زانا دڵشاد دزەیی: فێنک محەمەد، شاجوانی کوردستان لەسەردانێکیدا بۆ لای منداڵە ئاوارەکانی کەمپی دارەشەکران لەلایەن یەکێک لە خێزانەکانی ئەو کەمپە بە چای میوانداری لە شاجوان کرا.
فێنک محەمەد بەمەستی ھاوکاریکردنی منداڵە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی کەمپی دارەشەکرانی کرد و کە ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا پەنجا منداڵی کچ و کوڕ بانگھێَشتکران و لە شارۆچکەی عەنکاوە بەھاوکاری کۆمپانیای بابیلۆن دیاریان پێشکەش کرا لەگەڵ چەندین گۆرانی و موزیکیان.
لەوبارەیەوە شاجوانی کوردستان فێنک محەمەد بە(سڤیل)ـی راگەیاند “رۆژی ٢٨/١٢ کۆمپانیای بابیلۆن کەرنەڤاڵێکی گۆرانی و موزیک لەشارۆچکەی عەنکاوە ساز دەکات و ئێمە پەنجا لەمنداڵانی کچ و کوڕی ئاوارەکانی کوردستانی رۆژئاوا داوەتی دەکەین و خەڵات و دیاریان پێشکەش دەکەین و پێیان دەڵێین ئێوە بەتەنیا نین و بۆ ھەمیشە ئاگاداری ئێوەین”.
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەکاتی سەردانیکردنی شاجوان یەکێک لەخێزانەکان بەگەرمی پێشوازیان لە شاجوانی کوردستان کرد و نەیانھێشت بڕوا تاوەکو لەگەڵیان چای نەخواتەوە، ئەوە بوو بەدەم قسەی ژنانە و باسی رۆژانەی خۆیان ھەمووان بەیەکەوە چایەکی شیرینیان خواردەوە.