سەرچاوەیەکی بەرپرس پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە دوێنێ رۆژی چوارشەم سەرنووسیاری گۆڤاری بەڵگە لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەست گیر کرا ئەمەش لەلایەن رۆژنامە نووسێکەوە سکالای لەسەر تۆمار کراوە ، بەپێی ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگووباس ( ئاکانیووس ) عەلائەدین عبدەلرەحمان بەرپرسی بنکەی پۆلیس ئەزمەری شاری سلێمانی رایگەیاند ئێوارەی چوارشەم جەمال عەبدوللە سەرنووسەری گۆڤاری بەلگە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانیەوە دەست گیر کرا درا دەست بنکەکەمان .
زیاتر ووتی لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە سکالای لەسەر تۆمار کردبوو لای ئێمە ئیفادەی لێوەرگیراوە وە رۆژی پێنچشەم کە دەکا ئەمرۆ رەوانەی دادگا دەکرێت .
لە هەمان کاتدا جەمال عەبدوللە بە ئاژانسی ئاکانیووسی راگەیاند لە نێزیك گوندى ئەڵمانى لە شارى سلێمانى لەلایەن چەند ئۆتۆمۆبێلێكى هێزەكانى فریاكەوتنەوە بەڕێنوێنى توانا عوسمان (سەرنووسیارى پێشووى ڕۆژنامەى هاووڵاتى) گیرام و ڕەوانەى بنكەى پۆلیسى ئەزمەڕ كرام”.
“لەسەر تۆمەتێكى بێ بنەما گیراوم، ئیفادەم لە بنكەى پۆلیس داوە، سبەى لاى دادوەریش ئیفادەى خۆم دەدەم، منیش لە ڕۆژانى داهاتوودا سكاڵا لەسەر (توانا) و ڕۆژنامەى (هاووڵاتى) تۆمار دەكەم و لەسەر كارى خۆشم بەردەوام دەبم و ئەو بەڵگانەى تریشیان لەسەر بڵاو دەكەمەوە كە لامن” عەبدوڵا واى گوت.
هەر لەوبارەیەوە توانا عوسمان سەرنووسیارى پێشووى ڕۆژنامەى “هاووڵاتى” بۆ (ئاكانیوز) گوتى “ماوەى 9 ڕۆژە سكاڵام لەسەر جەمال عەبدوڵا تۆمار كردووە، دواى ئاگەداركردنەوەى لەلایەن پۆلیسەوە، داواكارییەكەى پشتگوىَ خستبووە، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارى گرتنى بۆ دەرچوو”.
ڕوونى كردەوە “بەتۆمەتى ئەوەى بەساختەكردنى مۆر و ئیمزاى من و بەڵگەنامە بەناوى منەوە دروست كردبوو، سكاڵام لەسەر تۆماركردوو بەمادەى دەسكاركردن هاتووەتە گرتن”.
“بەڵگە” گۆڤارێکی سیاسی گشتییە مانگی دووجار بەزمانی كوردی دەردەچێ و جەمال عەبدوڵا خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسیاریەتی