بە بەشداری ٤٦ فیلم لە سینەماکارانی کوردی و بیانی، سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” لە شاری ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان سازدەکرێت.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر عەدنان عوسمان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن گوتی: بە بەشداری ٤٦ فیلم، لەوانە: ٤ فیلمی بڵندی سینەمایی و ٤٣ کورتە فیلمی
چیرۆکی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی کوردی و بیانی، سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و بە دروشمی “کەمکردنەوەی توندوتیژی” بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە شاری ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر سەبارەت بە فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” گوتی: لە بەشی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵەدا ٢٤ کورتە فیلم لە کێبڕکێدان، کە بریتین لە: فیلمی “بێدەنگ” لە دەرھێنانی رێزان ئێشیلباش، فیلمی “لە با بپرسن” لە دەرھێنانی بەتین قوبادی، فیلمی “سەمای پەیکەرەکان” لە دەرھێنانی تارق ئاکرەیی، فیلمی “کۆڵانێک لە پشت ماڵی ئێمە” لە دەرھێنانی شیلان سەعدی، فیلمی “پەیوەندییەکی دوور و درێژ” لە دەرھێنانی ئاوات نامیق ئاغا، فیلمی “رۆژئاوایەکی خراپ” لە دەرھێنانی محەمەد جانۆ، فیلمی “زھرە” لە دەرھێنانی حوسێن التاج، فیلمی “ھێز” لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن، فیلمی “ساتێک بۆ من” لە دەرھێنانی مەریوان ئیبراھیم، فیلمی “پەیکەرە لمینەکان” لە دەرھێنانی تەحسین فایق، فیلمی “سەفەری سارد” لە دەرھێنانی جەلال نەسیری ھانیس، فیلمی “دەنگە نەبیسراوەکان” لە دەرھێنانی فەرزین کەریم، فیلمی “گلاسێک ئاو” لە دەرھێنانی کەی بەھار، فیلمی “نانی بەیانی” لە دەرھێنانی مریەم دووستی، فیلمی “لە ناکاو زینێت” لە دەرھێنانی نەوید نیکخواە ئازاد، فیلمی “دوای وانە” لە دەرھێنانی فریشتە پارنینان، فیلمی “بانداژ” لە دەرھێنانی ئەمید عەبدوڵڵاھی، فیلمی “ئیتر ھیچ” لە دەرھێنانی روقیە تەوەکولی، فیلمی “لێدان” لە دەرھێنانی مەھسا دێھکوردی، فیلمی “سەما لەگەڵ من بکە” لە دەرھێنانی مریەم پیربەند، فیلمی “دەمەوێ ھەر کچ بم” لە دەرھێنانی ھێشوو ئەحمەد، فیلمی “لە تاریکیدا” لە دەرھێنانی کامەران جەمال، فیلمی “فریسە بین الانیات” لە دەرھێنانی باسم جیھاد و فیلمی “رەنگێن ژنێ” لە دەرھێنانی سۆزان شەڕەفانی.
عەدنان عوسمان سەبارەت بە فیلمەکانی بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” گوتی: لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵەدا ١٨ کورتە فیلم نمایش دەکرێن، کە بریتین لە: فیلمی “بڕیار” لە دەرھێنانی دیاکۆ جەواھیری، فیلمی “دوو ماڵ لە باغێکدا” لە دەرھێنانی ناجیە سەلیمی، فیلمی “ژیلەمۆ” لە دەرھێنانی مێھران عەباسیان، فیلمی “ھەمان ئازار” لە دەرھێنانی ھەڤاڵ سەلاح، فیلمی “ئاوێنە” لە دەرھێنانی ھیوا محەمەد، فیلمی “ماسیگرەکان” لە دەرھێنانی حوسێن سێوەدین، فیلمی “فیلم” لە دەرھێنانی بەکر مەعروف، فیلمی “ئەڵقە” لە دەرھێنانی رێکەوت حەمە تۆفیق، فیلمی “لێرەوە مەیێ” لە دەرھێنانی وریا غەریب، فیلمی “ندی” لە دەرھێنانی مریەم عەلی، فیلمی “ئەزا مێ” لە دەرھێنانی رەجەب ئەحمەد، فیلمی “سێ مانگ پێش ئەوەی بمرم” لە دەرھێنانی تەیفوور ئایدن، فیلمی “ھەنار میوەی بەھەشت” لە دەرھێنانی تەیموور قادری، فیلمی “نیو کاتژمێر دواتر” لە دەرھێنانی محەمەد رەزا لوتفی، فیلمی “دەنگی پیاوێک” لە دەرھێنانی ھیوا سووفییە، فیلمی “ژنێک” لە دەرھێنانی سۆران عوسمان، فیلمی “دە” لە دەرھێنانی چاوان زانا و فیلمی “ئومێد” لە دەرھێنانی ئازاد دڵپاک.
بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر سەبارەت بە ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” گوتی: بۆ یەکەم جار لە فیستیڤاڵی ئەمساڵدا تەواوی ئەندامانی لێژنەی دادوەران لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون و ھەمووشیان پسۆڕێتییان لە بواری سینەمادا ھەیە.
عەدنان عوسمان لە کۆتاییدا سەبارەت بە خەڵاتەکانی لێژنەی دادوەرانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” رایگەیاند: ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵ خەڵاتەکانی خۆیان لە ١٠ بەشدا بە سەر ھونەرمەندانی سەرکەوتوو دابەشدەکەن، لەوانە: باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری، باشترین کورتە فیلم، باشترین مونتاژ، باشترین موزیک، باشترین دەرھێنان، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری کچ، باشترین ئەکتەری کوڕ و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” ٤ فیلمی سینەمایی لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد نمایش دەکرێن، لەوانە: فیلمی سینەمایی “سێگۆشەی مەرگ” لە دەرھێنانی عەدنان عوسمان، فیلمی سینەمایی “شیرین” لە دەرھێنانی حەسەن عەلی، فیلمی سینەمایی “کاوار؟” لە دەرھێنانی ھۆشیار زێرۆ و فیلمی سینەمایی “دە چرکە” لە دەرھێنانی ئاکۆ عەزیز.
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی” کە تایبەتە بەو فیلمانەی کە ناوەرۆکیان پەیوەست بە مەسەلەکانی ئافرەتان و ئەو ھەموو توندوتیژییەی کە رووبەرڕوویان دەبێتەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری سینەمای ھەولێر سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژانی ٢٥ تا ٢٨ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢ لە شاری ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ زاناری زیاتر: http://www.kurdfilms.com/
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی “نا بۆ توندوتیژی”.