نووسینی : ڕزگار باهیر
جێگه: رێگاوبانی کۆچکردنه بۆ هه‌نده‌ران .
له‌ناوه‌ڕاستی شانۆدا په‌یکه‌ری دوو مرۆڤ ، باوه‌شیان به‌یه‌کدا
کردوه‌و په‌رده‌یێکی به‌سه‌ردا دراوه.
ده‌نگ : ئهمهپهیکهری ئه‌و مرۆڤانه‌یه به‌دوای ژیاندا وێڵن !.
ئهمهپهیکهری ئه‌و مرۆڤانه‌یه، وه‌دووی چاره‌سه‌رێ که‌وتوون!.
ئهمهپهیکهری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه یه،له‌دووی مانه‌وه‌دا وێڵه!.
دوو مرۆڤهشێوه(په‌یکه‌ره‌که) له‌ژێر پهردهکهدێنهدهرێ .
+ ئێی !! .. ئه‌بێت ئه‌م رێگه وێڵه چه‌نده‌ها لاشه‌ی مرۆڤی پڕ ئازاری قوت دابێ
له‌وه‌ته‌ی بوونمان هه‌یه له ته‌ک گێژاو و به‌رداشی ململانێی مان و
نه‌ماندا به‌ره‌نگاریی ده‌که‌ین .
+ باشهچی ده‌بوو ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌م هه‌موو سنور‌و چوارچێوانه‌ی بۆ خۆی دانانایه ، تۆبڵێی ژیان ره‌نگێکی جوانتر‌و مرۆڤیش به‌ڕێزو به‌نرختر نه‌بوایه؟ .
_ هات …. هاتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتت… ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ره.
(هه‌ردوو کاره‌کته‌ره‌که ده‌که‌ونه داڕشتنی شێوه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، پانتایی شانۆ به‌کاردێنن تا ئه‌و کاته‌ی کاره‌کته‌رێکیان پانتایی شانۆکه جێده‌هێڵێ ) .
_ شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی مایه‌ی سوود به‌خشین و خۆشیه، به‌ڵام بۆ ئێمه ده‌بێته مۆته‌که و له‌پڕ یه‌خه‌مان ده‌گرێ . ( پاش که‌مێك چاو گێڕان بۆ هاوڕێکه‌ی هاوار ده‌کات ) له‌کوێیت هاوڕێکه‌م .. له‌کوێیت ؟
+ ئه‌مه‌تام لێرههاوڕێکهم .. (زۆر ئازاری پێوه‌دیاره) ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره نه‌عله‌تیه که‌دێت ئیتر هیچ شتێك نازانێ ، زیندو و بێ‌گیان به‌یه‌که‌وه ده‌هاڕێت هه‌ر بۆیه به‌په‌له خۆم هه‌ڵدا، ده‌نا منیش ده‌بوومه نێچیری ، به‌ڵام قاچه‌کانم ئازاری زۆره.
_ به‌ڕاستی ئه‌مه رێگه‌ی دێ‌و و درنجی ئه‌فسانه‌کانه نه‌ك رێگه‌ی مرۆڤ . ده‌ی هاوڕێکه‌م هه‌رچیت کردوه با بهڕێکهوین وای بۆ ده‌چم زۆر که‌م رێگه‌مان بڕیوه.
( ده‌نگی باران وهه‌وره تریشقه دێت)
+ ئازارم زۆره.. ( ئه‌م کاره‌کته‌ره‌یان ئازار‌و هیلاکی و شه‌که‌تی رێی زۆر پێوه‌دیاره)
_ ده‌زانم ئازارت زۆره‌و برسێتیش زۆری بۆ هێناوین .(دووبارهدهنگی ره‌شه‌باو ههورهتریشقهو باران دێت )
+ سه‌رماش وه‌ستانمان پێ ڕه‌وا نابینێ ، ده‌ی باقسهکانمت بۆ ته‌واو که‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رماو ئازار و برسێتیمان له‌بیر بچێته‌وه.
باشهئهگهرئێمه له‌وڵاتێکی تر له‌دایك بووینایه ئێستا تووشی ئه‌م ده‌رده‌سه‌ریه ده‌بووین ؟ ( سه‌یری هاوڕێکه‌ی ده‌کات )… چییه ئاگاداری من نیت ؟… ( ده‌نگ دێ ، ده‌نگی مرۆڤ ومیل هێنانه‌وه‌ی سیلاح وباران و ره‌شه‌با ده‌بیسترێ . هه‌ردوو کاره‌کته‌ره‌که خۆیان به‌زه‌ویدا ده‌ده‌ن و به‌سکه‌خشکێ به‌ره‌و پێش
ده‌چن ) .
_ تۆ بڵێی ئه‌م جاره‌ش رهنجهکهمان به‌با بچێ و بمان گرن و ئاودیومان
بکه‌نه‌وه؟ .
+ دیسانه‌وه مارو پهیژهکهیه.
_ به‌رده‌که‌ی سیزیف له‌ئێمه دووباره‌بۆوه.
+ بێده‌نگ به…. ئاگاداربه… ته‌ماشاکه. شتێکم بینی ده‌جووڵایه‌وه له‌گورگ ده‌چوو .
(ئه‌م کاره‌کته‌ره به‌هێواشی ده‌چێته پێشه‌وه‌و سه‌یر ده‌کات هیچ نابینێ)
_ به‌چرپه هیچ ده‌نگێك نیه و هیچیش دیار نیه.
+ (بهچرپههاوار ده‌کات ) ئه‌وه‌تا… ئه‌وه‌تا … نایبینی ؟
_ ( به‌سه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ئیشاره‌تی نه‌خێری ده‌داتێ )
+ بڕوات بێ به‌م دوو چاوه‌م بینیم …
_ باشه گه‌وره بوو ؟
+ (که‌مێك ده‌وه‌ستێت ) زۆر نا .
_ ڕه‌نگی چۆن بوو؟
+ ره‌نگی … نازانم .. له‌وانه‌شه جه‌ندرمه‌کان بن ، خۆت ده‌زانی هه‌مان کاری گورگیان هه‌یه. ( ده‌ست به‌چاوه‌کانیدا دێنێ و هیلاکی پێوه‌دیاره) تۆ
بڵێی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه،وای له‌چاوه‌کانم کردبێ نهم زانیبێ گورگه یان جه‌ندرمه.
_ گورگ و جه‌ندرمه بۆ ئێمه‌یه‌ك شتن . ده‌ی هاوڕێکه‌م هه‌رچۆنێکت کردوه
با هه‌نگاو بنێین .
+ شه‌وی ساردم زۆر بینیوه به‌ڵام له‌م شهوهسارترم نه‌بینیوه. من به‌ته‌واوه‌تی هێزم لێبڕاوه. سه‌رما خه‌ریکه به‌ته‌واوی لهگۆم ده‌خات .
_ تکات لێده‌که‌م … گفتوگۆ و دڵه‌ڕاوکێ سودی نیه با به‌ڕێ که‌وین کات دره‌نگه. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنینه‌وه ئه‌وا” نه‌مان” دوانان و دواکه‌س ده‌بێت له‌به‌رده‌ماندا .
+ بڕوات بێت زۆرم سه‌رمایه.
_ ده‌زانم زۆر ساردهههرچیت کردوه هه‌وڵده بڕۆین تا نه‌بووینه‌ته خۆراکی جه‌ندرمه‌و دڕنده‌ی شه‌وی تاریکی سنوره‌کان .
+ ناتوانم … ناتوانم .
_ هه‌رچیت کردوه هه‌وڵبده بجووڵێیت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمت بێته‌وه.
+ زۆر جار ته‌مه‌نای مردنم کردوه به‌ڵام ئێستا من نامه‌وێت بمرم .
_ ئێمه له‌مردن راده‌که‌ین .. ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو بۆ ژیان بنێین .
+ به‌ڵام چاوبزهکانی سنوره‌کان بوونه‌ته تابوتێکی گه‌وره‌و ئه‌نفالی بوونمان ده‌که‌ن .
_ منداڵهچاو بهفرمێسکهکانیشمان ده‌یانه‌وێ به‌ڕووی ژیاندا پێبکه‌نن و زۆر له
مێژهچاوهڕوانی (بابه‌نۆئێل )ن ته‌نها بۆ جارێ به‌هه‌گبه‌ی دیاریهکانیهوه رێ ههڵهکاو به‌ره‌و لایان بێت و خه‌مه‌کانیان راژهنێ . هه‌ر بۆیه له‌ودیو سنورهبهزۆر دروستکراوهکانهوهچاویان له هه‌نگاوه‌کانمان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌داهاتوودا به‌هه‌گبه‌ی خه‌مه‌کانیانه‌وه به‌ره‌و لای بابهنۆئێلیان به‌رین .
+ بابهنۆئێلیش نایه‌وێت گوێ له‌خه‌می منداڵانی بۆیاخچی وگوڵهبهڕۆژهفرۆش و عه‌لاگه فرۆشهپڕ ئازاره‌کان بگرێ .
_ هاوڕێکه‌م هه‌رچیت کردوه وه‌ره کۆڵم .
+ نا ..نابێت .. تۆ به‌ڕێ کهوهههنگاو بنێ من به‌جێبێڵه . (بهڕوخساریا دیاره‌زۆر هیلاکه)
_ نا ..هه‌رگیز به‌جێت ناهێڵم .
+ تۆ بڕۆ بیر له‌من مه‌که‌ره‌وه باههنگاوهکانت داهاتووت بن .
( ده‌نگه‌ده‌نگ به‌رده‌وامه و نزیكتر ده‌بێته‌وه)
_ ناتوانم دهستبهردارتبم ، مامه‌ڵه‌ی گیرفان بڕو قاچاخچییه‌کان بهمن ناکرێ .
منیش ئه‌م شه‌وه تاریك و سارد و پڕ قوڕولیتهیهم به‌ته‌نها بۆ شه‌ق ناکری .
+ ئاخر مانه‌وه مانای دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه، دیسانه‌وه سوکایه‌تی پێکردن .
_ ڕاست ده‌که‌ی ..به‌ڵام .. ناتوانم ببمهههڵگری ئازاری به جێهێڵانت .
+ ئاخر منداڵهچاو ره‌شه بهفرمێسکاویهکانت چاویان بڕیوه‌ته هه‌نگاوه‌کانت
(ده‌نگه‌ده‌نگ دێت .. له‌گه‌ڵ پێکه‌نین. سه‌رما به‌ته‌واوه‌تی کاری خۆی له‌هه‌ردوو کارهکتهرهکهکردووه)
ئه‌وه‌تا شه‌وکوت و جه‌ندرمه‌کان ده‌مانبینن و سه‌یرمان ده‌که‌ن به‌ڵام ..
_ ده‌زانن ناتوانین بۆ دواوه‌و پێشهوهههنگاو بنێین . سه‌رماش شه‌ڕی مان و نه‌مانمان له‌گه‌ڵ ده‌کات بۆیه نایه‌ن بمانگرن . (ده‌نگه‌ده‌نگ و پێکه‌نین به‌ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی گرتۆته‌وه و ، ده‌نگ ده‌داته‌وه)
+ سه‌رما ده‌یه‌وێ ئه‌مشه‌و له‌سارد و سڕی خۆیمان بگرێ … باشهبۆنایهن بمانگرن ؟
(ده‌نگه‌ده‌نگ و پێکه‌نین و جگه‌ره‌کێشانه)
_ ده‌ی هاوڕێکه‌م با خۆمان له‌ئامێزی یه‌کتری بگرین تاکو لاشه‌یه‌کی به‌هێز دروستکه‌ین . لێره‌دا په‌یکه‌ری له‌شمان ئاڵای بوونمان بشه‌کێنێته‌وه.
(هه‌ردوو کاره‌کته‌ره‌که باوه‌ش به‌یه‌کدا ده‌که‌ن و بهپێوهڕادهوهستن وورده‌وورده سه‌رما کاری خۆی له‌لاشه‌یان ده‌کات و ره‌قیان ده‌کاته‌وه‌و ده‌بنه په‌یکه‌رێك ) .
ده‌نگ / ئهمهپهیکهری ئه‌و مرۆڤانهیهبهدوای ژیاندا وێڵن .
ئهمهپهیکهری ئه‌و مرۆڤانه‌یه وه‌دووی چاره‌سه‌رێ که‌وتوون .
ئهمهپهیکهری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه له‌دووی مانه‌وه‌دا وێڵه.
ته‌واو .