هەر سێ خوشکەى هونەرمەندى شانۆکار “ئۆسکار ئیمساعیل، رووبار ئیسماعیل، ژیار ئیسماعیل” بەشێوەیەکى فەرمى دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان لە گروپی گەنج بۆ شانۆ راگەیاند. بەپێی ئەو سەرچاوانەى دەستمان کەوتووە هەرسێ خوشکە شانۆکار، کە ئەوان وەکو ئافرەت دینگەى سەرەکى کارەکانى ئەو گروپە بوون و لە بەشی هەرە زۆری بەرهەمەکانى ساڵی گروپی گەنج بۆ شانۆ رۆڵی سەرەکیان هەبوو، رۆژی 6/4/2010 بە شێوەیەکى فەرمى دەستیان لەکارکێشایەوە.
رووبار ئیسماعیل یەک لە خوشکە شانۆکارە دەستلەکارکێشاوەکانە دەربارەى ئەو دەستلەکارکێشانەوەیان گوتى: ئێمە وەکو 3 خوشکى شانۆکار کە ماوەى چەند ساڵێک بوو لەو گروپە کارمان دەکرد، رۆژی 6/4/2010 بەشێوەیەکى فەرمى دەستلەکارکێشانەوەى خۆمان پێشکەشی دەستەى کارگێڕی گروپی گەنج بۆ شانۆ کرد، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئێمە وەکو “3” شانۆکارى کوردستان نامانەوێ خۆمان بە تاکە گروپێک ببەستبنەوە، بەڵکو دەمانەوێ وەکو 3 هونەرمەندى سەربەخۆی کورد لەهەر کوێیەکى کوردستان کارى باش هەبێ بەشدارى تێدا بکەین.
شیاوى گوتنە لەهەریەک لە شانۆگەرییەکانى “تەنها یەک شەو، دیوار، من و شێت” هەریەک لە رووبار و ژیار رۆڵی سەرەکیان هەبوو، ئۆسکار ئیسماعیلیش یەکەم ژن بوو لەو گروپە کارى دەرهێنانى بۆ شانۆگەرییەک کردووە.
مەسعودى مەلا هەمزە