سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى و چالاکى رۆشنبیرى کە سەنتەرێکى رۆشنبیرىء سەربەخۆی مەدەنیەو کار بۆ برەودان و بە بوارى رۆشنبیرىء چالاکى هەمەجۆرى کەلتورى دەکات بۆ دوستکردنى پەیوەندىء ئاڵوگۆڕى کەلتورىی و دەستەخوشکبونى نێودەوڵەتى، لە پێناو هاورێیەتى نێوان شارەکان و ئاشنابوون بە کەلتورە جیاوازەکانء ئەنجامدانى چالاکى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى بۆ رێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و گەشەپێدانى دیموکراسی
مۆڵەتى یاسایى وەرگرت. لەو بارەیەوە ( خالید قادر) بەرپرسى سەنتەرەکە رایگەیاند کە بە ژمارە 28994 لە 21/12/2010 وەزارەتى ناوخۆء کە ئیمزاى وەزیرى ناوخۆ کەریم سنجارى لەسەرە مۆڵەتى یاسایى سەنتەرەکەیان وەرگرتوە. بەمەش لە ئایندەیەکى نزیکدا کارو چالاکیەکانى ئەو سەنتەرە بە فەرمى دەست پێدەکات کە ستایڵى کارەکانى زۆرتر پەیوەندى بە ئاڵوگۆرى کەلتوریى و دەستەخوشکى نێودەوڵەتیەوەە و چالاکى رۆشنبیرییەوە هەیە. پێویستە بگوترێت ئەم سەنتەرە تا ئێستا چەند کارێکى گرنگى ئەنجامداوە بەتایبەت بۆ پەیوەندى دەستەخوشکى شارى رانیەو شارى Duluthى ئەمریکاء کە تێیدا چەند سەردانێک لە نێوان وەفدى هەردوو شار بۆ لاى یەکترى ئەنجامدراوە. هەروەها داوا کراوە ئەم سەنتەرە بکرێتە لینکێک لە رێکخراوى دەستەخوشکى نێودەوڵەتى ئەمریکا لە شارى Duluth بەمەش پێشبینى دەکرێـت لە ئایندەدا کارو چالاکیەکانى ئەو سەنتەرە فراوان بکرێت.