عەتا شەمیرانی
هەزاران ساڵە ، ژنان و كچانی كورد خاوەنی جل و بەرگی خۆیانن ، جل وبەرگی كوردی وێنەی نیە لەدنیادا ، بێ وێنەو جوان و قەشەنگ ، بەدەست و پەنجەكانی خۆیان دەیدوورن ، بەژیری و تێگەیشتنی خۆیان دەیڕازێننەوە ، ئەو جلە تەنها تایبەتە بەژنان و كچانی كورد ، ژنان و كچانی هیچ گەل و نەتەوەیەكیتر نیانە!!
ئەو كەسەی ئێستا ئەم پۆستە دەخوێنێتەوە ، ژن بێ یان پیاو ، كوڕبێ یان كچ، لەپەنایەوە دایكی دانیشتووە ،سەرپۆشێكی سپی جوانی لەسەردایە ، جلێكی نەخشینی كوردی لەبەردایە ، نورو جوانی لەسیمایا ئەدرەوشێتەوە ،خوشك و كچ و هاووسەرەكەشی بەهەمان شێوە ، بەڵام ئەوانەی دوای ئەجێنداو پلانی دووژمنانی كورد كەوتوون و بەفیكەی ئەوان هەڵدەپەڕن، سەرپۆشی سپی و ئەم ڕەنگاڵەیی و جلە جوانانەی ژنان و كچانی كورد بە ڕووتی دەبینن ، پێیان وایە دەركەوتنی ژنان بەوجۆرە شەهوەتی پیاو ئەوروژێنێت و گونجاو نییە!!
ئاخر ئامانجی ناحەزان و دووژمنانی كوردیش ڕوونە ، لەڕێگای سازكردنی فیستیڤاڵ و ڕێكخراوو میدیاو كەبابی گۆشتی هیندییەوە ، دەیانەوێ كلتورو فەرهەنگی جوانی كوردەواریی بسڕنەوە، هەموو ڕێگایەك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی مەرامە سیاسییەكانی خۆیان بسەپێنن بەسەر سەری بەرزی ژنان و كچانی كوردا .
بەسرووشتی حاڵ زۆربەی ژنان و كچانی كورد ،پۆشتەو ڕێكپۆش و جوانپۆشن ، ئەو كاتەی ژنان و كچانی كورد فەرمانڕەوایەتیان دەكردو پۆست و پلەوپایەی میرنشین و حكومەتەكانیان لە چنگدا بوو، كچان و ژنانی ئەوان بەناوی خوداوە ستەمیان لێدەكراو بەردباران دەكران، بەڕۆژی ڕووناك دەكران بە كەنیزەك تا خزمەتی هەوەسی پیاوی چڵكن بكەن!!
ئەستەمە بتوانن بە ئامانجەكانیان بگەن ، هەرگیز ناتوانن ژنان وكچانی كورد بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە ، بەكڕینی ماكسی و خێری بێوەژنانەو بەكەبابی گۆشتی بەستووی هیندی و قال و قیلی فڵان و فیسار كەس ، ناخەڵەتێن!!
هەر پیاوێك بەبینینی ژنان زەوقی هەستێت، كێشەی گەوورە و گرێی دەروونی هەیە ، پێویستە بچێت بۆلای پزیشك بۆ چارەسەر.
Discussion about this post