کارۆخ ئیبراھیم نوێترین بەرھەمی شانۆیی خۆی بە ناونیشانی “شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت” نمایش دەکات.
دەرھێنەر و ئامادەکاری شانۆگەری “شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت” کارۆخ ئیبراھیم، رۆژی پێنج شەممە لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر ١٥/١٢/٢٠١١ کاتژمێر ٤ی ئێوارە نمایشی ئەم بەرھەمە دەست پێدەکات.
لەم شانۆگەریەدا ھەر یەک لە (بژار، سایە، ئاشتیڤان، بێگەرد، گەردی، شوان، ئەرسەلان، ھەردی، ھەستی، جووتیا، ھاوبیر، رێوان، دیار، ھەردی رواندزی) وەک ئەکتەر رۆڵ دەبینن.
یاریدەدەری دەرھێنەر رەگەز ئیسماعیلە و کاری رووناکیش لەلایەن ھاوار حەمید و کاریان شێرکۆ ئەنجامدراوە، مەحمود ئیسماعیل-یش وەک ھاوکارێک کارەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت.
شانۆگەری “شەکرەژان، ژانت لێرە تەواو نابێت” بەرھەمی گرووپی گەنج بۆ شانۆیە.