گه‌ر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری بکه‌ین ده‌بینین چه‌ند ژوورێک به پله‌ی شاره‌زا یان با بڵێین خه‌بیر دراوه به چه‌ند هونهرمهندێکو ڕاگه‌یاندن کارێک، پێدانی ئه‌م پۆستانه‌ش له وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که گوایه ئه‌مان له کاتی خۆیاند خزمه‌تی هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنیان کردوه‌و خه‌ڵکی به ئه‌زموونن؛؛
به ڕه‌وای ده‌زانم لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری بکه‌م ؟ ۱-گه‌رئێمه خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵکه به ئه زموونو شارهزایانهین سه‌یره نه‌یان توانیوه هونه‌ری شانۆ له کوردستان و هه‌ولێر به تایبه‌تی تۆخ که‌نه‌وه ۲- ئایا ئه‌رکی شاره‌زاکانی ئێوه نییه خه‌مێک له هونه‌ری په‌یکه‌ر تاشی بخوات له کاتێکدا ئه‌م وڵاته پێویستی زۆری به هونه‌ری پهیکهرتاشیه ۳-خهبیرهکانتان بۆچی نه‌یان توانیوه به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه دابنێت که له فلیمه سیدیه‌کان ده‌گوترێن و کاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و….هه‌تا دوایی لێره‌دا تکا خوازم له به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیری ڕۆشه‌نبیری چاوێکی جدی به ژووره‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌یدا بخشێنێت و خه‌ڵکه نا شاره‌زاکان به که‌سی شاره‌زا بگۆڕێته‌وه و له‌بیریشمان نه‌چێت هونهرتهنها بریتی نییه له مۆسیقا‌و گۆرانی .
خۆشه‌وی هیرانی