زانا دڵشاد دزەیی: شێنێ ئاکۆ، یەکەمین شاجوانی کوردستان کچ و کوڕانی کوردستان لەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە ھاوڕێکەی (ھێلیلۆڤ)ـی گۆرانیبێژ لەکوردستان کلیپ ئەنجام دەدات و پێویستی بەھاوکارییە.
شێنێ عەزیز ئاکۆ، شاجوانی پێشووی کوردستان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە، کە ھاوڕێیەکەی دەگەڕێتەوە کوردستان و پێویستی بەھاوکاری کچ و کۆڕ ھەیە و دەڵێت “ھەواڵێک بۆ ئەو کوڕ و کچە خۆشەویستانەی پێیان خۆشە لەبواری کلیپ یاخود پشتی کامێراوە دەربکەون، بەمزوانە ھونەرمەند و ھاوڕێی خۆشەویستم (ھێلیلوڤ) لەئەمەریکاوە بەگۆرانییەکی خۆشەوە دەگەڕێتەوە کوردستان، گۆرانییەکە ناوی (RISK IT ALL)ـە و گۆرانییەکی ئینگلیزییە و لەکۆتایی ئەم مانگە لەکوردستان کلیپەکەی ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بەھاوکاریی ئێوەیە، بۆیە ھەر کەسێک حەز دەکات بەشداری بکات بۆ بەردەم کامێرا یاخود لەپشت کامێرا، پەیوەندی بکەن بەم ئەدرێسەوە بکەن: info@hellyluv.com “.
لەبارەی ھاوڕێکەشیەوە دەڵێت “ھێلیلۆڤ کچێکی بە توانایە و ساڵانێکی زۆرە لەدەرەوەی وڵات دەژی و ئومێدی دواڕۆژێکی باشی لێدەکرێت”.