دارا خونچە : هێرشکردنە سەر هەر جێژنەیەک – وە هەر بۆنەیەکەوە بی – کە ئاسوودەیی دەخاتە هندوڕی هێندەک لە مرۆڤەکان کارەکی ئەرێنیی نییە و توندوتیژیی لێ وەپاش دەکەوی، جا هەر کەسەک پێی وەیە هەر جێژنەیەک لە ژێر گوشاری دابونەریت و کەلتوورەکی چەوسێنەرانە پەیدا بووە یان لە ژێر هەژموونی رامانەکی پاشدامایی دینیی و جادووگەریی خۆی داسەپاندییە و لە بەرژەوەندیی مرۆڤەکاندا نییە.. دەکرێ و دەشێ کۆشش بکا هۆشداریی بداتە خەڵک و لە رێی گفتوگۆیەکی ئازاد و پێ سەلماندنەوە پاشان وە هۆی رەنگدانەوەی را و تێڕامانەکانی لە بوارە کۆمەڵایەتی و رامیارییەکانەوە خەڵک لەو جێژنەیە یان لە بۆنەی ئەو رۆژە دوور بخاتەوە و پووچەڵی بکاتەوە.
(سەری ساڵ) کە لەمێژە وەک جێژنەیەکی نێونەتەوەیی خۆی نیشان دەدا.. یەک رۆژ و یەک بۆنەی فرە فرە بێ واتا و وەڕسکەر و زیانبەخشە لۆ مرۆڤەکان وە تایبەتییش لۆ چینە کارگەر و زەحمەتکێش و نەدارەکان و لۆ خەڵکە بێ دین و پێشڤەڕۆیەکانیش.. چونکە لە لایەک بۆنەیەکی ئەفسانەیی و پاشداماییانەی دینییە و مرۆڤ بەرەو پاشەوە و ئەندێشە نازانستییەکان دەزڤڕێنی و هاوکات چەوسانەوەش بەرجەستە دەکا.. لە لایەکی دیکەش کە وە تازەبوونەوەی ساڵ و سەری ساڵ نێوزەدی دەکەن کەچی هیچ بەڵگە و بنچینەیەکی سروشتیی و زانستییانەی نییە کە بشێ ئەو رۆژە وە سەری ساڵ تەماشا بکرێ؛ وەک ئاشکرایە وە پێی هەموو زانستە فەلەکییەکان و وە پێی وەرگۆڕانە دیارەکانی کەشی گۆی زەویش گونجاوترین و باشترین کاتەکان لۆ رۆژی سەری ساڵ کە رەنگدانەوەی لەسەر زەوی و ژیانی مرۆڤ و تێکڕای بوونەوەرە زیندییەکان هەیە تەنێ رۆژەکانی یەکەمی هەر چار وەرزی ساڵە – کە رەنگە هەر کەسەکیش کۆک بی لەسەر ئەوەی لە نێوان ئەو چار رۆژەشدا رۆژی یەکەمی بەهار شیاوترین رۆژە لۆ سەری ساڵ کە تێیدا سروشت گۆڕانی وەسەردا دێ و لە هەموو بوارەکان نوو دەبیتەوە – کەچی ئەو سەری ساڵەی ئێستا کە داسەپایە یەک رۆژی فرە ئاساییە و هیچ جۆرە گۆڕان و جوایەزییەکی نییە لەگەڵ چەندین رۆژی پێش و پاشی خۆی و تەنانەت (١٠) رۆژیش لە پاش یەکەم رۆژی وەرزی زستانە کە هەرچەندە گۆڕانە لە کەش لێ یەک وەرزی فرە سەخت و پڕ ئەستەمە لۆ سروشت و بوونەوەرە زیندییەکان و هەرگیز مرۆڤ ناتوانی شادیی و ئاسوودەی تێدا وەدەست به‌ینی ئەگەر لە ژێر کاریگەریی گوشارەکی گەورەی تێڕوانینە داسەپایەکان و تۆبزیی لەخۆکردن نەبی!
سەرەڕای ئەوەش ئەو سەری ساڵە لە ژێر هەژموونی هێزی وڵاتانی رۆژاوا کە دینی فەلە (کرستیان)ەکان تێیاندا باڵادەستە.. دەسەڵاتداران ئەو دینە وەکاردەهینن و ئەو رۆژەیان وەک جێژنەی زۆربەی هەرە زۆری مرۆڤەکان داسەپاندییە و هاوکات دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەش کە پەیڕەوکەرانی عیسای کوڕی مەریەم کەمینەن یان هەر نین تێیاندا وە هۆی لاوازییان لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی رۆژاوا فرە دەبەنگانە بیانووی ئەوە دەهیننەوە کە سەری ساڵ پەیوەندیی وە دینی فەلەکان و لەدایکبوونی عیساوە نییە!
هەرچەندە ئێستا وە داخەوە زۆربەی زۆری مرۆڤەکان لە سەرتاسەری جیهان بەو جێژنەیە – کە ناسەری ساڵ و جادووگەریی و دژەمرۆییە – لەخشتە بردرانە وە ناچاریی و وە تۆبزیی لەخۆکردنەوە وە شێوەی جۆراوجۆر خەریکی ئاهەنگێڕانن.. لێ پێویستە ئاگاداری ئەوەش بین کە:
– هه‌ر رێک له کاتی گێڕانی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌دا چه‌ندین شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه و دڕاندانه له چه‌ندین گۆشه‌ی ئه‌و جیهانه به‌رده‌وامه.. جگه له کاولکاریی و به‌فیڕۆدانی توانسته مادییه‌کان ئاگری چه‌که‌کان بهردهرێنه سه‌ر گیان و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه‌کان!
– هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا وە هه‌زاران مرۆڤ له زیندانه ئاشکرا و نهێنییه‌کان وە گوێره‌ی حوکمی یاسا دژه‌مرۆییه‌کان و ئاره‌زووی تاکڕه‌ویی به‌رپرسان له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆرداران ده‌ناڵێنن و خه‌ونه‌کانیان سه‌رده‌بڕدرێن!
– هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا خوێن و ئاره‌قه و ماندووبوونی کرێکاران و چین و توێژه نه‌داره‌کان ده‌کرێنە جامی مه‌ی و شه‌وە رهنگاوڕەنگەکانی ده‌سه‌ڵاتداره چاوچنۆکه‌کانیان پێ دهڕازێندرێنەوه!
– هه‌ر رێک لەو کاتانه‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنان وه‌ک کاڵایه‌کی بێ به‌ها ده‌کرێنه بووکهشووشە و سه‌رمێزی پیاوه دڕنده و پیاوسالارهکانیان پێ دهڕازێندرێنەوە!
– هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ئازادییه‌کانی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ته‌واوی ئازادیی خۆده‌ربڕین و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دی وە لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ته‌نانه‌ت وە گولله‌ش وه‌ڵام ده‌رێنه‌وه!
– هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ئاگری جوایه‌زییه ره‌گه‌زییه‌کانی وه‌ک ره‌نگی پێست و نێر و مێ و کیشوه‌ریی و ناوچه‌یی و نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و خێله‌کیی و تیره‌یی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ییش خۆشدهکرێن و چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زییان لێ بهرههمدههیندرێن!
– هه‌ر رێک له‌و کاتانه‌دا ماف و ئازادیی و حه‌ز و ویسته‌کانی سه‌رجه‌می منداڵان و لاوان و په‌نابه‌ران و پیر و په‌ککه‌وته‌کان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌کان پێشێلده‌کرێن!
– … هتد!!!
٣١\١٢\٢٠١٣ – لەندەن