سەماکاری بەناوبانگی مسری نەجوا فوئاد ئاماژەی بەوەدا ئەگەر ئیسلامییەکانی هاتوونەتە سەر حوکم گرتەی سەماکانی لەفیلمەکان لابەرن ئەوا دەیانداتە دادگا و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکات.
ئەم لێدوانەی نەجوا فوئاد دوای ئەوە دێت کە لەزۆربەی پێگە ئەلکترۆنییەکان هەواڵی لابردنی دیمەنە ڕۆمانسی و گەرمەکان لە فیلمە مسرییەکان لابەرن. نەجوا دووپاتی کردەوە کە ئەوان ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن و بۆیان نییە دەست لە میراتێکی هونەری و مێژوویی بدەن کە ئەم تەنها خاوەنی نییە بەڵکو هەموو گەلی میسر خاوەنیەتی.
هەروەها خانمی سەماکار نەجوا فوئاد ڕایگەیاند کە بەنیازی نووسینەوەی ژیانی خۆیەتی و بە دوای کچێکی گەنجیش دەگەڕێت تا لە فیلمێکی سینەماییدا ڕۆڵی ئەم بەرجەستە بکات، هەروەها بەڕاشکاوەیی نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕاگەیاند پاش ئەوەی هەرچی ویستی بەدەستی هێنا و ئەم هیوایەشی بە “ئاخیر و پیرۆز” وەسف کرد.
نەجوا فوئاد لە ژیانی هونەری بە یەکێک لە سەماکارە هەرە بەناوبانگەکانی میسر و وولاتانی عەرەبی هەژماردەکرێت و لە زۆربەی فیلمە مسریەکان و لە پێش زۆر لە کەسایەتیە جیهانییەکان نمایشی سەمای لە پێشیان نواندووە.