چەند ڕێنماییەك لە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونیەوە
کاتی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان خوێندکاران زۆر سترێس ئەبن، خودا پشتیوانتان بێت و کارتان بۆ ئاسان بکات.
ئەمانە هەندێ ڕێنمای ئێمەیە بۆ ئێوەی خوێندکار، هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوزین
– هەمیشە لە یەك شوێنێکی تایبەتدا وانەکانت بخوێنەرەوە، بۆ ئەوەی بیکەیت بە خویەك بۆ خۆت کە هەر کات چویتە ئەو شوێنە یان ژورە ئیتر تۆ مێشکت باش زانیاریەکان وەر ئەگرێت و تەرکیز باش ئەبێ.
– هەمیشە پێش ئەوەی کە دەست بکەیت بە خوێندنەوە و خۆ ئامادەکردن ئەو کاتانە بهێنەوە بیرت کە تۆ زۆر بەباشی وانەکانت لەبەر ئەکرد و لەوێدا تەرکیزت باش بوو.
– کاتێ دەست ئەکەیت بە خوێندنەوەو خۆ ئامادەکردن هەندێ دەستەواژە ( ئەفیرماشون) بەخۆت بدە. بەخۆت بڵێ:
بە ئاسانی زانیاریەکان وەر ئەگرم. من ئەو شتانەی کە دەیخوێنمەوە هەمویانم بیر دێتەوە. زۆر بەئاسانی فێر ئەبم. کاتی زۆرم بە دەستەوەیە. دڵنیام سەرکەوتو ئەبم بە نمرەی باشەوە. (گەشبین بە)
.- لەکاتی خۆ ئامادەکردندا هەمیشە ئەوە ببینە کە تۆ زۆر بە باشی پرسیارەکان وەڵام ئەدەیتەوە
– کاتێك هەست بە ماندوبون ئەکەیت واز لە خوێندنەوە بێنە، لەبەر ئەوەی وزەیەکی زۆر بەفیڕۆ ئەدەیت و تەرکیزت خراپە.
– هەندێ کەس کە ئەخوێننەوە دەیانوێ گوێیان لە دەنگی خۆیان بێت و باشتر مێشکیان وەری ئەگرێت، تۆش شێوازێك بۆ چۆنیەتی خوێندنەوەکەت تاقی بکەرەوە بزانە لە چ جۆرە خوێندنەوەیەکدا تەرکیزت بەهێزترە (خوێندنەوە بە دەنگی بەرز یان نزم).
– باشوێنی خوێندنەوەت هێمن بێت و بە دانیشتنەوە سەعی بکەیت باشترە لە پاڵکەتن. باشتر وایە کە لە شوێنی نوستندا سەعی نەکەیت.
– هەوڵ بدە ئەو ماوەیە سەیری فلیم و هەواڵەکان مەکەو تەلەفون مەکە بۆ کەس یان با باسی هیچت بۆ نەکەن، گوێ لە کێشەی کەس مەگرە.
– ڕۆتینی خەوی خۆت تێك مەدە و ئەگەر بتوانی نیوەڕوانیش نیو کاتژمێر هەتا ٤٥ خولەك بخەوە.
– ئەگەر توانیت ڕاهێنانیکی دەروونی لە مالپەڕی وەرزشی دەروونیدا بۆ خۆت بدۆزەوە سەبارەت بە تەرکیزکردن بۆ ئەوەی بیرکردنەوەی ناخۆش یان نا پێویست بوەستێنێت کە دەبێتە هۆی بردنی هۆش و تەرکیزت. بابەتەکە بەناوی : (ڕاهێناننێك بۆ بەهێزکردنی تەرکیز).
سەرکەوتوبن