بۆ گەشت کردنێك بە نێو ئاوازە ڕەسەنەکاندا سەروەت کۆیی بۆ چەند ساتێك ئاوێتەمان دەکات لەگەڵ سەمای عەشقدا . هونەرمەندبە ژهنینی کەمان سۆزی ئاوازی ڕەسەنایەتی پێمان دەڵێت بەسە بۆ دڵ شکاندنی عاشقان ودابڕان دەسا وەرن پێکەوە با ساباتێك پڕ بکەین لە ئەوین و ئەوین داران لە دەوری کۆببنەوە .
پاش گەشتێك بۆ شاری فۆکستۆن ی بەریتانیا لەگەڵ ستافێکی کارامە سەمای عەشق کلیپ کرا, کچە شۆخ و شەنگی بەتوانا ئاڤێستا شێرەبەیانی و شانۆکار هەردی شەیدا بەهاوکاری شۆخان کەرکوکی کە وەك جوانکاری میکیاج ڕۆڵیان لەم بەرهەمەدا بینیوە. دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت لەگەڵ گەیشتنمان بۆ ئەو شارە هونەرمەند قادر سەمەد لەسەرەتاوە تا کۆتای هاوکارمان بوو
کاری کامێراو مۆنتاژودەرهێنان لە لایەن (ئارافیلم) بووە.