هەرێمێکمان هەيە پڕرە لەکوێخاو بەحساب پر لە زانا بەسەرۆکایەتیەکی کەسێکی نەزانی ماوەبەسەرجوو، کە هاولاتی سڤیل دەستی لەبینەقاقای گیراوە لە هەلەداوانیەتی بۆ مەرگ کەجی حەلێکیش نیە تا وەک جاری جاران ژیان بەرێرەوی خۆی دا بروات ،
هەرێمێکمان هەیە نەکەنالێکی نیشتیمانی هەیە نەدەزگایەکی وەهامان هەیە تاسەربەهیج سیاسیەکیش نەبێت ، ئەوەی دەگوزەرێ لەکوردستان پاشاگەردانیەکی بەئەخلاقە جونکە هەموو حیزب و سیاسیەکان پەلیان کێشاوەتە نێو کایەکانی رۆژانەمانەوەو بەردەوام ئامادەبونیان هەیە ، رونتر هیج دەزگاو کەناکێک نیە سەربەلایەنێک یان سێبەی لایەنێک نەبێت درۆیە درۆۆۆ ، ئەمەش خەتەرێکی ترە کەپالەپەستۆی زەخت دەکرێتە سەر هەرتاکێک لەهەر نەشرەی هەوالێکیشدا جونکەی ئەوەی تۆ ئەتەوێ ئەوەنابێت وە بەدلی کابرا دارێژراوە تەوە، بۆیە لەیادی ۱۱۸ سالەی رۆژنامەگەری کوردی دا سەری رێزدائەنەوێنم بۆ رۆژنامەوسانی شەهید وبریندار ، سلاو ئەنێرم بۆرۆژنامەنوسانی هاورێ و هاوپیشەم ، بەئەوانەی کەخۆشیان پیاهەلواسیوە بەناوی رۆژنامەنوس و رگەیاندنکارو وێنەگر پییان ئەلیم برۆن ئیشێکی تر بکەن نەلێمان تیک دەن نە خۆشتان بەنەزانی بەهەلدێردامەبە ، کاکم لەبرخاتری خاتران دانراوە کەجی ئێستا خۆی لێکروینە پرۆفیسرۆر و ئێمەو هاورێیانیش لە ناوەراستی سالی ۹٠دەکانەوە دەی خولێنینەوە لە لەساحەکەدا کەجی ئەویش خۆی دەرئەخا و دیان دەزگا و کەسایەتیش سوکایەتی بەرۆژانامەس ئەکەن کەزۆربەیان هەرباسی ناکەن ، داواکارم لەسەندیکای رۆژنامەنوسان پێداگری لەسەرمەرجەکانی بون بەئەندامی بکاو بگرە قورستری بکا تائەمانەمان لێدوربن و ئەوەی ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانیش نەبێت لای من هیج رۆژنامەنوس ورگەیاندکار نیە.
شاخەوان ئەکرەم دوکانی
ئەندامی کارایی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و ئهندامی فیردراسیۆنی رۆژنامهنوسنی نێودهولهتی
2016-04-22هۆلهندا