قسەو باسی سەرتاشی تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا هۆڵاند بۆتە باسێکی بەرفراوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. دوای ئەوەی زانیاریەکانی تایبەت بەم باسە کەوتە دەست میدیاکان، دەرکەوت سەرۆکی فەرەنسا مانگانەی سەرتاشەکەی ١٠ هەزار ئیرۆیە. ئەمەش لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی زۆری بە دوایخۆیدا هێنا.
وتەبێژی حکومەت لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کاری ئەم سەرتاشە مانگانەیە و بە درێژایی ٢٤ کاتژمیرە لە ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی پێنچ ساڵە. لە کۆمێنتێکدا کەسێک نوسیویەتی ” سەرۆکایەتیەکەی فرانسوا هۆڵاند هەروەک بڕینی قژەکەی سەرکەوتوو نەبووە”.
Discussion about this post