ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڕیاربوو ناوچه‌یه‌کى پیشه‌سازى له نزیک گه‌ڕه‌کى پاشاى گه‌وره له رواندز دروست بکرێت، به‌ڵام بڕیاره‌که گۆڕدراو شارێکى سینه‌مایی لێ دروست ده‌کرێت. (شاهۆ که‌ریم) سه‌رۆکى شاره‌وانى رواندز، له لێدوانێکیدا بۆ زارى کرمانجى، روونى کرده‌وه : پێشتر شوێنمان ته‌رخان کرد بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌کى پیشه‌سازى له‌سه‌ر رێگه‌ى جوندیان نزیک گه‌ڕه‌کى پاشاى گه‌وره دروست بکه‌ین، به‌ڵام بڕیاره‌که گۆڕدراو شارێکى سینه‌مایی له هه‌مان شوێن دروست ده‌کرێت، ئێستاش کۆمپانیا خه‌ریکى ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دروستکردنى ئه‌و شاره سینه‌ماییه بکات