ن- کامەران حاجی ئەلیاس
ئەگەر ئاوەڕێک لە مێژووی شاری رواندز بدەینەوە بۆمان دەردەکەوێت کەئەو شارە لە زۆربەی لەبوارەکانی ژیان ، پێشرەو بووە ھەمیشەلە گەشەکردن و پێشڤەچوون دابووە ..سروشتی شاری رواندز ھەردەم ھەوێن و سەرچاوەی داھێنان بووە بۆ ھونەرمەندان و نووسەران ،بۆیە لە ھەموو سەردەمەکان بوونی خۆی سەلماندووە،چەندین نووسە رو ھونەرمەند لەو شارەدا ھەڵکەتوون،کە شوێن پەنجەیان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق بەرچاوە بووە.. بۆنموونە لە سەردەمی پاشای گەوەرە لەدیوەخانەکەی میر محەمەد جگەلە پێگەی سیاسی خۆی دیواخانەکەی شوێنی پێشکەش کردنی ھونەری ڕەسن بووە لەرێگەی گێرانەوەی چیرۆک وبەسەرھاتەکان بەشێوەی حیکایەت وحەیران ولاوک کەلەلایەن دەنگبێژانی لێھاتووی ئەوسەردەمە بەتایبەتی لە شەوان دا پێشکەش بەئامادە بووان دەکران، جۆش و خۆرشیان بە کۆڕو مەجلیسەکان دەدا.
لەلایەکی تریش لە بواری رۆژنەمەوانیش دا ئەوشارە بۆتە پێگەیەکی گرنگی ھەبووە بۆ ئاشنا کردنی ھونەر و ئەدەبی ڕەسەنی کوردی ..کاتێ لە ساڵی ١٩٢٥ کاتی سەید حوسێن حوزنی موکریانی دێتە شاری رواندز لەگەڵ خۆی چاپخانەیەک بەناوی (زاری کرمانجی)لەو شارە دادەمەزراێنێت لە ھەمان کات دا گۆڤارێکی ھەر بەناوی زاری کرمانجی دەرکردوە (٢٤) ژمارەی لێ بڵاوکردۆتەوە، چەندین نووسەری ئەو کاتە بەرھەمی ھونەری و ئەدەبی خۆیان لەو گۆڤارەدا بڵاوکردۆتەوە خزمەتێکی زۆری ھونەر و ئەدەبی ڕەسەنی ناوچەکە بەتایبەتی و کوردستانیان بەگشتی کردووە.
لەبواری ھونەری بەھەرسێ بەشەکەیەوە (شانۆ،شێوەکار، میوزیک) لەپێشکەش کردنی ھونەری ڕەسەن شاری رواندزپشکی شێریان بەرکەوتووە.
ئەگەر سەیری ئەو شانۆگەریانە بکەین کەلەو شارەپێشکەش کراون زۆربەیان گوزراشت بووە لە کێشەو ناسۆرییەکانی نەتەوەی کورد زۆرجاریش لەرێگەی ئەم نمایشانەوە ئاریشەو کێشە کۆمەڵاتییەکانی نێو کۆمەڵگا نمایش کراون… ڕاستە ھونەری کۆمیدیا لە گەیاندنی پەیامەکان ، ھیچی کەمتر نییە لە ھونەری مەرگەسات، بەڵام ھەمیشە نمایشەشانۆییەکانی ئەو شارە نمایشێکی مەرگەساتی بوون چونکە ئەم شانۆگەریانەی لەو شارەدا پێشکەش کراون زیاتر شانۆی (جاد) و رێبازی شانۆی واقعی لەخۆگرتووە کەزیاتر گوزارشت لە ھونەری ڕەسەن دەکەن ھۆکاری پێشکەش کردنی ئەم جۆرە شانۆگەریانەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند مامۆستا و ھونەرمەندی ڕەسەن لەو شارە بۆ نموونە کاتێ لە ١٥-١٠-١٩٣١ یەکەم شانۆگەری بەناوی (نیرۆن) پێشکەش دەکرێت لەئامادەکرن و دەرھێنانی مامۆستا (فوئاد ڕەشیدبەکر) بووە چەمکی شانۆگەرییەکە ،باس لەچیرۆکی ژیانی ئیمپڕاتۆری نیرۆ ن دەکات تیشک دەخاتە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی کەسایەتیی خودی ئیمپڕتۆر و حوکمە ستەمکاریەکەی لەگەڵ سوتاندنی شاری ڕۆما و کۆتاییە مەرگەساتەکەی دەکات.لەو ساتەوە تا دوای راپەرنیش بەشی زۆری نمایشەکان لەو شارەدا ئەو جۆرە نمایشانەیان لە خۆگرتووە کە گوزارشتیان لە باردۆخی نەتەوایەتی وسیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکرد. ھەر ساڵەکانی پەنجاو شەستەکانی سەدەی رابردوو ساڵانە لە یادی جەژنی نەورۆزدا شانۆگەری (کاوەی ئاسنگەر) لە ژێر چەندین ناونیشان پێشکەش کراوەن لەم روانگەوە نابێ رۆڵی مامۆستای ھونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) لەبیر بکەین کە کاریگەری زۆر گەورەی ھەبووە لە نمایش کردنی جۆری ئەو شانۆگەریانانەی کە لەو شارە پێشکەش کراوە بۆنموونە ئەگەر ئاماژە بەناوی ھەندێ لەو شانۆگەریانە بکەین کە ھەموویان نمایشی مەرگەساتی بوون گوزارشتیان لە ڕەسەنایەتی واقعی ژیانی کۆمەڵگای کوردی بەشێوەیەکی گشتی دەکرد..وەکو ئۆپەرێتی (داستانی شۆرش) لە ٧-٤-١٩٧٩ نمایش کراوە ، شانۆگەری (خۆراگرتن تاسەرکەوتن) ١٧-٧-١٩٧٩ ،شانۆگەری( نھێنی پیشە) ٢٨-٢٩-٨-١٩٨٢ شانۆگەری (بانێکەو دووھەوا) ٣-٥-١٩٨٣ ، شانۆگەری (شاری ئەوین) لە ٢٥-٧-١٩٨٦ لە ھۆڵی پاشای گەورە نمایش کرا وە لە سۆرانیش نمایشکرا.شانۆگەری (ئەو پیاوەی مەرگ لێی ئەسڵەمێتەوە) لە رواندز ،سۆران،دھۆک، ھەولێر لە ٢٧-٣-١٩٨٨ نمایشکرا . شانۆگەری (مەرگی بەختەوەری) لە ٢٥-٢٦-٨-١٩٩١ لەرواندز و سۆران نمایش کرا….چەندین شانۆگەری تر کە لێرەدا دەرفەتی ئەوە نییە ئاماژە بەھەموویان بدەن ئەگەر بەگشتی سەیر ناونیشانی تێکستی ئەو شانۆگەریانە بدەین کەو لەو ماوەیەدا نمایش کراون ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەگەر کەسێک نمایششەکانیشی نەبینیبێت ئەوا لە مانشێتی شانۆگەرییەکان لە ناوی نووسەری تێکستەکان بۆی دەردەکەوێت کە سەرجەم شانۆگەرییەکان شانۆی ڕەسەن و شانۆی جاد بوو،گوزارشتیان لە چەمکی کێشەو گرفتی نەتەوەی کورد کردووە.
لە بواری ھونەری شێوەکاریش دا ھەمیشە ھونەرمەندانی شێوەکاری ئەم شارە وەکو (سەلام نەورۆز ، خودالێی خۆش بێت رزگار فەقی عوڵا ، تەیب موعتەسەم ، ئەمیر حمەدەمین ، بێرۆ رواندزی …ھتد) سروشتی شارەکەیان لە تابلۆیەکانیان رەنگی داوەتەوە چەندین پیشانگای ھاوبەش و تایبەتی کرانەتەوە بەجۆرێک سەرجەم پیشانگاکان گوزارشتیان لە دۆلڕ وشاخ وچیا و تاڤگەکان کردوە ئەمەش بەمانای ئەوە دێت کە ئەم ھونەرمەندانە کارەیان لەسەر ھونەری ڕەسەنی کوردی کردوە…بێگومان ئەمە بەمانای ئەوە نایات کە ھونەرمەندانی شێوەکاری شار قوتابخانە شێوەکاری تری فەرامۆش کردبێت وەکو سوریالیستی و ئنتباعی و رۆمانسی وئەبستراک ودادایی… چونکە بەشێوەک لە شێوەکانی لە رێگەی تابلۆکانیان دا لە پیشانگان تابلۆی لەو شێوازە قوتابخانانەش نمایش کراوەن.. لەلایەکی تر ئەگەر سەیری پیشانگای ساڵانەی چالاکی قوتابخانەکانی شاریش بکەین درک بەوە دەکەین کە قوتابیان زۆربەیان لە نیگارەکانیان دا وێنەی خەرەند و بێخاڵ و جوندیان کێو و دۆڵەکان بەدی دەکرێن .
ھونەری گۆرانی موزیکیش کاریگەری گەورەی خۆی ھەبووە لە پێشکەش کردن وپاراستنی ھونەری رەسەنی کوردی لەناوچەی رواندز بەجۆرێک زۆرێک لە لاوک بێژان و حەیران بێژان لە نێو لاوک وحەیرانەکانیادا باسیان لە خەبات و خۆراگری وچیاو دۆڵ وتاڤگەی شاری رواندزیان دەکرد ، باس لە کیژۆڵە جوانەکانی شار دەکەن وەکو ھونەرمەندان (محەمەد عارف جزیری و ڕەسول بێزار گەردی و حەسەن سیساوەیی و وەلی دۆسکی ..) جگەلەوەش چەندین بۆنەو داب و نەریتی کوردەواری ئەگەرچی لە ئێستادا کەم بۆتەوە بەڵام بەشێوەک لە شێوەکان ناوبەناو ئەنجام دەردێت وەکو شایی ڕەشبەڵەک ساوار کوتان و دەروێنەوە ..بێگومان لە کاتی بەرێوەچوونی بۆنەو ئەم داب و نەریتانە ھەریەکەو گۆرانی و سروەتی تایبەتی بەخۆی لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت.
کاتێ باس لە گۆرانی و موزیکی شاری راواندزیش دەکەین ناکرێت رۆڵی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لەبیربکرێت ئەم تیپە لەسەردەستی ھونەرمەند مامۆستا زرار محمەد مستەفا لە لە ١-٧-١٩٧٧ دامەزرا چەندین شاکاری نایابیان پێشکەش کردوە بەجۆرێک لەرێگەی ئەم تیپەوە چەندین گۆرانی فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردیان لە فەوتاند رزگار کردوە ئەم تیپەخاوە نی فۆرم ستایلێکی تایبەتی بەخۆی ھەیە ھەرکاتی گوێ لە بەرھەمێکی ئەم تپیە دەگرین دەزانین کە ئەمە تیپی موزیکی پاشای گەورەیە.. ئەم تیپە بەرھەمەکانی تایبەت نەبووە تەنیا بە گۆرانیبژانی شاری رواندز بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە کاری کردوە چەندین گۆرانیبێژی توانیویانە گۆرانییەکانان لەرێگەی ئەم تیپە بڵاوبکەنەوە بەجۆرێک ھەندێ لە گۆرانیەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووە وەکو گۆرانی( کۆچەرێ) کە بەدەنگی ھونەرمەند وەلی دۆسکی بڵاو کراوە گۆرانییەکی فۆلکۆری بوو، دوایی چەندین گۆرانیبێژ گۆرانییەکەیان(کۆچەرێ)، دووبارە کردوە وەکو ھونەرمەندی کۆچکردوو (تەحسین تەھا) ،ھەروەھا گۆرانی (رواندز ) ، ئەویش بەدەنگی ھونەرمەند وەلی دۆسکی تۆمار کرا کە ئێستا بۆتە سمبولی شاری رواندز لەکاتی نمایشکردنی دیمەنە سروشتەکانی ئەو وەکو لۆگۆی شاری ئەو گۆرانییەکەش لەگەڵیدا پەخش دەکرێت . ھەروەھا گۆرانی (مەندانێ) کەلەلایەن ھونەرمەند (ئەحمەد محەمەد شەریف ) تۆمار کرا ئەویش لە کاتی خۆی ناوبانگێکی زۆری دەرکرد تائەو رادەییەی گۆرانیبێژەکە لە ناو خەڵک دا بە ناوی (ئەحمەد مەندانە )،ناسرا،گۆرانییەکە باس لە شۆخ و شەنگی کیژۆلەیەکی کوردستان دەکات بە ناوی (مەندانە) ھەرچەندە ئەم گۆرانیبێژە چەندین گۆرانی تری ھەر لەو تیپە بڵاوکردە بەڵام زیاتری بە گۆرانی (مەندانە) لەناو جەماوەر ناسرا.
یەکێک لە سیفەتەکانی تیپی موزیکی پاشای گەورە ئەوبووە کە بەرھەمەکانی تایبەت نەبوو تەنیا بە گۆرانی بێژانی شارە کە یان ناوچەکە بەڵکو خزمەتی چەندین گۆرانی بێژ تری لە شارەکانی تری کوردستان بگرە لە پارچەکانی تری کوردستان کردوە بەجۆرێک زۆرێک لە گۆرانی بێژان لە رێگەی ئەم تیپەوە ناسران بەڵی ئەم تیپە لەبواری سردووی شۆرشگێریشدا لە سەردەمی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا چەندین سرودی شۆرگێری بەنھێنی بۆ ھونەرمەندانی رۆژھەڵات تۆمار کردوە،تا ئەو رادەییەی لەسەردەمی خەباتی شاخ دا لە زۆربەی رادیۆییەکانی حزبەکانی ئەو کات پەخش دەکران سروودەکانیش لە ستۆدیۆی کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی رواندز تۆمار دەکران کە بارەگاکەی چەندی مەترێک لە دائیرەی ئەمەن ورێکخراوی حزبی بەعس نزیک بوو.. تۆمارەکردنەکەش لەسەردەستی ھونەرمەند و رابەری ھونەر مامۆستا (زرار محمەد مستەفا) تۆمار دەکران لەبەر بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان وئاشکرا نەبوونیان سروودەکان زیاتر درانگانی شەو تۆمار دەکران .
ھەر بۆ مێژووش لە دوای راپەرینی گەلی کوردستان لە بەھاری ١٩٩١ تیپی موزیکی پاشای گەورە یەکەم تیپ بوو ئاھەنگی جەماوەری وکۆنسێرتی بە ئامادەبوونی زۆرێک لە سەرکردەکانی کورد و جەماوەرێکی زۆر لەدوای کۆچ ڕەوەکەی گەلی کوردستان لە شارەکانی رواندز ،سۆران ، شەقڵاوە، رانیە ،چۆمان..) سازکرد بە شداری ھونەرمەندان (ناسڕی رەزازی ،شوان پەرەوە ، شیرین پەروەر).
لە کۆتاییدا پێم باشە ئاماژە بەو گۆرانیبێژان بدەین کە لەم تیپەدا بەرھەمەکانی خۆیان پێشکەش کردوە (وەلی دۆسکی ،ناسڕی رەزازی، شوان پەروەر، نەجمەدینی غوڵامی،خدر بێجانی ،سلێمان ئەحمەد، ئەبووبەکر لەگزی ، کاڵێ، شیرین پەروەر،فاتیمە، جەلال ئاوارە، ھاوتائەسعەد،سەلام سامان عەلی موردی، سامان عەلی مورادی ..).











































































Discussion about this post