جۆن ئۆزبۆرن یه‌كێكه له هه‌ره گرنگترین نوسه‌ر نوی خوازه‌كان، وا دا ده‌نرێت به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كاری نوسین به تایبه‌تی نووسه‌رانی شانۆی ئینگلیز ئه‌وانه‌ی كه به ناو بانگن به تووره كان، یاخود بڵێن ئه‌وانه‌ی له ناو بزوتنه‌وه‌ی لاوانی تووڕه دان.
جۆن ئۆز بۆڕن ناو بانگی ده‌ركرد به یه‌كێك له شانۆگه‌ریه گرنگه‌كانی ئه‌ویش (به توڕه‌یی ئاوڕ له رابردوو بده‌ره‌وه له ساڵی 1956 وه هه‌ر له دوای ده‌ركه‌وتن و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه (ده شانۆگه‌ری تری نووسی) هه‌ره گرنگترینیان (لۆپه ر) وه هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری (ئوتێلێك له ئه‌مستردام) به رای ره‌خنه گرانیش ئه‌مانه یه‌كێك له شانۆگه‌ریه هه‌ره باشه‌كان كه ده‌ركه‌وتن له لای ئینگلیز له دوای برناد شۆ هه‌ر بۆیه توانی جوڵه‌یه‌كی ته‌واو تازه دروست بكات جۆن ئۆس بۆڕن جێگا پێی خۆی كرده‌وه به ته‌واوی له سه‌ر عه‌رشی شانۆی ئینگلیزی نوی خواز وه هیچ كه‌سێك شان نادات له شانی ته‌نها نوسه‌رێكی كه‌ی خاوه‌ن توانا‌و به‌هره‌یه‌كی شانۆی گه‌وره‌یه، ئه‌ویش (هاروڵد پنتد) ه.
ئاشكرایه كه جۆن ئۆس بۆڕن داده‌نرێت به یه‌كه‌م لاوی توڕه وه سه‌ركرده‌یان، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هاواری له ئینگلته‌ڕا كرد وتی: (نه‌عله‌تی خوات لێبێت ئینگلته‌را) له ساڵانی په‌نجاكاندا، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كاتێ: كه ئه‌م لاوه‌ت ده‌بینی زۆر به كه‌سێكی له سه‌ر خۆ و گه‌نجێكی ئارام ده‌هاته به‌ر چاو، ده‌بوایه به هیوای ئه‌وه بیت گوێت له ده‌نگی بێت لێره‌دا ره‌خنه گرانی ئینگلیز ئه‌ویان ده‌رخست و ئاماژه‌یان به ده‌ركه‌وتنی خوێنه‌رێكی تازه بۆ دروست بوونی قۆناغێكی تازه‌ی شانۆگه‌ریه‌كانی جۆن ئۆس بۆڕن كاریگه‌ریه‌كی ته‌واوی گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ر گۆڕانی شانۆی ئینگلیزی. پاشان جۆن ئۆس بۆرن هاته سه‌ر دروست كردنی ژیانێكی خۆش و تازه به نیشته‌جێبونی له خانوێكی زۆر تایبه‌ت دروست كرا‌و له گه‌ڕه‌كی (تشیلی) له له‌نده‌ن، له دوای هه‌موو ئه‌مانه جۆن ئۆس بۆڕن ده‌گه‌ڕێته‌وه وه به شانۆگه‌ری (رۆژئاوای سوێس) كه به‌ناو بانگ بوو به نازناوی (نه‌عله‌تی خوای لێبێت ئینگلیز) ئه‌م شانۆگه‌رییه كۆمه‌ڵێك بیر وڕا له خۆ ده‌گرێت وه به‌رده‌وامه به‌ڵام ده‌توانریت كورت بكرێته‌وه له دوو رسته‌دا ئه‌وانیش ئه‌وه‌ن: شێری به‌ڕیتانی ته‌واو خه‌ریكه له ده‌ست ده‌چێت.. وه ئه‌و ئیمپراتۆر یتهی خۆری تیادا ئاوا نا‌بێـت به پێچه‌وانه‌وه خۆری تیادا ئاوا بوو ته‌واو!!ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه یه‌كێك بوون له گرنگترین بیروراكان كه به‌رده‌وامن. كه‌واته شانۆ گه‌ری (رۆژئاوای سوێس) ده‌توانرێت به شانۆ گه‌ریه‌كی ره‌خنه ئامێزی سیاسی به پله‌ی یه‌كه‌م.. باس له بار‌و دۆخی نا له‌باری ئه‌وسای ئینگلته‌را ده‌كات وه رزگار كردنی ئه‌م بار‌و دۆخه ناله‌باره له رێگای رسته‌یه‌كی دیار له یه‌كێك له دیالۆكهكانی ئه‌م شانۆگه‌ریه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئینگلته‌را چوار ده‌وره‌ی دراوه یاخود گه‌مارۆ دراوه له نێوان دوو شارستانیه‌ت دا، شارستانیتیك كه خۆری تیادا ئاوا بوو… وه شارستایهتێك كه به‌ڕێوه‌یه و ناتوانێت بیگاتی. كه‌واته سوێس ئه‌و سنوره جوداكه‌ره‌وه‌یه له نیوان ئینگلته‌ڕاو ئیمپراترۆیهتهكهی له رابردووی خۆی له رۆژ هه‌ڵات دا… ئه‌مه‌ش ئاماژه پێده‌ره بۆ خستنه ناوه‌وه‌ی ئینگڵته‌ڕا له نێو خه‌ریته‌ی جیهانی سیاسه‌ت، ئه‌مه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی گرنگ بوو كه باس كرا چیرۆكی ئه‌م شانۆگه‌ریه ده‌ست پێده‌كات به جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له یه‌كێك له‌و كهنداوانهی كه رۆژێك له رۆژان داگیركراوی به‌ریتانی بووه وه له‌م كه‌نداوه‌دا خێزانێكی ئینگلیز ده‌بینیت كه پێك هاتوون له ئه‌فسه‌رێكی خانه نشین كرا‌و به پله‌ی (عقید) له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دا ده‌ژین وه به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت پێشوازی بكه‌ن له هه‌رسی خوشكی ژنی ئه‌فسه‌ره‌كه له گه‌ڵ باوكیان كه نووسه‌ر بوو وه هه‌روه‌ها مێردی دوانیان كه ئه‌مانه هاتبوون بۆ به‌سه‌ر بردنی مۆڵه‌ته‌كه‌یان له‌م كه‌نداوه‌دا له ناو ئه‌م خێزانه‌دا. كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو ئه‌م شانۆگه‌ریه ئه‌ركیان له خواردن و خواردنه‌وه زیاتر هیچی تر نییه، وه‌هه‌ستی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن به دڵ ته‌نگ گیان و وه‌هه‌روه‌ها گه‌رمی له‌و شوێنه‌دا وه ده‌یانه‌وێت كاتی خۆیان به قسه كردن بكوژن له گه‌ڵ نان خواردن لێره‌دا ئیتر وایان لێدێت له هه‌موو شتێك بێزار ده‌بن، له ده‌نگی شوپۆڵی ده‌ریاكه‌وه خوێندنی بالنده و چۆله‌كه‌كان وه گۆرانی گوتنی خه‌ڵك و ژن و مێرده‌كه‌ش ژیان یان به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕابه كه خۆیان دروستیان ده‌كرد به‌رده‌وام ده‌یان نووسین وه له ژیان یان بكه‌ن بۆ ئینگڵته‌را وه‌ك وێنه‌یه‌كی بچو كراوه… كه‌سایه‌تی (وایات) ی باوك ده‌ست ده‌گرێت به سه‌ر هه‌موو قسه‌كاندا.. (وایات) هێمای ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته یه كه خۆری تێدا ئاوا بووه… وه رۆژ ئاوای سویسرا گه‌مارۆی داوه. وه ئه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك رێك ناكه‌وێت له گه‌ڵ ئه‌و دایكه نامییهی كه سه‌ر به خۆی ده‌ست كه‌وتووه وه قۆناغێكی بڕیووه بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتن.. وه‌ك چۆن رێك ناكه‌وێت له گه‌ڵ بیرۆكه‌ی رێك كه‌وتن له گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تردا. ئۆز بۆڕن به شێوه‌یه‌ك ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌مان پێشكه‌ش ده‌كات كه هه‌رگیز قۆناغی گه‌نجی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه! (هه‌میشه پیر و دهمو چاوی لۆچه كه خۆی له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك به رێگا دا رۆیشتوم وه‌ك منداڵ به‌ر شتێك ده‌كه‌وتم ئه‌مه‌ش به‌ره‌و شێتی تری ده‌بردم) . ئه‌م كه‌سایه‌تیه به‌رده‌وام كه‌سانی ده‌ورو پشتی خۆی بریندار ده‌كرد به قسه‌ی ناخۆش سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆریان خۆش ده‌ویست… ئه‌و ناخۆشیه گه‌وره‌یه‌ی كه تێی كه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه گه‌مارۆ دراوه وه‌ك بۆرن دهیڵێـت له ناو شانۆگه‌ریه‌كه‌ی كه شارستانهتێك تێپه‌ڕ بووه و یه‌كێكی تر به‌رێ، هیه كه زۆر باش ده‌زانێت گه‌یشتن به‌و شارستانییه‌ی به‌ڕێوه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته. ئه‌م رۆڵه‌ش ئه‌كته‌ری به ناو بانگ (راڵف ریتشارد سۆن) ده‌یگێرا كه ببوه جێگای سه‌ر سوڕمانی خه‌ڵك. ئه‌م شانۆگه‌ریه ئاماژه به كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌دات كه ته‌واو داروخاون و به‌رده‌وام له ئازاردان.. بێگومان ئازار له ناوه‌وه‌ی خۆیان، له لای كه‌سایه‌تی (وایات) كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌وێت ئه‌ویش فردیدای كچی دووه‌میه‌تی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه هه‌ردوو رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌م شانۆگه‌ریه ده‌بینن كه زۆر ناڕه‌زان به‌رامبه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه و به‌رده‌وام ئازار ده‌چێژن دوای چه‌ند ساڵێك فردیكا شو ده‌كا پاشان به سه‌ردان دێت بۆ لای باوكی به‌ڵام به‌رده‌وام له گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی خۆی له گێی ده‌دا به كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بریقه‌دار به‌رده‌وام له گه‌ڵ یه‌كتری گفت و گۆ ده‌كه‌ن… پاشان فروبین ژنی وایات ده‌یه‌وی حه‌قی خۆی له ژیانی وایات وه‌ربگرێت وه بچێت شو بكات به كابرایه‌كی تر ژیان به سه‌ر ببات به‌بی مل ملانی. چونكه نایه‌وێت هاوبه‌شی خه‌می بكات ئه‌و ده‌ڵی ژیان پێك نه‌هاتووه له‌و شتانه‌ی كه تۆ بیریان لێده‌كه‌یته‌وه.. به‌ڵام (إیفانجی) ئه‌و كچه بچوكه‌ی یاخود خوشكی بچوك كه هێشتا شوی نه‌كردووه نووسه‌ره وه ئیعتماد ده‌كاته سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی و مانگانه وه‌ری ده‌گرێت به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت له سه‌ر رێچكه‌ی باوكی بڕوات.. هه‌روه‌ها ده‌مامكی بۆ خۆی دروست كردووه به‌و مانایه‌ی ده‌یه‌وێت شته‌كانی خۆی بشارێته‌وه به‌ڵام له ناخی دا پڕه له سۆز و میهره‌بانی به تایبه‌تی به رامبه‌ر به باوكی – به‌ڵام (ماری) كه له هه‌موویان بچوك تر بوو خاوه‌نی منادڵیش بوو توانی له‌م ئاڵۆزیه رابكات ئه‌ویش به شوكردنی بوو به مامۆستایه‌ك له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ریف اه باكوری ئینگلته‌ڕا دا.
كه‌سایه‌تی كرستۆڤه‌ر كه سكرتێری (وایات) ه، ئه‌ویش به‌رده‌وام له گه‌ڵ وایات ده‌ژی خۆی و خێزانی به‌ڵام له ناخی دا به‌رده‌وام پێی خۆشه وایاتی به‌رپرسی توشی داروخان و هیوا بڕان و ئاڵۆزی گه‌وره تر‌و زیاتر بێت به‌ڵام به رواڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی مامه‌ڵه ده‌كات وه خۆی پیشان ده‌دات. پاش ده‌ركه‌وتنی شانۆگه‌ری (رۆژئاوای سوێس) به‌رای نوسه‌ران و ره‌خنه گران یه‌كێك له شانۆگه‌رییه هه‌ره گرنگ و ره‌خنه‌ئامێزه‌كانی جۆز ئۆزبۆڕن پاش ئه‌و ئه‌زمونه گه‌وره‌یه‌ی كردی له دووای شانۆگه‌ری (به توره‌یی ئاوڕێك له رابردوو بده‌ره‌وه) ئه‌مه باسێك بوو ده‌رباره‌ی شانۆگه‌ری (رۆژ ئاوایی سوێس) باسمان له چیرۆكی شانۆگه‌ریه‌كه كرد هه‌روه‌ها بیرۆكه و ئامانجی شانۆگه‌ریه‌كه.
شانۆگه‌ری (به توره‌یی ئاوڕێك له رابردو بده‌ره‌وه) دیارده‌یه‌كی مێژوویی و زۆر گرنگی نێو جیهانی شانۆی ئینگلیزی بوو رۆژی (8) ی مایس ساڵی (1956) ئه‌م شانۆگه‌ریه له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی – رۆیال كورت – پێشكه‌ش كرا..
ئا له‌و رۆژه‌دا شانۆی ئینگلیزی گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه و مه‌زنترین شۆرشی به خۆیه‌وه بینی. ره‌خنه‌گرانیش هه‌ریه‌كه‌ی به جۆرێك ئه‌م كاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاند… به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه ئه‌م كاره جوڵانهویهكی تازه بوو له سه‌ر شانۆی ئینگلیزی و خوێنێكی تازه‌و گه‌رمیشی به گیانی سست و مردووی شانۆی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌خشی. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شانۆی ئینگلیزی پابه‌ندی نووسه‌ره ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه‌كان بوو.
ئه‌و شانۆیانه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوان و مه‌زنی درامای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپاكرد. نه‌وی نوی هه‌ستی به خۆی كرد له ده‌نگی ره‌وان و توره‌یی (حیمی) خۆی دۆزیه‌وه.. زۆر كه‌سیش به‌شداری هه‌مان حاله‌تی كرد..
ئه‌وه‌تا (تینیان) ده‌ڵی:-
(من كه‌سێكم خۆش ناوی حه‌ز به بینینی ئه‌م شانۆگه‌ریه نه‌كات) .
( (تۆم ستۆپارد) ) یش ده‌ڵی:-
(بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستم كرد ئه‌وه‌نده جوڵام كه ده‌بی شانۆگه‌ریه‌ك بنووسم)
ههروههاجۆن ئۆز بۆرن ده‌لیت
خه‌ڵكێكی زۆر وه ئاگا هێنا گه‌لێكیش به بینینی سه‌رسام بوون هه‌ندێكی تر ئه‌وه‌نده سه‌ر گه‌رم بوون شهبقهكانیان له سه‌ر ده‌كرده‌و و به هه‌وادا هه‌ڵیان ده‌دا. كه‌سانی تر وتیان (ده‌رباره‌ی ژیانێكه پڕ له بێزاری و رۆتین جیهانێكی بێ خوو ره‌وشت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌وشتیان به لاوه گرنگ بوو! هه‌ر ئه‌وانه ئه‌م جۆره رۆتینهیان هه‌بوو. بێگومان من زۆر دڵخۆش بووم… هیچ شانۆگه‌ریه‌ك له‌ویتر داوا ناكات. توڕه بوون پێویسته.. ئه‌گه‌ر تۆ توڕه بیت وا كه تۆ هه‌ست ده‌كه‌یت وه دیاره گرنگی به شته‌كان ده‌ده‌یت.. وه به‌تایبه‌تی گه‌ر خه‌ڵكه‌كه گێل و كه‌م ته‌رخه‌م و ساویلكه بن شتێكی كه‌م نه‌مایه وا له خه‌ڵك بكه‌یت به ناڕه‌حه‌تی له سه‌ر كورسیه‌كانیان دابنیشن به سۆزێكه‌وه سه‌یری شانۆگه‌ریه‌ك بكه‌ن.
( (كۆمه‌ڵێك بیروڕای جوایه‌ز) )
(جون باربه) پێ ی وابووه (ئاوڕێك بده‌ره‌وه به توڕه‌یی له رابردوو) توندوو تیژه دیاره رێك خستنی پێوه دیار نی یه. به پێچه‌وانه‌وه شێتانه‌یه.. به‌ڵام جون فرین، به شێوه‌یه‌كی نرخدار باسی ئه‌م شانۆگه‌ریه ده‌كات و ده‌ڵی: (ئه‌وه شانۆگه‌ریه‌كی زۆر به هێزو گرنگه له مێژووی شانۆگه‌ری ئینگلیزی تازه) به‌ڵام (جون رسن تایلر) ده‌ڵی: (ئه‌م شانۆگه‌ریه زۆر په‌شۆكاو دیاره به‌و مانایه‌ی له شێوازی ده‌ربڕین له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا (فان اوزوبورن) توانی ئه‌م جیاوازانه وا لێبكات بیكاته نمایشێكی درامی باوه‌ڕ پێكراو بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی مرۆیی ئاڵۆز ئه‌م شانۆگه‌ریه بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌وه پێشكه‌ش كرا به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ن مافه‌كانیان خوراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ناكری به پێی تواناكانیان كه هه‌یانه بۆ خهمهكی مرۆڤایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه هه‌ر بوارێك كه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.