شاعیرى خۆشهویست(سەرکەوت رەسوڵ) لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەلبومێکى زۆر سەردەمیانە کە پێکهاتووە لە کتێبێک و 2 سى دى بەناوى (پاییزە یاد) بڵاودەکاتەوە کە بە شێوازێکى زۆر هونەریانە کاری بۆ کراوە لە ڕووى دەنگ و میوزیک و چاپ و دیزاینەوە کۆمەلێک میوزیکژەنى لاوى بەتوانا کارى بۆ کردووە کە پێکهاتوون لە (نیهاد ێابر ، مەبەست عەبدوڵڵا ، سیروان باڵەبان ، زانا ئەنوەر ، محەمەد یاسین ، هەڵوێست کلارنێت) و کارى مایسترینگى دەنگى لە (ئیستابنوڵ) بۆ کراوە و چاپى کتێبەکەش لە هەردوو چاپخانەى (نەوا) لە ئێران و چاپخانەى (کاروان) لە کوردستان بە ئەنجام گەیەنراوە ، کارى رێکلامى گرافیک مۆشن لەلایەن مۆنتێر (ئارى ئازاد) ەوە ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لە زۆربەى تیڤیەکان رێکلامى بۆ دەکرێت و لە ئایندەیەکى نزیک دا بڵاودەکرێتەوە.