ن/جه‌لال قادر : مۆمی ژووره‌که سێبه‌ری گۆنای یاری له دیوار نه‌خشاندبوو. چه‌ند تاڵه موویه‌ک به لێوار گۆنایه‌وه شۆڕبووبوونه‌وه له‌به‌ر جوانی جووته مه‌مکی ، وه‌ک هه‌نگ شیله‌ی گوڵ بمژێ نوسام به سێبه‌ری دیواره‌که‌وه و پێیا ههلگژام مه‌مکی وه‌ک بالی په‌پووڵه له ناو له‌پی ده‌ستم ههلدهوهری. به پێنووسێ سکێچی له‌شی یارم کێشا.
یار: ئه‌وه چی ده‌که‌ی؟
-گه‌ر که‌سێ عاشقبێ ئه‌بێ سێبه‌ری یاری خۆش بوێ!
یار: وه‌ره دڵه‌که‌م ماچێکم به‌رێ!
دووباره ههلگژام به له‌شیا ،ههلوێستهیکم کرد له له‌شیم ڕووانی.
یار: بۆ واسه‌یرم ده‌که‌ی؟
-ده‌مه‌وێ خانه‌کانی له‌شت ببینم!
یار: چۆن؟
-ده‌یبینم خانه‌کان چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌ن و زیندوو ده‌بنه‌وه!
یار: خۆشم ده‌وێ.
بیست ساله هه‌ر به‌خه‌یاڵ له‌گه‌ل یار بووم ئه‌و خه‌یالانه‌ی ده‌مکرد هه‌موو هاتنه دی . مه‌مکی ئه‌ندازه‌ی ناو له‌پی ده‌ستم، له‌شێکی ئه‌سمه‌ری تاریک ده‌مێکی شیرین لێوێکی باریک بالایه‌کی بچکۆلانه. ئێساش بۆ یه‌که‌م جاره له‌گه‌لم ده‌نوێ چۆن بنووم کاتێ یار له‌گه‌لما بێت كێ نالێ سبه‌ینێ به‌جێم ناهێلێ ؟!
له فڕۆکه‌خانه به تاقه گولێکی سوور پێشوازیم لێکرد. یه‌که‌م ماچم بوو بێ‌ترس له‌یه‌ک ئالاین فرمێسکی یه‌کترمان مژی. له‌سه‌ر ئه‌م ماچ و باوه‌شه له ولاتانی دواکه‌وتوو به‌رد باران ده‌کرێین. بردمه ناو ماشینه‌که‌م که به‌گوڵ ڕازاندبوومهوه بووین به بووک زاوا. یار سه‌ری سووڕما وتی: ده‌مزانی تۆ شێتی.
کاتێ گه‌یشتینه ماڵ هه‌ر به گوڵ وێنه‌ی دلێکم به ده‌رگاکه‌وه نه‌خشاندبوو، باوه‌شی پێما کردوو وتی: بۆ وام لێده‌که‌ی ؟
وتم: چاووت ىچووقێنه!
بردمه ژوور و ده‌رگام داخست وتم: بۆنی چی ده‌که‌ی؟
وتی: بۆنی گول و دار‌و دره‌خت ده‌که‌م.
ئاوازی دارستانم داگیرساند ژووره‌که پڕ بوو له ده‌نگی چۆلهگهوکهناری. چاویم کرده‌وه . هه‌ر به‌قه‌د دیواره‌که‌وه جووتم کردوو تێر ده‌می یه‌کترمان مژی. ته‌ختی نووستنم به په‌ڕه‌ی گوڵ ڕازاندبووه‌وه له یه‌کتر ئالاین. پاشان خۆمان شۆری خاولییهکانم به بۆنی گولاو کردبوو یار وتی: تۆ زۆر شه‌یتانی!
له برسا چوینه چێشتخانه‌که فڕنه‌که‌م کرده‌وه ئاشی شێخمهحشیم بۆ کردبوو ، تێرمان خوارد . دیسانه‌وه چووینه‌وه سه‌ر جێگا و شه‌ڕه ماچمان کرد . دوو چای شیرینم هێنا و به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه و باسی یاده‌کان خواردمانه‌وه. کات خێرا تێپه‌ڕی نیوه شه‌ومان به‌سه‌رهات . یار وتی: مۆسیقای چیت هه‌یه؟
-ئینگلیزی،فارسی،فه‌ره‌نسی،ئیسپانی یا کوردی؟
وتی:ئیسپانی!
بتڵێ شه‌رابم کرده‌وه سه‌رو په‌رداخێ شه‌رابی ئیتالیمان نۆشی. یار سه‌ری گه‌رم بوو سه‌مای له‌گه‌لدا کردم . له دڵی خۆم وتم: ئۆخه‌ی به ئاواته‌کانم گه‌یشتم.
ماندوو بووین چوینه سه‌ر جێگا ڕاکشاین ئه‌و چاوی چووه خه‌و منیش خهوالوو به‌دیار جوانیا ڕامابووم.
له‌م کاته‌دابوو سێبه‌ری گۆناو له‌ش و لاری به قه‌د دیواره‌که‌وه سه‌رنجی ڕاکێشام. پێنووسه‌که‌م هێناو سکێچی له‌شیم کێشا، په‌نجه‌کانم پینووسهکهیان به تووندی ده‌گرت و به هێواشی دیواره‌که‌م ڕهشدهکردهوه. له‌شی یار ماندوو شه‌که‌تی کردم. نازانم که‌ی خه‌و بردمییه‌وه.
کاتێ بێ‌دار بوومه‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر جێگا ڕاکشابووم. ماله‌وه‌م پشکنی یار جێیهشتبووم چونکه له‌سه‌ر ده‌رگای ژووره‌که‌ی نوسیبوو : تۆ که‌سێکی ئاسایی نیت ، ببوره ده‌بێ به‌جێت بهێلم.
له‌م کاته ماله‌که‌م بۆنی شه‌راب و نان و گولاوی تێکه‌ڵ پێکه‌ل کردبوو ، بتله شهرابێکیترم ههلچڕی و چوومه ژووره‌که‌م به دیار سکێچی یار دانیشتم به پێنووسه‌که‌م دووباره قژی ڕه‌شیم شانه کرد مووه‌کانی سهرگۆنایم لار کردوه‌وه ، هێلکاری له‌شیم کرد تا نوکی په‌نجه‌کانی پێێ. ئاماده‌م تا بیست ساڵی‌تر له‌گه‌ڵ سێبه‌ری گۆنای یار بژێمه‌وه.