هونەرمەند سەلام کۆیى، کە ئێستا رۆڵ لە شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم) دەبینێت لەلایەن کەسانێک بە ئیکسپایەر ناوبراوە، بۆیە رایگەیاند بە کار وەڵامى بێکارەکان دەداتەوە.
دواى ئەوەى لە ماوەى هەشت مانگدا سەلام کۆیى توانى بەشدارى لە دوو زنجیرە دراماى تەلەفزیۆنى و ئێستاش لە شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم) بە رۆڵى (سەعدى) بکات، لەلایەن کەسانێک توانجى ئەوەى لێگیراوە کە خۆی و ئیبراهیم حەکیم ئیکسپایەر بوونە، بۆیە گووتى “ئەوانەى کە دەڵێن من و کاک ئیبراهیم حەکیم ئیکسپایەر بووینە ئەوا من بە روحییەتى گەنج قۆڵ و باسکم لێهەڵکردووە و لە ناو گۆڕەپانم و ئەوان لە کوێن”.
وەک ئەوەى هونەرمەند بڕیارى لە بارەوە داوە بەکار وەڵامى بێکارەکان دەداتەوە و “ئەوانەى کە واش دەڵێن با سیر بخۆن و زوڕنا لێدەن”.