كارۆخ مەلائەسعەد: خانمەگۆرانیبێژی باكووری كوردستان جانێ باران، سێدەیەكی گۆرانی بڵاو دەكاتەوە و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا هەوڵی بڵاوكردنەوەی دەدات.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گۆرانیبێژ جانێ گوتی: “لە ئێستادا كار بۆ ئەلبوومێكی گۆرانی دەكەم كە لە باشوور و باكوور كاری میووزیكی بۆ ئەنجام دەدەم و خۆی لە 8 تراكیش دەگرێت.
هاوكات لەو كاتەنەیشدا چەند بەرهەمێكی ئەو سێدەیەم بە كۆتا هێناوە و ئامادە كاری بۆ تەواو كردنی بەرهەمەكانی دیكەیشم دەكەم.”
جانێ وەك ئەوەی كە خۆی ئاماژەی بۆ دەكات نزیكەی شەش ساڵە لێرە بە بچڕ بچڕی لە باشووری كوردستان لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە و شەوانەیش لە یەكێك لە گازینۆ و یانەكانی شەوانە گۆرانی دەڵێت