به‌ندی عه‌لی .. 2011
له‌گشت په‌ناو پهسارێکا
له‌به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵێ
له‌پاڵ هه‌موو دیوارێکا
له‌سه‌ر هه‌موو توله‌ڕێیه‌ک
له‌بن هه‌موو ده‌وارێکا
لهئاپۆڕهی سه‌رشه‌قام و
له‌کۆڵانه چۆڵه‌کانا
لهچایخانهو له‌مزگه‌وت و
له‌مه‌یخانه‌و مۆڵهکانا
له‌نێو بینه‌رانی شانۆ
له‌باخچه‌و لههۆڵهکانا
له‌خوێندنگاو له‌نێو زانکۆ
له‌ئاهه‌نگ و پرسه‌کانا
له‌سه‌یران و له‌سه‌ر گڵکۆ
له‌سێبه‌ری ههموومانان
نزیکتر له‌هه‌ناسه‌ی من و
له‌چاو تروکاندنی تۆ
ئه‌وان له‌وێن
بۆنی ته‌ته‌ره‌کانی دۆزه‌خیان
لێدێ .. که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن
کڵاوی سیحروای غه‌یبیان
له‌سه‌ردایه وه نابینرێن
ئه‌وان له‌وێن
گوێمان له‌زرمه‌ی پێی مه‌رگه
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
هه‌ناسه‌کان ژمار ئه‌که‌ن
گوێ له‌چرپه‌ی دڵمان ئه‌گرن
خه‌ونه‌کانیش ئه‌پشکنن
نیگا له‌چوارچێوه ئه‌نێن
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
کێ هه‌ناسه‌ی درێژتر بێ
لهسهیزاده .. ده‌یفڕێنن
کێ به‌چرپه باسی ئه‌وکا
دڵی له‌سینه ده‌ردێنن
کێ له‌خه‌ودا جوێنی پێدا
خۆی و خه‌وی ئه‌سوتێنن
کێ بهبرژانگێکی نیگاش
تیری توانجی تێ بگرێ
ترێ ڕه‌شکه‌ی چاوی ئه‌که‌ن
بهمێووژو ئهیپروێنن
وه‌لێ .. یاران
سه‌یرو سه‌مه‌ر نه‌بێ لاتان
له‌شاری تارماییهکانا
که‌سانێ هه‌ن
گه‌مژه‌و زه‌لیل و ملکه‌چن
هه‌ر له‌دێوه دهبنگهکهی
نێو چیرۆکی عه‌لادین و
قۆریه سیحراویه‌که‌ی ئه‌چن