مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر- بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ بەھاوبەشی تیپی ھونەری رۆژ شانۆگەری گێژەن نمایش دەکرێ.
شانۆگەری گێژەن لە نووسینی سلاڤۆمێر مروژیرک و ئامادەکردنی فازڵ جاف و دەرھێنانی ھاوار حەمیدە، لەم شانۆگەرییەدا ھەریەک لە”گۆڤار ئەنوەر، بارزان سنجاوی، سامان عومەر، رێکان ئەحمەد سەیدە” وەک ئەکتەر بەشدارن و بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژانی ١٦و١٧و١٨/١٠/٢٠١١ لە ھۆڵی گەلی شاری ھەولێر نمایش بکرێ.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ھاوار حەمید دەرھێنەری شانۆگەرییەکە گوتی”لە نوێترین کاری خۆماندا بە شانۆگەری گێژەن دێینەوە ناو جەماوەر و لەماوەی ٣ رۆژدا کارەکەمان نمایش دەکەین”
ھاوار گوتیشی”لەم شانۆگەرییەدا ھەوڵمانداوە کاری جدی بکەین لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و دیاری ئەمڕۆی گۆڕەپانی کوردستان”.