دوا بەدوای دەنگۆی سکاڵا تۆمارکردنی هونەرمەند (سەیران ئەحمەد) دژ بە هونەرمەندی بواری کۆمیدیا (حەمکۆ) لە یەکێک لە پێگە ئەلکترۆنییەکان و کە بە هۆیەوە هەرایەکی زۆری لە فەیسبووک نایەوە، ئەمڕۆ خاتوو سەیران لەسەر پێگەی تایبەت بە خۆی هەموو ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بێ ئاگایی خۆی لەم هەواڵە دەربڕی.
هەروەها بێزاریی خۆی بەرامبەر ئەم هەوڵانە دەربڕی کە لەلایەن خەڵکانێکەوە ئەنجام دەدرێن بێ ئەوەی هەواڵەکە هیچ بنەمایەکی هەبێت.
ئەوەی شایانەی باسە هەردوو هونەرمەند (سەیران ئەحمەد) و (حەمکۆ) هەفتەی ڕابردوو لە بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان تیایدا بەشداربوون و هەواڵەکەش لەمەوە سەریهەڵدا گوایە هونەرمەند (حەمکۆ) لە بەرنامەی ناوبراو سووکایەتی بە هونەرمەند سەیران ئەحمەد کردووە.
* تەواوی بەرنامەکە لەم لینکەوە ببینە
* هەواڵی یەکێک لە پێگە ئەلیکتۆرنیەکان دەربارەی سکاڵا تۆمارکردنەکە لەم لینکەوە بخوێنەوە