نوسینی/ د.مسلم بدیری
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە/ سلێمان گەڵاڵی
شوێن حەوشەی ماڵێکە ، لەوانەیە وابێ ، شوێنێکە لە حەوشەی مالێک دەچێت ، پانتاییکە بەرامبەر چوار دەرگای داخراو ، ھەر دەرگایەک رەنگێکی جیاوازی ھەیە ، وا پێدەچێ ژووری خەوتن بن یا ھاوشێوەی ئەو ، لەوانیە واش نەبێت ، لەوانەیە تەنھا دەرگا بێ ، لەوانەیە ئەگەر بکرێنەوە بۆ ژووری تر بچن یان بۆ شەقام یان بۆ ماڵێکی تر ، ئەگەر بکرێنەوە ، رەنگە بۆ دەرگای تر بچن یاخود بۆ دیواریکی کۆنکریتی بەلام ناکرێنەیەوە ، کێ دەزانێ دەکرێنەوەیان ناکرێنەوە.
لەسەر دیوارەکان دوو وێنە لە چورچیوە جوان و بە پەتێکی ڕەش ھەڵواسراون ، یەکێکیان وێنەی پیاویکی گرژ و مۆنە یاخود کاریگەری لەسەر ڕوخساری بەدی دەکرێت ، بە ساڵا چوو دیارە بەلام قژی رەشە ،ئەوەی جیایی دەکاتەوە گوێیەکانیەتی وەکو ئەوەی کە بڕابن . وێنەکەی تر وێنەی ئافرەتێکی کامڵە لەسەر لێوەکانی ھیچ جوولەیەک بەدیار ناکەوێت بەڵام کاتیک بە ووردی سەیری دەکەی واھەست دەکەی کە زەردەخەیەک دەکات . کاتێ سەیری ھەردوو وێنە دەکەیت وا ھەست دەکەت کە نالەبارییکەک یا نەگونجانێک لە نێوانیان دا ھەیە ، یاخود لە ژیاندا لە یەک نەگەیشتوون .
بەھەرحاڵ ھەر چەندە شوینەکە ھیچی لی نیە بەلام رێک و پێک دیارە بۆیە وای بۆ دەچین کە ماڵێک بێت ، ئەگەر ئەو بەرزکراوە نەبێت کە لە ناوەراستی شوینەکەیە و بە تەواوی بە گۆر دەچێت وەکو ئەوەی ناوی مردووی لەسەر دەنووسرێت ، ھەر کە چاوت پێ دەکەوێت دڵنیا دەبیت کە ئەوە گۆڕە.
پێش ئەوەی پەردە ھەلبدرێتەوە گوێبستی موزیکێک دەبین چاکتر وایە پارچەیەک لە موزیکی (Seasid off your dreams) بۆ موزیکڤانی تورک ( موراد شوکری علی ).
پاش کردنەوەی پەردە شیلەی گوڵ دەبینیبن کە ئافرەتێکە لە تەمەنی سی بۆ چل ساڵ دەبیت ، جوان و رێکوپێکە ، رۆشناییەکی کز لە چواردەوری ھەیە ، لە پێش یەکێک لە وێنەکان دەوەستێت بێ ئەوە رووناکی وێنەکەمان پیشادان بدات ، شیلەی گوڵ بۆ لای وێنەکە دەروانێت .
شیلەی گوڵ/ …. (بە چرپە دەدوێ) باوکە ….باوکە بەڵێ تۆ ھەر باوکمی کە لە وێنەکە دایت ، ئەزانی ؟ ئەمەویت شتێکت پێ بلێم (بێ دەنگی) بەڵام پێش ئەوە دەبێت بەلێنم بدەیتێ …باوکە ….باوکە بەس ئەمجارە گوێم لێبگرە تکایە .بەس ئەمجارە…پەیمانت دەدەمێ….دەزانم وەکو ھەموو جارێک پێم دەڵێی …بە تەواوی دەزانم گفتوگۆی ئافرەتان سەبارەت بە تۆ تەنیا زۆر بلێیەکی بێ مانایە . بەڵام پێویستم بەوەیە کە گوێم لێبگریت (بەشیوەیەکی ھێستری ھاوار دەکات) باوکە …. باوکە ( دەنگەکە دەنگ دەداتەوە شیلەی گوڵیش بە نیگەرانی لە شوێنەکە دێت و دەچێت) . بێ دەنگیەکی کەم ( بەرامبەر وێنەی ئافرەتەکە دەوەستێت کە رووناکی لەسەرە) دایکە … دایکە …دەمەوێت بە گوێتا بچرپێنم …نەخێر…نەخێر نامەوێت گویی لێمان بێت ئەوەی دەیلێم با لە نێوان خۆم و خۆت بێت .. ( بەشەرمەوە زەردەخەنەیەک دەکات ) بەڵێ ..نا نا نھێنی نیە بەڵام لەوانەیە ئەوەی بە تۆ دەڵێم ئەو پێی ناخۆش بێت … دایکە وەکو دەیبینی گەورە بووم . بووم بە کچێکی عازەب (.(بە چواردەوری خۆی دەسورێتەوە و دڵخۆشە ).) ھێشتا چاوەڕوانم بەڵام دڵخۆشم (بەشەرمەوە پێدەکەنی ) ..دایکە (بە دوو دلیەوە) بڕوام پێ بکە لەوانەیە ئێستا بێت یان پاش کەمێکی تر… کێ دەزانێت ؟ لەوانەیە سبەی بێت … کێ ئەزانێت ؟ ( دەنگی دەرگا ، کەمێک بێدەنگی دوبارە دەنگی دەرگا ) دایکە دەچم جوابی تەلەفۆنەکە دەدەمەوە .. نا نا جوابی نادەمەوە (تۆزیک دەوەستی دواتر بە ھێواشی دەروات) . لەوانەیە ئەمە کچە ھاورێکەم بێت …. ھیچی نیە جگە لەو باسە ….بەلام ئیستا ناتوانم گوێ لە ھیچ بگرم . ( بی دەنگی ، دوبارە لە دەرگا دەدرێتەوە ) ئۆۆۆی جوابی نادەمەوە ئەزانم ئێستا زۆر بە دلێکی سادەوە تۆ باشی ؟ نا ھەرگیز وا نابی ئەو بە ئەنقەست وام لی دەکات کە بیرم بکەویتەوە کە باش نیم دەلی (لاسایی دەنگیکی تر دەکاتەوە) ئەلووو بەلی ئەو زۆر جانە و ھیچ درێخی بۆ بەختەوەری من ناکات دەلێ ھەموو شتێک دەڵێم بەڵام نایڵێت ….بەلی کاتێک پیاوە گەنجە خاوەن قەرزەکەی بۆ نانی ئێوارە داوەت کرد بە ئەنقەست مالێی بە جێ ھێشت و رۆیشت بە تەنیا ئەوی لەگەڵدا ھێشتەوە …( دەگەرێتەوە سەر شێوە ئاخاوتنی خۆیی و بە ئازارەوە پێ دەکەنێ ) ھەمووان لە ئازارەکان ڕا دەکەن ..ھەمووان بە زردەخەنەیەکی درۆزنەوە لە ئازارەکان ڕا دەکەن…. بەلێ ڕا دەکەن .بە تەنیا من ئازەرەکان بە دوواوەمن و لێیان دەرباز نابم (زەنگی تەلەفۆن ) ئۆۆۆی دایکە رەنگە ھەر ئەو کەسە بێت کە لە دەرگای دا ….نا نا ….ناتوانم گوێی لێ بگرم کاتێک بریاری خۆی بە دەنگێکی گەورە بەسەرما دەخوێنێَتەوە . .. (ھەوڵ دەدات لاسایی دەنگی بکاتەوە)… شارەوانی بریاریدا کە گۆری ناو ماڵەکان لابدات ، چونکە بۆنی پیس و ژەھراوی دەردەکەن ، بە پێی ئەوەی زانایانی ناو خۆ ئەمەیان دەرخستووە . ( دەگەڕێتەوە سەر دەنگی خۆی بە کزی و غەمباریوە لە سەر بەزاییەکە دادەنیشێت ) ….گوێیت لێ بوو ؟ دەڵێن ئەوە گۆرە … نا نا باوەریان پێ مەکە ، بە ھەمویان دەڵێن ئەوە گۆر نیە ، ئەوە باخچەیەکی جوانە و دوا گوڵی جوانی خۆم لێ شاردۆتەوە بۆ ئەوەی پێشکەشی بکەم ئەو کاتەی کە دەگەرێیەوە . ھەتاکو ئەگەر نەیانتوانی جیاوازی لە نیوان گۆر و باخچە بکەن ئەوا ڕێیان لێ دەگرم ئەو باخچەیە لابدەن ، لێرە دوا گوڵی منی لێیە .( بەخێرایی ھەلدەستی و پەرداغێک ئاو دەھێنێت ) دەبێت ھەموو رۆژێ ئاوی بدەم بۆئەوەی ھەڵنەوەرێت . ( لە پەرداغەکەی دەستی دەروانێت کە وێنەی خۆی تێدا دەرکەوتووە ، لە دەرگا دەدری بەڵام شیلەی گوڵ سەیری خۆی دەکات لە ناو پەرداغەکە …بێ دەنگیەکی کەم …بەدەنگێکی مندالانە ھاوار دەکات) دایکە …دایکە دەرگاکە بکەوە ڕەنگە ئەوە ھاورێیەکەم بێت ئەرکەکانی قوتابخانەی جێ بەجێ کردووە و ھاتووە پێکەوە بچینە دەرەوە ئەمڕۆ رۆژیکی جیاوازە ، دەبێت ھەموو گولەکان بفرۆشم ، ناگەرێمەوە تاکو سەبەتەکە بەتاڵ نەکەم …. بەجوانترین گوڵەوە دە گەرێمەوە و ھەموو رۆژیک ئاوی دەدەم ….ھەموو چرکەیەک ھەتا ئەو رۆژە ھات و وامزانی (دەنگی دەرگا قسەی پی دەبڕێ , بۆ چەند چرکەیەک رووناکیەکان کز دەبن لەگەڵ دەنگی دەگا دەرگا کۆنەکە دەکرێتەوە و رووناکیەکە رۆشندەبێتەوە لەگەڵ بوونی کورسیەک کە پیاوێکی دەستکرد بە جلی دکتۆرەوە لەسەری دانیشتووە ، کەرووی لەوێنەی باوکەکەیە ، شیلەی گوڵ دەوەستێ دەبێتە دیمەنێکی پانۆرامی …. بێ دەنگی … دەنگی ھەناسە بڕکێ … بە چرپەوە) … گوێم لە دەنگی باوک بوو کە پێی دەگوت . ( لاسای باوکی دەکاتەوە )
– کێ پێی وتی کە من کچم ھەیە ؟
– بێ دەنگی .
– لە کوێ ئەوت بینیوە … تۆ ئاگات لە قسەی خۆت نیە کەچی دەلێی ، تۆ بەچاوی خۆتەوە سەیری خەڵک دەکەیت .
– بێ دەنگی .
– من ھیچ کچم بۆ خۆشەویستیی و شوو کردن نیە . من پیاوێکی سەڵتم تێ دەگەیت … چۆن دەلێی کە من کچم ھەیە .
( دەگەرێتەوە سەر دەنگی خۆی وەکو ئەوەی کە لە خەو دا بێت ووشەی خۆشەویستی لە گوێی دەزرینگێتەوە )
خۆشەویستی ..خۆشەویستی .مانای ئەو ووشەم نەدەزانی تاکو گولێکم دایە دەست ئەو کچە … گوڵێکی سوور بوو … نەخێر . خۆشەویتیەکەی کراسێکی سپی لەبەربوو .. نازانم بیرم ناکەوێتەوە .کە رەنگی کراسەکەی چۆن بوو . بەلام بیرم دێت کە ھەستم کرد کە خوداش ئەم کارەی پێ خۆش بوو … تەنیا ئەو کاتە مانای ئەو وشەم زانی ( بە تێرامانەوە دەمینێتەوە تاکو دەنگی دەرگا بە ئاگای دەھێنێتەوە …. بەدەنگێکی گەنجانەوە .
دەبێت ئەوە ھاورێ کچەکانم بن ھاتوون تاکو لەگەڵما ئاھەنگی لە دایکبوونی من بگێرن .( بە ریزەوە بانگ دەکات …) دایکە ھەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئاھەنگ گێران ، بەڵێ ئاھەنگ دەگێرین و ھەموویان ئامادە دەبن .مۆمەکان دەکوژێنینەوە ( بۆ ماوەیەک روناکی کز دەبێت ….بێدەنگیەکی کەم …رووناکیەکە رۆشن دەبێتەوە و مێزیک بەدەر دەکەوێت کە چەندین مۆمی لەسەرە ) ئاھەنگ دەگێرین و ھەناسەکانمان لەیەکتر نزیک دەبێتەوە ئەگەر چی ھەریەک لە شوێنێکی جیاواز ھاتوون یەکدەگرن ( لە مومەکان نزیک دەبێتەوە ) بەڵێ لەگەڵ مندا ( مەھا ) دکتۆر جوانەکە و ( لەیلا )ی خۆ بە زل زان و ( ھەیفا )ی رەش ئەسمەر و رێک و پێک فوو لە مومەکان دەکەین .ھەموومان دڵخۆش دەبین بە رۆیشتنی سالێک لە ژیانم کە گەرانەوەی بۆ نیە . سالێکی تر دێت کە لەوانەیە بێت و لەگەڵ خۆێدا … ( رووناکی کز دەبێت بۆ ماوەیەک دواتر رۆشن دەبێتەوە،مومەکان نەماون شیلەی گوڵیش باوەشی بە گۆرەکە دا کردووە) نەخێر نایەلم دڵنەواییم لا ببەن گوڵەکەی من لێرەیە نا … نا….( دانگدانەوەی ووشەی نا لە پانتاییەکە دەمێنێتەوە تاکو دەنگی دەرگا نایھێلێت ، بۆ ماوەیەک رووناکی کز دەبێت رۆشن دەبێتەوە ، کورسیەک دەردەکەوێت کە پەیکەری پیاوێکی دەستکردی لەسەرە بە جل و بەرگی ئەندازیاری کە بەرامیەر وێنەی باوک دانراوە ، شیلەی گوڵیش لە لایەکی ئەو دیمەنە وەستاوە ) نەخێر گوێم لێ نیە چی دەلێن بەڵام ھەوڵ دەدەم… بۆ خۆم نیە ! بەلام بۆ ئەوەی بۆ کچە ھاورێکانم باس بکەم کە چی روی داوە ( سەری دێنێتە پێش و دەست لە بنا گوێی دادەنێت بۆ ئەوە بە باشی گوێی لێ بێت ) بەڵێ ئەوھا باشترە ..( لەگەڵ ھەناسەیەکی سارد ھاوارێک دەکات ) چی …ئەوەی باوکم ووتی بە ھاورێکانم بلێم ؟ ( لاسایی دەنگی باوکی دەکاتەوە ).
– فەرموو بۆ دەرەەوە پێش ئەوەی دەرت بکەم من کچم نیە !
(دەگەرێتەوە سەر دەنگی ئاسایی خۆی ) …بەڵێ… ڕِەنگە …. لەوانەیە ..( دەست بە قژی دادێنی کە سپی بووە )ئایا من کچم ؟من کێم ؟ ( بە گرنگی پێدانەوە ) ئەوە گرنگ نیە ، گرنگ ئەوەیە کە رێگایان نەدەم ئەو باخچەیەم لاببەن .
(ھەڵدەستێ بە نیگەرانیەوە دێت و دەچێ) ..کات نەماوە ، پاش کەمێکی تر کرێکارانی شارەوانی لە گەڵ سەرۆکە وورگ زلەکەیان بێن …..ئۆیییییییییییی ….وابزام ئەو شوێنە جێگای ئەوان نابێتەوە ، ھەموو ھەوایی ئە دونیایە ھەڵدەمژن ، گرنگ نیە کە من بخنکێم . بەڵام دەترسم گوڵە جوانەکەم بخنکێ . سەرۆکی شارەوانی لەسەری دادەنێشیچت و بەوپەری دلچخۆشیەوە ھاوار دەکات …دەکرێ چایەکم بۆ بێنن ، ئینجا بەوپەری خۆشیەوە لە کرێکارەکان دەڕوانێ کە خەریکی لادانی باخچەکەمن ، رەنگە یەکێک خۆشی لەوە ببینێت کە پێی لەسەر گولچەکەم دابنێت .
(دەکەوێتە سەر چۆک و دە قیژێنێت ) …نا …نا ناتوانم ئەوە بیچنەمە بەرچاوی خۆم ، راستە ئەوان مانای خۆشەویستی نازانن ، بەلام ئەو کارە ناکەن ، رەنگە بزانن جوانی چیە ،لەوانەشە نەزانن …کێ دەزانێت ؟ بەڵام کارەساتە گە ئەوان نەزانن جوانی چیە ؟!
رەنگە ئێستا ئەو بێت و رێگایان پێ بگریچ کە ئەو کارە نەکەن و دەرسیچکیان بداتی کە مانای جوانی و خۆشەویستی بزانن … دەبێت شتیچک بکەم و بەربەستێک دروست بکەم ، رەنگە دوا بکەوی یاخود ئەوان پێش ئەو بگەنە جێ …(دەنگی دەرگا لێدان ، رووناکی کز دەبێت و شیلەی گوڵیش لە شوێنێک لە چواردەوری خۆی بە نیگەرانیەوە دەخولێتەوە و رووناک ئاراستە دەکرێت )
ئۆیی ….بروا ناکەم سەرۆکی شارەوانی لای ئێمەیە ؟ چی دەوێت ؟ بەتەواوی گوێم لێی نیە … پێدەکەنن .ھەروەھا باوکم پێدەکەنی ؟ نازانم چی روودەدات . ( رووناکی دەگەرێتەوە ..شیلەی گوڵ نزیک بەرزایەکە دانیشتوە بە دەنگەوە دەیخوێنێتەوە و لاپەرەکان ھەڵدەداتەوە ) باسی خۆشەویستی ! (بەردەوام دەبێ رەنگە کاتی خۆی جوان بوبم بەڵام ئێستا جوانترم لە ئاوێنە سەیری خۆم کرد ھەمان وێنەی خۆمە بەڵام جوانترە زانیم کە شتێک نابینرێت ، بەڵام ھەست بە بوونی دەکەم . ( رۆژنامەکە ھەڵدەداتەوە و ئاھێکی سارد ھەلدەکێشێت و فیکە لی دەدات دەست دەکات بە خوێندنەوە) …. زانایان بۆیان روون بۆتەوە کە ھۆکاری تیکچونی جەستەی مندال لە کاتی لە دایکبوونی دا دەگەرێتەوە بۆ دواکەوتنی ئافرەتان لە شوو کردن ، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت …..ئافرەتان پێش ئەوەی شوو بکەن دەتوانن منداڵیان ببێت … ( رۆژنامەکە فرێ دەدات و توشی بێزاری و شۆک بووە ) .
نا ..نابی …زانست بە شێوەیەک پێش کەوتووە کە عەقل نایبرێ . دەبێت ئەو رۆژنامەیە بشارمەوە ….. نا نەخێر بەلکو بیسوتێنم تاکو باوکم نەیبینێت و توورە نەبێت …( ھەلدەستێ ) بەلام سوتاندن ھەوای شوێنەکە دەبات . لەوانەیە گوڵەکەم بخنکێت .. دەبێ لە شوێنێک بیشارمەوە تاکو دەمرێت . مەبەستم رۆژنامەکەیە دەبێ لە شوێنێک بێت کەس دەستی پێ نەگات. رەنگە ئێرە باشترین شوێن بیچت لەگەڵ مندا دەمرێ و وون ببێت ( لە شویچنەکە دەخولێتەوە و لەگەلچ خۆی قسە دەکات) … کاتی بێھودەیی ھاتووە ؟ روو لە رۆژنامەکە بکەم و داوای لیچبوردنی لێ بکەم ؟ نا …نا .. ھێشتا زووە ئەگەر کورێکم دەبوو ، لە شارەوانی و سەرۆکەکەی نەدەترسام ، بەلام ھێشتا زووە . رەنگە ئیستا نا دەمێکی تر بێت …لەوانەیە ئێستا بێت .. ( لە نزیک بەرزاییەکە دادەنیشێت ) ئاە …ھەست بە ماندووبونێکی زۆر دەکەم دەتوانم کەمێک ئارام بگرم بەڵکو زۆریش ئارام بگرم . کارەکان پێویستی بە بەربەست ھەیە بۆیە پیویستە بەربەست درووست بکەم و چاوەروانی نەکەم .
(لەگەڵ دەنگی تەلەفۆنەکە رووناکی کز دەبێت شیلەگولیش بە گرانی ھەلدەستێ و دەست دەخاتە بنا گوێی وەکو ئەوەی تەلەفۆن بکات )
– ئەلو …ئەلو … بەڵێ …بەباشی گوێم لێیە
– بێ دەنگی
– نامەوێت باسی ئەوە بکەم
– بێ دەنگی
– ئا …بە لێ ..گولچەکەم باشە .تاکو ئێستا چاوەروانی دەکەم بۆ ئەوەی لە شوێنێکی شیاوی دابنێم .
– بێ دەنگی .
– مەبەستت چیە ؟ تەنیا یەک شەو ؟
– بێ دەنگی
– ئینجا ئەوە چی پێویستە ؟
– بێ دەنگی
(شوێنەکە رووناک دەبێتەوە لەگەڵ دەنگی کارتێکەرە دەنگیەکان کە لێدانی چرکەی کاتژمێرە رۆشن و کز دەبێتەوە شیلەی گولیش بە شێوەیەکی ھێستری دەدوێت )
بەلام ھەموو شتێک بیتام بووە من بۆکاریکی پیرۆز ھەولدەدەم ، ھەمویان چارەسەری ھەرزان بەھایان ھەیە نابیچت ئەو رێگایە ھەرزان بەھایانە بگرینە بەر بۆ گەیشتن بە کارێکی پیرۆز .. ( دەنگی تەلەفۆن ) دەبێت دەرگاکە بکەمەوە . ( یەک ھەنگاو دەچَیتە پێش و لە شوێنی خۆی دەوەستێت ) نابێ من بیکەمەوە ، رەنگە بە خراپی لێم تێ بگات ،، کێ دەزانێت ؟ خەلک دەرەوەی شتەکان دەبینن و نازانن بنەچەی ئەلماس خەڵووزە ، رەژووە . ( رووناکی کز دەبێ لەگەل دەنگی دەرگا تەنھا شوێنێک بە رووناکی دەمێنێەوە کە شیلەی گوڵی رووناک کردۆتەوە ، ھەلتروشکاوە )
گوێت لێ بو ؟ باوکت وەک دایکتی لێ ھاتووە ھەست بە ھەموو شتێک دەکات . ( سەری لەسەر زەوی دادەنێت و گوێچکەکانی بەر زەوی دەکەون ) ..ئاە دەنگە گرەکەی چەندە خۆشە کە ناڵەیەتی لە پێناوی مندا …چەند تووند بووم بەرامبەر بە باوکم ..( بۆ باری ئاسایی خۆی دەگەرێتەوە ) نا ..نا دەبێت زیاتر گوێ بگرم .( دەگەریتەوەسەر زەوی ، بێ دەنگی ، رەنگی دەگۆرێت ) تفووووووووو ….. ئای لەم کارە قیزەوونە . (دەنگی تەلەفۆن دێت ) نەخێر وەڵام نادەمەوە دەزانم کێیە پەیوەندی دەکات . دەبێ ئەوە کچە ھاوریکەم بیت منداڵی بووە . بەڵێ دەزانم چی بووە رەنگە کورێک بێت ، بەلام بەم جۆرە چوار منداڵ و مێردی ھەیە . ( بی دەنگی ) نەخێر ..نا .نا …ھیچ ئیرەی پێ نابەم من پێم خۆشە ، سەیرکەن (زرەدەخەنەیکی درۆزنانە دەکات ) رەنگە کەسێک نەبێت لە نێوانیان دا بتوانی گوڵە جوانەکە م بپیارێزێت . ( بێ دەنگی ) لەوانەیە ھەبێت ..کێ دەزانێت …( ھەلدەستێتەوە ) دەبێ رۆژنامەکە بدۆزمەوە ….نا نا ناگەرێمەوە سەر ھەواڵەکە من بۆی دەگەرێم تەنھا لەبەر ئەوەی کە رۆژنامەیە دەمەوێت خۆمی پێ مەشغول بکەم و ھەندی کات بەسەر ببەم تاکە ئەو دەگەرێتەوە .( بیچ دەنگییەکی کەم ) بەلام رۆژنامەی ترم ھەیە لە یەکێکی تر دەگەرێم ، بەڵام ئەوەیان باشترە دەتوانم کاتێکی زیاتری پێ بکوژم .. ( کەمێک بێ دەنگی ) بەلام ئەوەیان لە ژیر دەستم دایە ، بە دوا گەرانی رۆژنامەیەکی تر لەوانەیە ئەستەم بێت بەڵام چاوەروانی سەختترە . ئەگەر ئەو رۆژنامە ھەلبگرمەوە لە کۆڵ سوڕان و گەڕان دەبمەوە بە دوای رۆژنامەیەکی تر . بەڵێ کاتی چاوەروانی پێ دەکوژم .لە ھیچ باشترە . (رۆژنامەکە لەسەر زەوی ھەلدەگرێتەوە دەیخوێنێتەوە )) سەیرترین لێدوانی رۆژنامەوانی ( بێ دەنگە دواتر دەیخوێنێتەوە ) دیاردەیەکی چاوەروان نەکراو لەوانەیە …(. بی دەنگی ) پەیامنیرمان لە درێژەی باسەکەی لەگەل شیلەگوڵدا .. (بێ دەنگی و سەرسورماوە ) ئەو پیاوەی کچە کەی بۆ سالانێکی درێژ بە شوو نەداوەو داخوازکارانی ڕەت کردەوە بۆ ئەوەی خۆی بیخوازی ( بێ دەنگی و لە قوڵپی گریان دەدات . ( بەردەوام دەبێت لە خویندنەوە بە شێوەیەک کە ئاگای لەخۆی نیە ) دەربارەی ئەو پرسیارەی کە بۆچی ئەو کارەیان کرد بە نازەوە ووتی باوکم باوەری بە ھیچ یاسایەک نەبوو ھەمووی بەسەرمایەداری ناوبرد ووە کە ھیچ باکیان بە مافی تاکەکان نیە ( دەکەوێتە سەر ئەژنۆ و دەگری, ماوەیەک رووناکیەکان دەکوژینەوە و دواتر تەنھا شیلەی گوڵ دەبینرێت کە دەستی ناوەتە بیناقاقای و ھەوڵی خۆ دەرباز کردن دەدات وەک بلێیت بیەوێت پەتی سیدارە لە ملی خۆی بکاتەوە . لە چواردەوری خۆی دەخولێتەوە رووناکی لە شێوەیەکی بازنەیی زەردی سەوزباو لەسەر شیلەی گوڵە تاکو دەکەویتە سەر ئەژنۆکانی و ھاوار دەکات ) خەون …خەون …خەون بوو بەڵێ خەون بوو من دلنیام ئەوە خەون بوو بۆ کچە ھاورێ یە چاکەکەم گیرایە وە نەمزانی وا بڵاو دەبیتەوە . ئەوە خەون بو ئەویش لە چاکی خۆم بۆم گێرایەوە ( ھاوار دەکات ) بەلکو گێلی بوو ، گەمژەیی بوو . ( رووناکی دەبێتە بازنەیەکی کز و شیلەی گوڵ لە دەوری خۆی دەسورێتەوە وە ک ئەوەی بە دوای شتێک دا بگەرێت ، ھیلاکی و ماندوبوونی پێوە دیارە رەنگی ھەلبزرکاوە و جوانی نەماوە بە قورسی ھەلدەستێ و بە چرپە دەدوێ ) ھیچ ھیوایەک بۆ ھاتنی نەماوە دەبێ بیر لە چارەسەری گونجاو بکەمەوە ، خۆزگەکان بوون بە وەھم و ووڕینە ، دەبی رۆژنامەکە بدۆزمەوە ، ئەمرۆ ھیچ چارەسەری گونجاوم بە دەست نەکەوت ، زیاتر لە نیو کاتژمێر رەت بوو ، ئا ی…کە کاتێکی زۆر بوو ، نیو کاتژمێر ! . رەنگە لەو ماەوەیەدا خەلکانێک مردبن و بازارەکان و پارەش گۆرا بێت ، منیش ھەر ناخی خۆم دەخۆمەوە . (پاش گەرانێکی کەم رۆژنامەکە دەدۆزێتەوە ، لە نزیک بەرزایەکە دادەنیشێت دەست دەکات بە خوێندنەوە ) کرداری پیتێنی دەستکرد وای لە زۆر ئافرەتان کردوە کە ببنە خاوەن منداڵی تەندروست و سمێل گەورە کە باز بتوانێ لەسەر سمێلینان بنیشێ . ھەتاکو ئەو کچانەی کە ھێشتا شویان نەکردوە دەتوانن ببن بە خاوەن منداڵ بە و رەنگ و شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت . ( دادەنیشێ و بیر دەکاتەوە بە چرپەوە دەدوێت بەڵێ ئێستا و پاش ئەو ھەموو کاتەی بەسەر چوو مندالم دەبێت . ئەوە کەمترین شتە کە بتوانی پارێزگاری لە گوڵەکەم بکات بۆ ئەوەی پێشکەشی باوکی بکەم . یا بۆ خۆی پارێزگاری لێ دەکات و دەیبەخشێتە ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت . گرنگ نیە باوکی ھەبێت ، گرنگ بوونی خۆیەتی . ( بە شێوەیەکی ھێستری پێدەکەنێ و رۆژنامەکە دەخوێنێتەوە . ئەوە زۆری ناوێت ، ئەوەی گرنگە داواکار بیەوێت پارێزگاری لە کچێنی خۆی بکات . ( رۆژنامەکە دوور فریدەدات و ھاوار دەکات ) ناتوانم …ناتوانم . ( بەرەو وێنەکە دەچێت ) . دایکە من ھێشتا من کچم باوەر بە خەونەکان مەکە … دایکە . ( بە توندی لە دەرگا دەدرێ خەریکە دەرگاکە بشکیت ، شیلەی گوڵ دەگری ) بەلی دایکە گویت لێیە ؟ ئەوانە دەیانەوێت من بکوژن . ( بەشێوەیەکی ھێستری پێدەکەنی ) دایکە ئەوان بە نەنگی تاوانبارم دەکەن . ( توشی شۆک دەبێ ) دەلێن کە من دوو گیانم ، ( پێدەکەنی) . گوێت لێ بوو دایکە ؟ تەنھا بەھۆی ئەوەی کچم وا دەکەن …. باوکە .( ھاوار دەکات ) . ئەوە لێکدانەوەی خەونی خۆتە ……باوکە .. ( قەپاغی بەرزاییەکە ھەلدەگرێت و خۆی لە ناو چاڵەکە حەشار دەدات ، دەنگی لێدانی توندی دەرگا تاکو دەشکێت لەگەل دەنگی گەرە لاوژەیەک .
کۆتایی
٤-١٠-٢٠١٢
تیبینی/ دوای وەرگرتنی رەزامەندی نوسەر وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی کوردی
* لە لاپەرەی تایبەتی نووسەر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە