بەلاتانەوە سەیر نەبێت بەڵام ئەم سەدەیە سەدەیەکی ترسناکە چونكه له كۆمەلگەیەکی دوور لە پەروەردەیی خێزانی تەندروست سەری هەڵێناوە کوشتنی مرۆڤەکان خەریکە دەبێتە دیاردە و کلتور..! بە جۆرێک پەلاماری یەکتر دەدەن وەک بڵێی بیانەوێ ١٠٠ ساڵی تر حوکم بکەن بێ ئاگان لەوەی مەرگ هەر رۆژە و میوانی ناوەختى یەکێکیانە ..سەیرە ها من مرۆڤ ئەبینم بەڵام مرۆڤایەتی نا مرۆڤایەتی مرد کاتێک نەزان شوێنی کەسی شیاوی گرتەوە نەزان زگی تێرە و زاناش برسی..!
دەبینن کە بە ناو مۆدێلێک دێتە کوردستان هەرزوو ئەیکەن بە خاوەن شوقە و سەیارەی مۆدێل بەرز..! سەیرنیە ئەمە بەچى بە کام هیلاکی و رەنج ؟ ئەی بۆ هاوڵاتیەکی ئەم نیشتمانە ناتوانێ بۆ ئەو لە کاتێکدا ماندووی ژیان چۆکی پێگرتووە لە تاو ئازاری نەبونی منداڵە برسی و نەخۆشەکانی قژی سپی کردووە تاوانی ئەو هەموو خەڵکە برسیە چيه ئەرێ لێم ناپرسن شیعر بۆ کام نیشتمان بنوسم..! ئەو نیشتمانەی خەریکە شوێنی منی تێدا نابێتەوە لەبەر عەرەبێک تاکەی بێگانە پەرستی تاکەی کوشتنی خەڵکی بێ تاوان تاکەی کوشتنی ژن بەناوی ناموس تاکەی خوێنی یەکتر ئەخۆن ئەرێ بەس نیە عەشیرەت و عەشیرەت گەرایی تاکەی هەلگرتنی چەکی بێ مۆڵەت گەورەکردنی کەسەکان ..بۆ ئەبێت خۆمان یەکتر لە ناو ببەین لەبەر ئەوەیە هەرگیز ناتوانین پێشکەوین تانە لە بەهرەکانی یەکتر ئەدەین یەکتر ئەشکێنین ئەو میللەتە بۆ هێندە نەخۆش بووە..!
دەبینن ژوری دکتۆرەکان پربوەتە نەخۆشە دەرونیەکان ئەمە لە ئەنجامى چى..! له ئەنجامى حەسودی ناخ پیسی و رەشبینی لێرە کەس حەز بە سەرکەوتنی کەس ناکات کورد میللەتێکی چەندە خراپ بووه ئێمە شایەنین ئێران و تورکیا و ئەمریکا داگیرمان کەن و رۆژانە گوندەکانمان کاول کەن ئاخر خۆشمان واین لەبەرئەوە بێگانە هەرگیز سڵ ناکاتەوە لەهەمان کاتیشدا ئەچين شێفێکی تورکی ئەهێنین لێرە گەورەترین رێستورانتی بۆ ئەکەینەوە کوردێکیش لەسەر ئارەبانە..! قێز لە کورد بونی خۆم ئەکەمەوە بخەون میللەتی کورد ئەی میللەتی نوستوو، ئایا ئەو مافە بە ئەقڵی خۆتان نادەن كە بو زانیارییو عیلمو زانستی تەكنۆلۆژیای دوروبەرمان بكرێتەوەو روون ببێتەوە؟ ئایا بە راستی دوای هەزارو چوارسەد ساڵ ئەقڵو مەنتقی ئێمە دەبێ بەند كراو بێ؟ لە كاتێكدا ئەسپمان بۆ باركێشیو كەرمان بۆ پێشبڕكێ دەوێ، نە هیچمان دەست دەكەوێت…نە گرەوەكەش دەبەینەوە!! ئێمە دۆراین و هەرگیز ناشبین بە دەولەت…!
مامۆستا.بەیخان فرمان على
Discussion about this post