به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگی دان به بواری هونه‌ری و ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌ی قوتابیان ، سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ی رواندزبهڕێوهچوو. كاتژمێر10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 13_2_2012 له هۆلی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره له رواندزبه ئاماده‌بوونی( سیروان سیرینی) قایمقامی رواندزو ماموستا(مزه‌فه‌ر مه‌لا عومه‌ر) به‌ڕیوه‌به‌ری په‌رورده‌ی رواندزوژمارهیهك له مامۆستایان و قوتابیانی شاره‌كه ، سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندزبهڕێوهچوو، كه تیدا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌نته‌ری شار و ده‌وروبه‌ری به‌شداریان تیدا كردبوو بهتابلو و وێنه و كاری ده‌ستی و هونه‌رو به‌هره‌و توانای قوتابیان له م پێشانگایه‌دا خرابوونه روو.
هه‌روه‌ها رۆژی 15_2_2012 له درێژه‌ی سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ی رواندز له قوتابخانه‌ی گه‌ره‌وانی خوارووی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو ، بۆ كۆمه‌ڵێك قوتابخانه‌ی دۆلی ئاكۆیان كرایه‌وه ،ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاربوو له‌م گونده ئه‌م جۆره پێشانگایه بكرێته‌وه ، كه‌تیدا چه‌ندین قوتابخانه به‌شداربوون و كاروبهرههمهكانی خۆیان نمایش كرد بوو.
یاسین برایم