعیرانە دەستێکی باڵای ھەیە لە نووسینی تێکستی گۆرانی و زۆرترین ھۆنراوەکانی لەلایەن ھونەرمەند (زەکەریا) کراوە بە گۆرانی.