حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو فلیمی هیندی جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو لای بینه‌ری کورد ، زۆری خه‌ڵک ئه‌ستێره‌کانیان ده‌ناسی و ناویان ده‌زانی شامی کابور ، جارۆ کۆمار … به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک خه‌ریک بوون فێری زمانه‌که‌یان ببن که به‌ژێرنوسی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدرابوو . سه‌رده‌می سینه‌مابوو ڕۆمانسیه‌تیش بره‌وی ته‌واوی هه‌بوو ، هه‌ر به‌سینه‌ما نه‌وه‌ستا تا ته‌له‌فزیۆن و کاسێتی هیندی باوی بوو ، گۆرانیه‌کانیان ده‌گۆتنه‌وه: هاجا ، هاجا . وێنه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان به‌ڕه‌ش و سپی ده‌فرۆشا هه‌رگه‌نجه و وێنه‌ی کچه هیندیه‌کی به‌رناوک ڕووتی له‌به‌رباغه‌ر بوو یان به‌ڕه‌نگکاری زه‌ردیان ده‌کردن ، ناحه‌قیان نه‌بوو کچه‌کان چاو برۆڕه‌شی گه‌وره‌ی خاڵ له‌ته‌ختی نێوچه‌وان بوون جگه له‌یاری ڕه‌سمانێ ی هیندی بۆ منداڵان . دوای ئه‌وه به‌عسیه‌کان فلیم و درامای عه‌ره‌بیان کرده سه‌رچاوه هه‌شتاکانیان کرده سه‌رده‌مێکی واقیعی سیاسه‌تی ته‌عریب هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه هیندیه‌که‌یان له‌بیربردینه‌وه .
مانۆ ..
بڵێسه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێکی دژ به‌به‌ریتانیه داگیرکه‌ره‌کانی هیندستانه ده‌کرا ناوی دراما وه‌رگێراوه‌که‌ی که‌ناڵی کوردسات بێ ، هێما و کاریزمایه‌کی جێگیر و نیشانه‌ی بوێرێکی شۆڕشگێڕه ! ئاساییه نوسه‌ره‌که یا ده‌رهێنه‌ره‌که بۆ ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵان و به‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م هێناوه به‌ڵام خواگیرانه زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌ناوه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌خه‌یاڵدانی ئاسایی بینه‌ران جێ ی نابێته‌وه ! ئه‌وه‌ش خوێکی سینه‌مای هیندیه به‌دراماشه‌وه جار هه‌بووه کوڕ و کچێکی خۆشه‌ویست به‌یه‌ک شاد ده‌بنه‌وه له‌ناو په‌رستگایه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده ده‌زانی ده‌بێته بارانێکی خوڕ بێ ئه‌وه‌ی له‌بیریان بێ ئه‌وه ناو په‌رستگایه نه‌ک ده‌ره‌وه ! یا دوو برای لێکدابڕاو له‌دوالێدانی شیری شه‌ڕێک به‌نیشانێکی سه‌رسینگ یا ملوانکه‌یه‌ک یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه ! فه‌نتازیا و ئه‌فسانش پێویستین ده‌روازه‌کانی خه‌یاڵی مرۆڤه بۆڕزگاربوون له‌واقیعێکی تاڵ به‌س نه‌ک زیاده‌ڕۆ‌ی وا نه‌جاره‌ک و نه‌دوو چه‌ندباره ده‌بێته‌وه ، جار جاره ئه‌وانیش خۆشن ها ! کاتێک مان‌و کۆتره سپیه قه‌پلاغ داره پێ به‌توکه ولفه خرپنه‌که‌ی گرت نێوچه‌وانی سورکرد و هه‌ڵی داوه ئاسمان ، له‌لای پاشای چانسی کۆتره سپیه گه‌ڕاوه‌که بێ قه‌پلاغ و دندوک درێژ و پێ به‌توک نه‌بوو وایانزانی به‌سه‌رماندا ده‌ڕوا ! نازانن ئه‌و فێره‌مان …..
تاتیاگرو ..
پیاوێکی به‌هێز و سونبولی نیشتمانی یه ، مامۆستایه‌کی ڕاهێنه‌ری هونه‌ری جه‌نگی ، زۆر قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌ندی جوانی ژیان ده‌دوێ: کاتێ زێڕ ده‌توێته‌وه ده‌بێ به‌ملوانکه ، مه‌به‌ستی له‌کاتی گرتنی مانۆ بوو له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌کانه‌وه . ئه‌و دراما هیندیه زۆر ئاینگه‌راییه چ باسی شه‌راب خواردنه‌وه و خانه‌ی ژنانی تێدانی یه !
باجی ڕاهۆ پاشایه ..
به‌هبه‌هه‌ی پاشایانه به‌زووڕنا سه‌قه‌ته‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ . ڕازاوه به‌مل و گواره ، مۆری و مه‌رجان ، به‌رگ و پۆشاکی حه‌فت ترینگه له‌ڕه‌نگه‌کانی سور و زێڕی و خه‌نه‌یی ، ڕه‌ش و سپی ، جارێ سیداره‌که‌ی هه‌رخۆی به‌له‌مێکه قۆپچه‌ماشاڵای به‌سه‌ره‌وه‌یه ، لاونیو مێزه‌ر کراوه له‌سه‌ر سه‌ری ، به‌یاقوت و موری و مه‌رجان تی‌ف تیفه دراوه . پۆشاکی سه‌مه‌ره که‌وا و شاقه‌لی ، پڕوپێ و پێڵاوی سه‌مه‌ره‌تر ! گه‌نجه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که مل و بازن ده‌پۆشن ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌کرێن که‌چی جاران پاشاکان به‌و سێوه‌یه بوون ! چاوی هیندیه‌کان گه‌وره‌یه ڕه‌نگی قاوه‌ییه‌کی گه‌ش و کراوه یاڕه‌شه‌کی تۆخ هه‌نده‌ک جاریش له‌ناو کۆمبارسه‌کان که‌سانی چاو یا ده‌م داقلیشای تێدایه . هه‌روه‌ک دراما کۆریه‌کان چاویان لێک دروایه هه‌رئه‌وه‌تا ده‌کرێته‌وه ، زۆرجار به‌زمانی چاو ده‌دوێن ئه‌کته‌ره‌کان به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن .
ئه‌وه‌یه فلیمی به‌مه‌راق .
ڕۆمانێکی مێژوویی به‌رچه‌ند سه‌د ساڵێک ده‌گێڕێته‌وه ، ناهاوسه‌نگی کێشه‌ی نێوان داگیرکا‌ر به‌ریتانیه‌کان و هینده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانه . وڵاتی که‌لتوره جوایه‌زه‌کان هه‌ر سه‌د کیلۆ مه‌ترێ که‌لتورێکی تره و له‌دراماکه‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌شێوازی په‌رستگا و براهمینه ئاین په‌رسته‌کان ، پاشا جیاواز و سه‌یره‌کان . بگره‌وبه‌رده‌ی ئاین و مه‌زهه‌به‌کان تڕو ته‌شقه‌ره‌ی قه‌شه‌کانیش له‌وێ ڕاوه‌ستی . لێره‌دا کلتورێکی ڕه‌سه‌نی ئاسیایی به‌رجه‌سته ده‌بێ ئه‌ویش که‌ڵچه‌ری هیندی یه .
ڤێنیساهیب ..
داپیره وه‌ک تۆڵه‌ستێن ڕۆڵی نزیک له‌ژنه صه‌عیدیه‌کانی درامای میسری ده‌بینێ شووی خێرا و به‌منداڵی نه‌ریتێکی که‌ونی خۆیانه ئه‌وکاتی ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن کورت بوو هه‌رزوو کچیان به‌شوو ده‌دا . ڕوانینیان بۆ ژن و پیرۆزیه‌که‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زینده‌به‌چاڵ کار باشترن .
پۆشاکی هیندی ..
جلوبه‌رگی هیندی له‌جه‌ژنی داهاتووی کوردستان مۆدێلی نوێ ی جه‌ژنانه‌ی منداڵانه وه‌ک کراس و شاقه‌لی دۆنگی به‌ده‌ست جووت کردنه‌وه ده‌ڕۆیی باو بوو ! به‌س مه‌گه‌م خوا ئی هیندیه‌کان کێشه‌ی تێده‌که‌وی له‌به‌ر ناوک ڕوتیه‌که‌ی وه‌ک شانه زه‌نگه‌سوره ئیسلامیه سیایسیه‌کان هارده‌کا جۆتکان داوێن . خه‌زێمه‌ی که‌پویان ده‌رێ ی : خه‌زێمه‌که‌ی یا حه‌لیمی جیرانی جارانمانه تلیشه‌کی له‌لووتی کردبوو !
دیسانه‌وه نێرگله ..
قانگدانی نێرگله و خوه نافڕه‌جاکان له‌و سه‌رده‌میش باو بووه وه‌ک ئێستای ئه‌کته‌ری دراما کوردیه‌کانیش قومی لێده‌ده‌ن دوکه‌ڵه شینکه به‌با ده‌که‌ن ده‌میان ده‌ڵێ ی گزۆزی عه‌نته‌رناشێکی مه‌کینه هه‌ستاوه ئای له‌و قوڕمساغی یه ! جا وه‌ره ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری ئه‌وهامان پێشڕه‌وبن ده‌بی گه‌نجانی کوردستان چۆن لاساکاریان بکه‌ن کورد ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر قه‌له ڕه‌ش ڕێنیشانده‌ر بی ده‌بی ئۆمه‌ت هه‌رده‌ربه‌ده‌ربی .
سه‌مای هیندی ..
وه‌ک سه‌مای که‌مه‌ری ئه‌فریقی نی یه ڕاسته هه‌رهه‌موویان سروش له‌جوڵه‌ی مار و ماسی ، باڵوه‌شانی په‌پوله و له‌ره‌ی دره‌خته‌کان وه‌رده‌گرن به‌ڵام ڕتمیان جوایه‌زه ، بنه‌چه‌ی ئاینی و پیرۆزی کلتوریان هه‌یه . سه‌مای هیندی هه‌موو جوڵه‌یه‌کی هێما و نیشانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێکه وه‌ک زمانێک پێ ی ده‌دوێن واته بێ ئاواز و گۆرانی جوله‌کان شت ده‌ڵێن ! بۆ بیانیه‌کان گۆرانیشیان به‌گه‌رداوه به‌ڵام پیاو هه‌ر له‌چاوی حه‌زی مێبه‌خشی لێ ی ده‌ڕوانێ جا سه‌مای هیندی یا فارسی یا ئه‌فریقی بێ نه‌خواسه‌لا ئه‌وروپیش ئه‌وه هه‌ر لێ ی گه‌رێ ….
خۆره‌تاوی هاوسه‌ری ..
بڕوانامه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی که‌سه‌کان که قه‌شه‌کان به‌ڕێگه‌ی ئه‌ستێره‌ناسی هه‌ساره به‌ختگره‌وه‌کان لێکی ده‌ده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر پیاو و ژنێک هێڵکاری هه‌ساره‌کانیان له‌یه‌کچوو یا نزیک یه‌ک بوون ده‌شێ ببنه هاوسه‌ری یه‌کتری . گه‌ڕانیش بۆ هاوسه‌ری کچه‌کانیان چاره‌یه‌کی کلتوری باشه دژی قه‌یره‌یی و مانه‌وه وه‌ک له‌کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان هه‌یه .
مالانگه‌که..
ده‌رهاویشته‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانه ئه‌وجۆره مرۆڤانه به‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌وه یا چه‌قی شاره‌کان ده‌بینرێن ، له‌وێ بانگه‌وازی ڕابوون دژی سته‌م و داگیرکاری ده‌کا زه‌نگی هۆشیاری ڕاده‌گه‌یه‌نێ حه‌قهێ ، حه‌قهێ .. له‌هه‌نده‌ران پێیان ده‌ڵێن : بێ ماڵه‌کان ! زۆرجار له‌وانه لای خۆمان هه‌ن به‌داخه‌وه به‌ناوتۆره‌ی خراپ یان شێت ناوده‌برێن .
پراچی ..
کیژه خنجیلانه ڕۆحپه‌ره‌که‌ی به‌پۆشاکه هیندیه‌که‌یه‌وه ده‌رێ ی : نۆ ژن و نیوه ! دراماکه‌ی ڕازاندۆته‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی چاوکیش له‌توانستی نواندن و خستنه خه‌نده‌ی بینه‌ر له‌کۆمێدیای مه‌وقیف . وه‌رگێڕانێکی شیرین زمانه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌و کچۆڵه به‌ئاوازی کارتۆن فلیمی له‌دوانی پراچی و مانۆ له‌کوردیه‌که پاراوه به‌وشه‌ی کوردی په‌تی وه‌ک دراما کوردیه خۆماڵیه‌کان نی یه خوا قه‌وه‌تیان دا کۆلاو کۆل زمانێکی کوردی ـ عه‌ره‌بی گه‌ری یه ! زۆر ڕاگۆیی هه‌یه له‌سه‌ر قسه‌خۆشه‌کانی پاچی و مانۆ .
موزیکی وێنه‌گه‌رایی ..
به‌هێز و هونه‌ری دارێژراوه له‌دراما هیندیه‌که شێوازێکی سینه‌مایی وێنه‌گرتن له‌زووم و جوڵه که‌وانه‌ییه‌کان دیاره کاری ته‌کنه‌لۆجیا و کۆمپیوته‌ریش له‌غاری ئه‌سپ سواره‌کان ڕوونه .. تیشک و ڕوناکی بێ سێبه‌ری سه‌رده‌م و چاوه‌کان ، وێنه‌گرتن له‌سروشت و ژینگه‌یه‌کی گوندی ده‌ره‌وه به‌رچاوه نه‌ک دیواری مقه‌بای ڕێزه‌فلیمه کوردیه‌کان !
پله‌نزم ..
دابه‌شی کۆمه‌ڵگا بۆ چینی سه‌رده‌سته و ژێرده‌سته ، پله‌به‌رز و پله‌نزم ، پاشه‌بنه‌یه‌کی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی له‌پشته‌وه‌یه به‌پشتیوانی ئاینبازه‌کانیش پێڕه‌وکراوه به‌ڕاده‌ی به‌گڵاوزانینی مرۆڤه هه‌ژاره‌کان له‌پیس بینیان تا ئه‌مڕۆش له‌وڵاته سه‌رمایه‌داریه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌کاتی سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر کلاسی یه‌ک و دووی دانیشتن هه‌یه … تاد. جارێ خۆ خه‌ت خه‌تۆکه سپیه‌که‌ی نیوچه‌وانی براهمینه قه‌شه‌کانیان ده‌ڵێ ی سیمی هیته‌ری کاره‌بایی کوردستانه له‌کاتی گرانیه‌که‌ی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان به‌کارمان ده‌هینا بۆ خۆگه‌رم کردنه‌وه !
بۆلیود( Bollywood ) ..
ناونیشان و پێناسه‌ی پیشه‌سازی فلیمی هیندیه ، له‌جیهانی سینه‌ما به‌رامبه‌ر به ( Hollywood ) ی ئه‌مه‌ریکی به‌رهه‌مهێنه ، له‌شاری مۆمبای هیندستان کلتوری هیندی پێ ده‌ناسرێته‌وه . ئه‌و سینه‌ما هیندیه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بازرگانی پێوه‌ده‌کرێ ، چاوگێکی ئابوری به‌گوڕ چالاکه پێموانی یه هیچ نیازێکی کوردی ده‌سه‌ڵاتی یا بواری تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره پیشه‌سازیه نی یه چونکه لای خۆمان هونه‌ر به‌خشین و خه‌باته نه‌ک بازاڕ و پێشه‌گه‌ری پیشه‌سازی .
ئه‌وشۆ فلیمی هیندی داوێ .
جاران به‌شی کوردی ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک به‌رنامه‌ی سبه‌ی شه‌وی ده‌خوێنده‌وه لۆ به‌یانیه‌که‌ی له‌هه‌ولێرێ ده‌بووه هه‌را یه‌ک به‌یه‌کی ده‌گۆته‌وه ئینجا ئێستا‌ش ئاگاداربن: ئه‌وشۆ فلیمی هیندی داوێ .
چه‌چه‌ی هۆ ..
گۆرانی هیندی له‌هۆنراوه و ئاواز زۆرکاریگه‌ره له‌وانه‌یه ناسکی فۆنه‌تیک یا تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌زمانه ئاسیاییه‌کان وه‌ک زمانی ئوردو دێته به‌رگوێ له‌هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ک نان و ژماره‌کان نزیکی کوردیه . به‌تایبه‌ت به‌هۆی سه‌ما تایبه‌تیه‌که‌یان ، پۆشاکه ئاڵا‌و واڵا ڕه‌نگاڵه‌کانی چاوکێشه . له‌و دراما وه‌رگێڕاوه‌ی ئێستا‌ش فێری گۆرانیه‌کی تر بووین ئاوازی کۆتایی هه‌موو ڕێزه‌فلیمه‌کان به‌هیندی ده‌چڕن ده‌ی: چه‌چه‌ی هۆ ، چه‌چه‌ی هۆ ، چه‌چه‌ی قوه‌ت نه‌جاتی .