وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له سه‌ره‌تاوه، بۆ مه‌به‌ستێک بو، له 17 شوباتدا، بۆ پشتیوانی کرد له خه‌ڵکی شۆرشگێڕ و ڕاپه‌ڕیوی میسر و تونس و وڵاتانی ناوچه‌که به گشتی، له‌دوای خۆپیشاندانه‌کانه‌وه،
دروشمی ئه‌ستور و متمانه‌ی به هێز و هورهی پۆڵاین و شكاندنی بێده‌نگی و پساندنی کۆت و به‌ندی کۆیله‌ی شه‌قامی کوردی، له ئێواره هه‌ره توڕه و نیگه‌رانییه‌کانی شاردا، خۆی کرد به به‌رگی شۆڕشێکی نوێ و مۆدیلانهی جیهانی، که ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌م و سیاست و جۆره بێده‌نگییه‌ی شه‌قامی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی حوکمی و هێزی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ، وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی جدی، له هه‌رێمدا خۆپیشاندان و پشتیوانی کردنه‌که‌ی گه‌لانی دیکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕاسته‌و خۆ بوه شۆڕشێکی خۆڕسکی ناو شه‌قامی کوردی، و له سه‌ره‌تاوه ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌کی خاڵس و جه‌وهه‌ری چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بون له نه‌وه‌ی نوێ و ناڕازی له‌و سیسته‌می حوکمڕانی خێڵگهرایهتیه، به دروشمی چۆڵی که‌ن ئه‌و کورسیه، که لای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌قلیمی و جیهانیش، دروشمی ڕه‌واو بۆچونی خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌که‌یه، ئه‌مه له کاتێکدا، که ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسیه له خۆ بوغراو بێئاگاکان له شه‌قام و ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌رێم، بێ‌ئاگان و له ڕوداوه خێرا‌و شۆڕشه پیرۆزه‌کانی ناوچه‌که خۆیان ده‌دزیه‌وه و ده‌یان ویست، به ئاگره سوره له خۆم به دوره، وا نیشان بده‌ن، که ئه‌م نیشتمانه شامی شه‌ریفه!!..
خۆپیشاندا، سه‌ره‌کیترین و بچوکترین و پێویسترین مافی تاکه له کۆمه‌ڵگادا، وه‌رگرتنی ڕه‌زه‌مه‌ندی و وه‌رنه‌گرتنی شتێکه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئاسایش و یاسای ئه‌و جێگایه‌وه هه‌یه، له‌م ده‌ڤه‌ره زیندانکراوهی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌ر گوناه باری هێنانی ناوی ئازادی نه‌بم له‌م بابه‌ته‌دا، ئه‌وه ده‌بێت بڵێم، ئازادی به هه‌مو مانا‌و پێوه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانییه‌وه، بۆشاییه‌کی گه‌وره‌و قه‌به‌ی دروست کردوه، فهرهغێکی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌یه که پێی ده‌گوترێت هه‌رێم،.
له کاتێکدا ئازادی بونی نه‌بێت، واتا بونی سته‌مێکی دروستکراوی به ڕه‌ها ناسێندراو، که حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی و دور له پره‌نسیبه ئه‌خلاقیه‌کانی داب و نه‌ریتی ده‌ستوره خۆی گه‌وره‌و باڵا ده‌ست ده‌نوێنێت وده‌ست به سه‌ر ته‌واوی کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و سیسته‌مه‌کاندا ده‌گرێت و تارمایی سێبه‌ری بێ به‌ری خۆی له هه‌مو دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا ده‌کاته چارداخ،.
له هه‌رێمی کوردستانی ده‌ڤه‌ری بچکۆلانهکراودا، ئازادی و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ هێنده کلۆر و بچوککراونه‌ته‌وه، ته‌نها له‌و جێگایانه‌دا ده‌بیرێت، که به زۆر سه‌پاوه‌کانی سیاسیه‌کاندا ده‌توانن شه‌رحی بکه‌ن و باسی لێوه بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی یاسا له دادگاکانه‌وه خزابێتنه ناو دۆڵابی سه‌رۆکه‌وه، مافه‌کان له بنکه‌و باره‌گه‌ی حیزبیه‌کانه‌وه خانه خانه کرابن، دیموکراسی تا ئه‌و جێگایه بونی هه‌یه، که تۆ که‌سێکی بچوک و گواره له گوێ ئه‌و ڕه‌نگانه بیت، که نیشتمانی‌یان دابه‌شکردوه، جێگایه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بتوانێت لێوه‌ی داوای مافه‌کانی خۆی بکات! له کوێوه داوای مافی خۆمان بکه‌ین؟ له کێ داوای خۆپیشاندان بکه‌ین؟ تا ئه‌م جرکه ساته‌ش ده‌سه‌ڵات کێوێکی گه‌وره‌ی له نێوان خۆی و پیاوه‌کانی و تفهنگهکانیدا دروست کردوه، که دانیشتوانی هه‌رێم به میکرۆسکۆپیش نایان بینن! لوله‌ی تفه‌نگه‌کان هه‌میشه سوارن، ده‌موچاوه‌کان تاریک و ڕه‌شکراون، ئێمه‌و ئه‌وان وه‌ک خێزانێکی گه‌وره‌مان لێهاتوه، نادادپه‌روه‌ری و غه‌درو خیانه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ ڕێز و ئه‌رزشێکی نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌وه‌ته ئێمه هه‌مومان بوین به هابیل و ئه‌وان هه‌مویان بون به قابیل! ئه‌وه‌ته یاساکانی ئه‌وان باسی لێده‌که‌ن هه‌میشه له جهکمهجهی مێزی سه‌رۆکه‌دا قایم کراون و له پێداویستی بۆ ڕۆژی ڕه‌شی خۆیان قایمییان کردوه کاتێک سه‌رۆک ده‌زانێت سێبه‌ری ترسیان ئیدی که‌س ناله‌رزێنێت و زه‌بری کوشنده‌یان که‌سمان نا ترسێنێت، ده‌ڵێت ڕاوایه تۆقاندنی ده‌نگی ناڕازی، کوشتنییان حه‌ڵال ده‌کرێت له نوسینگه‌ی کۆشکی سه‌رۆکه‌وه، باروت و تفه‌نگه‌کان چه‌ور ده‌کرێن، جه‌للاده‌کان برسیتر ده‌کرێن، یاساکان ده‌شارنه‌وه‌و باس له یاسای نوێ ده‌کرێت! له کاتێدا هیچ ده‌ستورێک نییه، بڵێ سه‌رۆک به یارمه‌تیت! به کام ده‌ستور بۆت هه‌یه بڕیار بده‌یت؟! به کام یاسا بۆت هه‌یه قسه بکه‌یت! ئه‌م سه‌رۆکه هیچ نابینێت، ئه‌م سه‌رۆکه حۆله به‌و یاسایانه کار ده‌کات که له نێو خودی ماڵه‌که‌ی خۆیدا جێبه‌جێ ناکرێت!..
سه‌رۆک، له بێ به‌رنامه‌یی، بێ ده‌ستوری، بێ ئه‌زمونی، شڵاژاوه، ئه‌م لا ده‌کات و ئه‌ولا ده‌کات، به دوای بۆنه‌یه‌کی بێبایه‌خی بۆگه‌ندا ده‌گه‌ڕێت، تا هه‌مو وڵات بکاته زۆنگاوی ڕه‌نگه تۆپیوه‌کان، لێره‌و له‌وێ چه‌ند جرکه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌م سه‌ر ده‌کات و ئه‌و سه‌ر ده‌کات، شتێکی پێێنییه پینه‌و په‌ڕۆی ئه‌م ڕۆژی حه‌شره‌ی خۆی پێڕابگرێ، ده‌ست ده‌کاته سه‌ر شانی دوژمنانی هه‌ر چوار ده‌وری، ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک ئه‌م پێدهوهڕی و ئه‌وان پێیان دهواڕان، ئێستا ئاماده‌یه، سه‌دان سازش بکات، له سه‌ر سفره‌یه‌ک دابنیشێت و له گه‌ڵ دوژمنانی گه‌له‌که‌یدا بله‌وه‌ڕێ، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی به یاسایه‌کی بێ ناوه‌رۆکی ناباوی ئه‌م جهرخه، ڕوی خۆی له توڕه‌ی خه‌ڵکی و شه‌قامی بێزاری بێبازاڕی سه‌رۆکی ڕیسواو شهمهزارکراو بسوڕێنێ!،.
ئه‌و هه‌رێمه ساوایه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕه‌نگراو پارچه پارچه‌کراوه، ته‌نیا یه‌ک سه‌رۆکی نییه، ئه‌مه حاڵ و سیسته‌م و یاسا‌و په‌رله‌مان و بێ ده‌ستوری بێت، چه‌ند سه‌رۆکی مه‌زن هه‌ن، چه‌ند سه‌رۆکیکی بچوکیش، چه‌ندا به‌چکه سه‌رۆکی بێ گوچکهو بێ که‌پو، که‌چی ڕۆژێک سه‌رۆک ده‌ڵێت ئاشتی و ئارامی، ڕۆژێکی دیکه زیلله سه‌ربازیه‌کان پڕ ده‌کات له چه‌ته‌و میلیشیا بۆ شارێکی دیکه،ڕۆژێک ده‌ڵێت، مرۆڤی کورد نابێت خوێنی به هاونیشتمانییانی کورد سور بێت، که چی له پێش هه‌مو که‌سێکه‌وه سکتێری حیزبه‌که‌ی خۆی له پاش ته‌عداد و کوشتن و قاتڵ و عامی گه‌نجان ولاوانی شارێک ده‌ڵێت ده‌ستیشیان دهڕینهوه! ئه‌رێ سه‌رۆک که‌ڕه کوێره، یان هاوشێوه‌ی سیسته‌مه‌که‌ی مه‌غۆل و حۆله؟ ڕۆژێک داوا له ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات کۆببنه‌وه، ڕۆژێک لێیان بهقینهو ئه‌ڵێت تۆڵه‌یان لێبکه‌نه‌وه، ڕۆژێک به خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێت، ئاژه‌وه چی، و ده‌ستی ده‌ره‌کی، ڕۆژێکیش ده‌ڵێت وه‌ک کوڕی خۆم وان و داواکانییان ڕه‌وایه، ڕۆژێک ماته‌و و ڕۆژێک هاره، ڕۆژێک باسی ئاشتی ده‌کات و ڕۆژێک ئاشتی تێک ده‌دات، ڕۆژێک باسی ئه‌زمونه‌و ڕۆژێک ئه‌زمون ئه‌یترسێنێ، سه‌رۆک هه‌مو مانگێک سه‌فه‌ر ده‌کات، که‌چی ئاگای له‌ملاو لای خۆی نییه، سه‌رۆک ناحه‌قی نییه، هه‌تا ئێستاش نازانێت وه‌ک و سه‌رۆک خۆی پیشانبدات و وه‌ک سه‌رۆک گفت‌و گۆ بکات، به سه‌لام ده‌سپێده‌کات و به بێ خواحافیزی ئۆغر ده‌کات..
سه‌رۆک له شاشه‌کانی خۆیانه‌وه له گۆرانی بێژێکی به ناوبانگ ده‌چێت، له شاشه‌کانی تریشه‌وه وه‌ک پله‌ی گه‌رمی و ساردی ڕۆژانه به جرکه‌یه‌ک گوزه‌ر ده‌کات، .
ئیدی، ده‌بێت ئه‌و گه‌نجانه‌و من، و تۆ و ئێمه هه‌مومان له‌و حه قیقهته حاڵی بین ، که له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی به هه‌رێم چواندوانهی سه‌رۆک، و دام و ده‌زگا به ناو شهرعهیهکانی شتێک نییه به ناوی ئازادی و مافی تاک، ئۆپۆزیسیۆنیش له ده‌ڤه‌ری ئێمه‌دا له ژنه شه‌رمنێکی فێڵاوی و جادوباز و بێ تام ده‌چێت، مه‌غزی پڕیه‌تی له گۆشه‌ی فێڵی دانوسقهو و ڕوخساری له پیره‌ژنێکی زه‌لیل ده‌چێت، ناتوانێت خۆی ئاماده بکات تا بگاته بوارێ!.
ئه‌م فسکه فسک و دانیشتنه تژی له گوماناویانه، چ ناوێکیان لێده‌نرێت؟ له کاتێکدا ڕۆژانه هه‌زاران گه‌نج و هاونیشتمانی کوردستان، له کوجه‌و شه‌قامه‌کاندا ده‌ڵێن، ئه‌م حوکمه‌ته، و سه‌رۆکایه‌تیه کارتۆنی و ناوه قه‌به‌کان ده‌بێت وه‌ک بۆشایی خۆیان چاویان لێبکرێت! و بایاخدانی زۆریان پێ ڕه‌وا نه‌بینرێت، تا ده‌ست له کار ده‌کێشنه‌وه و واداکاریهکانی ئێمه جێبه‌جێ ده‌کرێت، که‌چی به داخه‌وه ئۆپۆزیسیۆنیش، ئه‌م ورده شه‌رم و دو ڕوییهوه، ڕۆژێک ده‌ڵێت پاڵپشتی له داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین، و ڕۆژکیتریش له به‌رده‌م مێزێکدا قوت ده‌بنه‌وه، و ده‌ڵێن ته‌وافق باشترین ڕێگه چاره‌یه؟، ئیدی ئازادی له کوێی کۆڵوانه‌ی ئه‌م هێز و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌دا بونی هه‌یه؟!.. تا مرۆڤ خۆی بۆ ماندو بکات و به‌رزتر بڵێت به ئاشتی. به ئاشتی؟ ئیدی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و گه‌ورانه‌ی ڕۆژگارێک خۆیان ماندو کرد و هاوڕێکانییان خوێنی خۆیان بۆ ڕشت، و هه‌زاران هه‌زاران ئومێدی ڕواند له ماڵه‌کانماندا، وا خه‌ریکه خه‌زانی ئۆپۆزیسیۆن و ڕه‌شه‌بای نه‌گریسی ده‌سه‌ڵات هه‌مویان ده‌وه‌رێنێت و، شه‌قام و دڵ و هیوامان ڕاده‌ماڵێت!،.
به یارمه‌تی ئازادی، ده‌بێت له سه‌رۆک بپرسین، ئازادی واته‌ی چی؟
چۆن له خۆپیشاندان حاڵی بین، و کێ ڕه‌وایه‌تیمان پێببه‌خشێ؟
سه‌رۆک چۆ بکات، تا ده‌نگی بگاته گوێێ هه‌مومان، و ئێمه چی بکه‌ین تا سه‌رۆک گوێ بداته هه‌موان؟..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
12/04/