کارزان کۆیی: پێشمەرگە ئەو ناوەپیرۆزیە بەخۆم ڕەوا نابینم پێناسەی بکەم وەکەسیش نیە بتوانێ پڕاو پڕ پیرۆزی ئەو ناوە لە گوتارێکدا لەچوارچێوە بگرێ .
بەڵام زۆرێک لە بەرپرسەکانی ئەم هەرێمە لەماوەی ڕابردودا و لەبۆشایی ناعەدالەتی و لێ نە پرسینەوەو بێ ویژدانی خودی خۆیاندا بەردەوام بەرهەمی ماندو بونی پێشمەرگەو هاوڕێیانی شەهیدی نێو سەنگەریان خواردوە .تاکار هاتە ئەوەی ناوی پیرۆزیان بە میلیشیات هێنرا . ئەم ناداد پەروەریە لەشاخیشدا پەیڕەو دەکرا لەکاتی دامەزراندنا زۆرێک لە بەرپرس و کادیرو فەرماندەکان لەماڵی ئاغاوکوێخای گوندەکان خوانیان بۆ دەڕازایەوە ، پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانيش لەهەوار و دەوارو کەپر و مزگەوت و ماڵە هەژاران دادەمەزران. هەمێستاش ئەوەتا زۆربەی باخ و کۆشک و باڵەخانەکانی ئەم هەرێمەیە هی بەرپرس و بەچکە بەرپرسانە . بەڵام من تەنها باڵەخانەیکم دەوێ نەک کۆشک و تەلار هی خانەوادەی شەهێدێک بێت . براو برازاو خوشکەزاو خزمانی بەرپرسان دادەمەزرێن بە پلەی جۆراو جۆر وە موچەیان بۆ دەچێتە ماڵەوە، بەڵام خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانمانو شەهیدە زندوە کەم ئەندامەکانمان بۆ چەند هەزارديناريك لەبەر بانکەکاندا پۆلیس بەدار سەرەیان پێ دەگرێ بۆ وەرگرتنی موچە . وەلێ لەگەڵ بونی ئەم هەمو نا داد پەروەریە ئەمڕۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان بە ورەیەکی پۆڵاینەوە سەنگەری بەرگریان گرتوەو شەهید بونیشیان بەئەرکێکی نیشتیمانی و شانازی دەزانن . دەسا بابزانن هەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکان ئێوە سەربەرزو سەروەرترو بوێر ترن لەئێمە . ئێمە دادەچەمێنینەوەو دەستی مەردانەتان ماچ دەکەین سەروەری کوردوستانو شەرەفمان بپارێزن لەدوژمنان . بەقوربانی دەستو مەچکتان بم ، بەقوربانی فرمێسکی دایکتان بم . بەقوربانی كالەو پاتەکەی دوينێی شاخ و پۆستاڵەکاني ئمڕۆتانبم . سەربەرزی و سەرفرازی هەر بۆ ئێوەیە . خەجاڵەتی وسەرشۆڕیش بۆ ئەو خانەنشین کراوانە یە کەبە پلەی تایبەتی سەربازی خانە نشین کراون بێ ئەوەی فیشەکێکیان لەسەنگەری بەرگریدا تەقاندبێ.بەڵام ئێوە نازانن چەند گەورەو بەڕێزو بەحورمەتن لەدڵی ئێمەدا ئەی پێشمەرگە .ئێمە دەزانین لە ئاشتیدا کوردوستان تەنها موڵکی بەرپرسانە بەڵام لەجەنگو تەنگەژەدا تەنها ئێوە خاوەنین .گوێێ مەدەنێ جاشە مل ئەستورەکانی دوێنێ هەمێستا لەئێوە دەست ڕۆیشتو ترن بەڵام حورمەتی ئێوە لە کوێو ئەوان لەکوێ . من وەک ئەفسەرلەدادگای شۆرش بووم ، پێنج ساڵیش لەهۆڕەکانی چبایش لەناصڕیە نەفی بووم وە چەندین ساڵیش لەهێزی ناوخۆدا بەپلەی ئەفسەر لەخزمەت نیشتیمانا بوم . لە شەڕی خۆکوژیشدا لەبەر ئەوەی نەتەوەیانە دەم ڕوانیە ڕوداوەکانو هەڵوێستم وەر گرت خانەنشین کرام . وەلێ هەمێستا خۆم بە مل کەچ دەزانم لەئاست هەڵوێستی شێرانەی ئێوەدا ئەی هەڤاڵانی پێشمەرگە . من بەسەر بەرزی دەزانم لەبەرەی گەلدا بم بەڵام لەبەر ئەوەی سەر بەهیچ لایەنێک نیم . هەمێستا بەڵین ئەدەم ببمە دەروێشی ئەو لیستەی بم کاتە پێشمەرگە .لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەم وتارەوە دەستی سەرۆکی هەرێم ماچ دەکەم بۆ ئەوەی بە بڕیارێ بم گەڕینێتەوە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە . بۆ بەرگری کردن نەک بۆ وێنەگرتن .تا شەرەفی بەژداری بەدەست بێنم لەسەنگەری پێشەوەدا وەک ئێوەی پێشمەرگە . تا ببمە خاوەن ڕێزو حورمەتی گەل . لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ هەمو نوسەرو ڕۆژنامە نوسەکان . من وەک شاعیرو نوسەرو ڕۆژنامە نوسێ بەشانازی تری دەزانم بە هەردو کچەکەم بوترێ کچە شەهید یا کچە پێشمەرگە . نەک کچە شاعیر یا نوسەر و ڕۆژنامە نوس لەم ڕۆژەدا کەڕۆژ رۆژی هەڵوێستو پێشمەرگایەتیە . لە کۆتایدا ڕوودەکەمە ڕاوێژ کارانی سەرۆکی هەرێم ، دەڵێم پێش ماوەیەک گوتارێکمان نوسی بەناوی (سەرۆکی هەرێم تو گۆڕی شەهیدان ئەم بابەتە بخوێنەوە)سەرۆک نەی خوێندەوە لەبەر ئەوەی پڕاو پڕ بو لە ناداد پەروەری ،ترسان وە لێتان شاردەوە ،خۆ هەمێستا ئەم گوتارەمان پڕاو پڕە لەماستاو بۆ خۆ بەخت کردن بۆ نیشتیمان پێم ناڵێن بۆ دەی شارنەوە لەسەرۆکتان .
بەڕێوەبەری نوسین گۆڤاری ڕێچکە
awaolives@yahoo.com
www.facebook.com/awaolives