زانا دڵشاد دزەیی: ئەکتەری کۆمیدی حەمکۆ رایگەیاند، مۆڵەتی لەسەرۆکی ھەرێم وەرگرتووە تاوەکو لەکارە ھونەرییەکانیدا رەخنە لەدەسەڵات بگرێت و دەڵێت “سەرۆکی ھەرێم ئازادی کردم”.
ھەفتەی رابردوو ئەکتەری کۆمیدی حەمکۆ چاوی بەسەرۆکی ھەرێم مەسعود بارزانی کەوت، لەبارەی ئامانجی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم، حەمکۆ بە(سڤیل)ـی گوت “من لەکوردستان دەست بەکاری ھونەری دەکەمەوە، دەمەوێت لەکاری ھونەریمدا پراکتیزی دیموکراسی بەرجەست بکەم، رەخنە لەدەسەڵات و ھەموو لایەنەکان دەگرم بەبێ جیاوازی، ھەتا لەسەرۆکەکان، بۆیە من مۆڵەتم لەسەرۆک وەرگرت و ئەویش بەخۆشحاڵیەوە پاڵپشتی لەپڕۆژەکانم کرد و ئازادی کردم لەم رەخنانەی کە ئاراستەی بەرپرسانی دەکەم”.
حەمکۆ گوتیشی “ھەموو کەسێک دەزانی رەخنەی من پاڵکە، ھیچ مەبەستێکی دیاریکراوی لایەنێکی لەپشت نییە، رەخنەکانی من زۆر جیاوازە لەو رەخنانەی کە ئێن ئار تی و کەی ئێن ئێن نیشانی دەدەن”.