هه‌واڵی کوشتنی به‌همه‌ن و هه‌ردی گۆرانبێژ میدیاکانی سویدی هه‌ژاند به تایبه‌تی شێوازی کوشتنیان به ده‌ستبه‌ستراوی له سندووقی ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان و سووتاندنیان. چه‌ندین هه‌واڵ و باسی جۆراوجۆر له ده‌می پۆلیسه‌وه خزانه نێو میدیاکان. ئه‌مڕۆ له نێوترین گۆڕانکاری له که‌یسی تاوانه‌که س م ش کوردی عێراقه و له دایکبووی 18.01.1975 و خێزانی سویدی هه‌یه تۆمه‌تی کوشتنی هه‌ردی کامیل و به‌همه‌نی ده‌خرێته پاڵ.
لێره‌وه له سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه و سایتی تایبه‌ت به تاوان و هه‌واڵه‌کان باسی ئه‌م ڕووداوه‌تان بۆ وه‌رده‌گێڕین.
به‌همه‌ن فه‌تاح خوشکه‌زای هه‌ردی داوای ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی باوکی ده‌کات و له‌گه‌ڵ خاڵۆی که ده‌کاته هه‌ردی گۆرانیبێژ بێ ئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئاگادار بکاته‌وه بۆ کوێ ده‌چن ده‌که‌ونه ڕێگا. پۆلیس لێره‌وه ڕایگه‌یاند که به‌ره‌و شاری مالمۆ که‌وتنه ڕێگا.
6 جانیوه‌ری تا ئێستا لای پۆلیس ڕوون نیه بۆچی به‌همه‌ن و هه‌ردی چوونه‌ته کێڵگه‌ی ( س م ش ) له‌وێوه‌ش به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه لێیان ده‌درێت به هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. دوای ئه‌وه لاشه‌ی هه‌ردووکیان به ده‌ست بهستروای ده‌خرێته سندووقی ڤاڵڤۆکه که ئی باوکی به‌همه‌ن بوو، دواتر ئۆتۆمۆبیله‌که نزیک باکووری ه‌اڵم ستاد له‌سه‌ر ئهوتۆبانی E6 کاتژمێر 20:50 ئۆتۆمۆبیله‌که به لاشه‌کانه‌وه ده‌سووتێنرێت. دوای گه‌شیتنی ئاگرکوژێنه‌وه و پشکنینی، بۆیان ده‌رکه‌وت که سندووقه‌که دوو لاشه‌ی تیایه.
14 جه‌نیوه‌ری ئه‌م که‌سه‌ی به‌م تاوانه هه‌ڵساوه هه‌وڵ ده‌دات تاوانه‌که‌ی بشارێته‌وه ئه‌میش له ڕێگای هه‌ڵکه‌ندنی کێڵگه‌که‌ی به قووڵایی 20 سه‌نتیمه‌ترێک فڕێ دانی خۆڵه‌که‌ی له شوێنێکی نادیار. پۆلیسی سویدی تاوه‌کو ئێستا ئه‌م خۆڵه‌ی له کێڵگه‌که‌ی س م ش هه‌ڵگیراوه نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پۆلیس داوای یارمه‌تی له خه‌ڵک ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێک له نێوانی 6 بۆ 14 جانیوه‌ری عاره‌بانه‌ی پشتی ئتۆمۆبیلی بینیوه خۆڵ فڕێ بدات ئاگادارمان بکاته‌وه. له‌لایه‌کی تر پۆلیس ده‌زانێت ئه‌م عاره‌بانه‌یه له کوێوه به کرێگیراوه و هاتووه.
ڕۆژی هه‌ینی پۆلیسی سوید هه‌مان کێڵگه ده‌پشکنن و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی تر ده‌دۆزنه‌وه به‌ڵام باس ناکه‌ن به‌ڵگه‌کان چین. پۆلیس په‌یوه‌ندی نێوان س م ش و کامیل یان هه‌ردی دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام نایانه‌وێت باسی بکه‌ن !؟ ئێستا تیمێکی پۆلیس به‌م که‌یسه‌وه خه‌ریکن و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسیش ده‌ڵێت ئه‌م تاوانه ئه‌مه کاری یه‌ک که‌س نیه و خه‌ڵکانی تریش تێوه‌گڵاون. ئێستاکه‌ش خزم و که‌سوکاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
له ڕۆژنامه‌ی ئه‌فتون بڵادی چاپی ئه‌مڕۆ هاتووه ده‌ڵێت : س م ش چووه بۆ ته‌عزیه‌ی هه‌ردی و سه‌ره‌خۆشی له که‌س و کاری هه‌ردوو جوانه‌مرگ کردووه. یه‌کێک له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ” سروود له‌مڕۆژه گریاوه‌و وتوویه‌تی خوالێخۆشبوو به‌نیاز بوو ئه‌م ڕۆژه بێت بۆ لام و خواردنیشم بۆی حازر کرد زۆر چاوه‌ڕێ بووم نه‌هاتن”.
س م ش کوردێکی عێراقه و چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ خێزانه سویدیه‌که‌ی کۆمپانیای مێوه‌یان هه‌بووه و هه‌مووشی کۆتایی پێهاتووه و ئیفلاسی پێکردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سروود له سه‌ر دادگایی‌کردنی پێشووی پاره‌یه‌کی زۆر قه‌رزاره.
تێبینی : بۆ بینینی وێنه‌کان تکایه کلیک له‌سه‌ر وێنه‌که بکه، بۆ بینینی وێنه‌ی زیاتر کلیک له سه‌ر داهاتوو بکه له ژێر وێنه‌که.
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌کانی سوید.
http://politisktinkorrekt.wordpress.com/2010/01/20/bakluckemordet-anhallen-i-sin-franvaro/