زانا دڵشاد دزەیی : خانمە گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداخی لە ماوەی یەک مانگ مانەوەیدا لە وڵاتی تورکیا ٣ نەشتەرگەری ئەنجامدا. دڵنیا قەرەداخی کە لە رۆژی ھاتنەوەیدا قسەی بۆ (سڤیل) کرد و گوتی “لە ناکاو بارودۆخی تەندروستیم تێکچوو، بۆیە بە پەلە چووم بۆ تورکیا و دکتۆرەکان ٣ نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دام، بۆ ماوەی یەک مانگ لە تورکیا مامەوە”.
دڵنیا لە بارەی جۆری نەخۆشییەکەی گوتی “پێستی دەموچاوم تێکچوو”. ھەروەھا گوتیشی “ھێشتا دڵنیا نیم بارودۆخی تەندروستیم چۆن دەبێ، لەبەرئەوەی دکتۆرەکان گوتیان زوو زوو سەردانی دکتۆر بکەرەوە”.