لەوەی ئۆقیانووسێک لەتاوان دەربچێت، کە کتێبێکی قەبارەگەوەری نووسەر خەندان محەمەد جەزایە. من کتێبێکی دیکەم نزیک ھاوشیوەی ئەوە خوێندبووەوە دوای بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە ئەویشم خوێندەوە، پێش خوێندنەوەی ئەو کتێبە مەبەستم ئۆقیانووسێک لەتاوان، کە وەزارەتی وەرزش و لاوان لە ٢٥-١١-٢٠٠٧ ، دا خەڵاتی ژنپارێزی پێ بەخشی، نەم دەزانی بازرگانیکردن بە سێکسەوە بەو شێوەیە زۆروو زەوەن و ترسناک و بەربڵاو کوردستانی گرتۆتەوە، ھەستم نەدەکرد کە بەندیخانە کە گوایە بەمەبەستی چاکسازی ئاوەدان کراوەتەوە، گونجاوترین ژینگەیە بۆ تەشەنەکردن و دۆزینەوەی بازرگانی سێکس؟.
(ئاخرسیستەمی کوردی سێکس فرۆش، دەڵاڵ و ژنانی بەتاوانی دیکە گیراوە، لەھەمان زیندانیدا بەندەکات، بە ھۆی خوێندنەوەی وردی ئەم کتێبەوە دەزانین، بەشێک لەو ئارایشگە زۆروو زەوەندانەی کەلەشارەکانی کوردستانەوە ھەن، شوێنی چالاکی دەڵاڵ و بنکەی برەوپێدانی دیاریدەی لەشفرۆشین)، حەمەسەعید حەسەن، گووتەنی “یەکێک لە ئەرەکە سەرەکیەکانی ئەم ئارایشگەیانە، جوانکردنی سیمای ژن نییە، بەڵکو وێرانکردنی دەروونی ئافرەت و کاولکردنی کۆمەڵگەیە، بەھۆی ئەو ئارایشگە گومان لێکراوانەوە، بۆمان دەردەکەوێت، بەرامبەر بەژن، ھەندێک جار ژن توندوتیژترە لەپیاو.
بەھۆی ئەم کتێبە بۆمان دەر دەکەویـَت بەشێک لەشوفێرانی تەکسی و بەشێکی کەم زێرینگرو بەشۆکێیش لەوانەی شتومەکی ئارایشتکردنی ژنان دەفرۆشن، رۆڵێکی گرنگ لەگەرمکردنی بازاڕی لەشفرۆشیدا دەبینن. من قسەم لەسەر کتێبەکە نییە بەگشتی ئەوەندەی قسەم لەسەر دیاریدەکەھەو بێدەنگیەکەش لەلایەن دەسەڵاتە، بۆ خانمەکە کە بۆیەکەمین جار کتێبێک، سێکسفرۆش، دەلاڵ و سێکسکڕی کورد بدوێنێت، ھەولەکانی ئەم نووسەرە جێگەی رێزە، مایەی ستایشکردنە، چونکە بەھۆی ئەم تابوتشکیاندنەوە، دەستی خستۆتە سەر برینێکی قووڵ کە جەستەی کۆمەڵگەی ئێمەی دارزاندووە، ئەو بەم کتێبەی رووناکی دەخاتە سەر کێشەیەک ئەگەر بێت و دەسەڵاتدارانی کورد خێرا بەروو رووی نەبنەوە، رۆژ لەدوای رۆژ ئەوا کۆمەڵگەی کوردی ئیفلیج دەکا، بەگوتەی ئەو کتێبەو چەند سەرچاوەی رۆژنامەوانی دیکە ئەو لەشفرۆشیە بەرفراوانەی لەکوردستاندا ھەیە، ئەگەر بێت و کۆنترۆڵ نەکرێت، چونکە رێ بۆ سیخوریکردن تەخت دەکا، ئایدز بڵاو دەکاتەوە، گەندەڵی زیاتردەکات، بازرگانی بەتلیاک گەرمتردەکات، کۆمەڵگە بەرەو دارمان دەبات، کێشەکۆمەڵایەتییەکان زۆرتر دەکات، وڵات دادەرزێنێت، بۆیە دەبێتە ھەڕەشەیەکی راستەقینەی سامناک و دەست لەبنی ئاسایشی نەتەوەییمان گیردەکات.
ئەو قسەیە دەکەم خۆم بەرپرسیار دەزانم بۆ ھەر رۆژێک شاھێدی دەدەم لەسەری (ئەگەر بێت و ئەم دۆخەی ئێستا بەو شێوەیە بڕوات ئەوا کۆمەڵگەی کوردی لەرووی رامیاری و کۆمەڵایەتی و ئەخڵاقی و ئابووری وێران دەبێت. دۆخێک دێتە ئاراوا ھیچ کەسێک ناتوانێت چارەسەی بۆ بدۆزێتەوە، رەوشێک دروست دەبێت کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی نەخۆش دەخات، ئەوەندە ئینسانی ناتەندروست دروست دەبێت نیو ئەوەندە مرۆڤی تەندروست دروست نابێت، خۆزگە بەو شێوەیە نەبێت ، یاخوە من ھەڵەبم؟.!.
کاتێک کتێبی ئۆقیانووسێک لەتاوان دەخوێنیتەوە واھەست دەکەیت، لەدوورەوە سێکسفرۆش و سێکسکڕەکان جیاواز دەکەیتەوە، لەنێو کتێبەکەدا ھاتووەو دیاری کردووە کە بازاڕی بازرگانیکردن بەسێکسەوە، لە ھەندێکی شاری بۆ ھەندێکی دیکە گەرمترە لەوەش روونی کردۆتەوە کە ھەریەکەو بە شێوەیەک عەوداڵی سێکسکردنن. من دووجار کتێبەکەم خوێندەوە دووچاری سەرسورمانی کردم وەکوو لەتوێژینەوەکەی خودی نووسەریشەوە دیارە، جێی داخەو لووتکەی کارەسات، بازاڕی سێکسفرۆشی ھێندە گەرمە. خوێنەر ناحەقی نییە، ئەگەر بڵێت، (ئەوەی سێکس نەکرێت ، کەسێکی نائاساییە).
ئەم کتێبە ٤٠٥ لاپەرەیە، زۆر شتی سەیری تێدابوو ھەندێکیان بەزمانێکی زۆر لاواز نووسرابوون، ھەندێک لە وشەکان چۆن لەسەر زاری دەڵاڵەکان گوترابوون وا نووسرابوونەوە، پرسیار ئەوەندە گرنگە دەتوانین ھەر لەفەلسەفەی پرسیاردا کۆ بکەینەوە، ئاخر ئەوە تەنیا پرسیارە کە دەبێتە ھەوێنی بیرکردنەوە، لێرەدا زۆربەکەمی ھونەری ورژاندنی پرسیاری تێدابەکار ھاتووە، کە بەداخەوە نەدەبوو بەم شێوەیە بێت، جاری لە رووی زمانەوانیەوە خودی کتێبەکە گەڵێک کێماسی تێدایە، لەرووی ناوەڕۆکی دارشتنەوەش ھەر باسی ناکرێت. *بەشێک لەو ژنانەی سێکس دەفرۆشن، لەپێناوی دابینکردنی بژێویدا، ئەوکارە ناکەن، بەڵکو بۆکرینی زێڕ و شتومەکی گرانبەھای دیکە، ھانا بۆ ئەم کارە دەبەن. نووسەر دەڵێت “لەشفرۆش ناچار دەکرێت سێکس بکات. ل٣٧٣) لەشفرۆش سێکس ناکات . دەیفرۆشێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مەرج نییە ھەمیشە ناچار بکرێت، یان دەڵێت “ھەموو ئەوانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن، رۆژانە ئیغتیساب دەکرێن، ل ٣٧٢) ئەو بۆچوونە مانای تێنەگەیشتنە؟ یان لەشوێنێکی دیکە دەڵێت ” کڕیارانی سێکس ھەر ھەموویان کەسانی نادروستن، ھەر چەندە من پێم وایە سێکسکرین دەکەوێتە خانەی نواندنی توندوندوتیژییەوە دژی ژنان، بەڵام سێکسکران بەنەخۆشیش نازانم وەک خۆی باسی دەکات، وەک لە توێژینەوەکە دیارە کارەسات بارە کە لەم وڵاتەی ئێمە لەو بەندیخانانە چی دەگوزەرێت، ئەوە بە مەترسی دەزانم، کە لەبەندیخانەکانی کوردستان چی دەگوزەرێت، تا کتێبەکە نەخوێنیتەوە کە خەڵاتێکی مەزن بە نووسەرەکەی درا نازانیت ئێمە لەچ وێرانیەکدا دەگوزەرێنین، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە، بۆچی ھیچ لایەنێک پرسیاری نەکردووە و نەی پرسیوە ئەمە چیە روویداوەو روودەدات؟.
زۆر شتی دیکە ھەیە، بەپێویستی نازانم ئێستا قسەی لەسەر بکەم، باسکردنێکی زۆر ھەڵدەگرێت زۆربەی شتەکانی جێگەی ئازارە؟ من ئەوەی مەبەستم بووە ورژاندنی پرسیارێک مەبەستم ھەبووە کردوومە چاوەڕێی وەڵامەکەیش دەکەم لەلایەنی پەیوەندیدار و دەست رۆیشتوو، بۆ نووسینی سەرەنجەکەم سوودم وەرگرتووە لە کتێبەکەی خەندان حەمە جەزاو حەمە سەعید حەسەن.)