ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : وه‌ك ئه‌وه‌ی ( ژۆن – ژاك ڕوسۆ ) ده‌ڵێ، ئه‌و كاته ژیان خۆش ده‌بوو كه كاردانه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ بڕوا‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی نێو ناخی خۆی بوونایه، ئه‌وسا نه ته‌بلیغاته لاوه‌كیه‌كان و نهشاڵاوی بزوتنه‌وه‌ی ته‌شریفاتی، گه‌شه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تا ئه‌م ئاستی به‌له‌خۆ نامۆ بوونه‌ی مرۆڤی كورد‌و كوردهواری كێش نه‌ده‌كرد، ئه‌و كاته ژیان خۆش ده‌بوو كه رێزگرتن له‌خودو ئیراده‌ی میللی پتر له‌ره‌وشت بۆ مه‌رام و ئامانجێكی تری لاوه‌كی و شه‌خسی ئیستغلال نه‌ده‌كرا،
ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ده‌گوترا جێبه‌جێده‌كرا، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرا دهیشبینرا، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ش له‌ناوی فه‌یله‌سوفه‌كان جیا نه‌كرا بوایه‌وه، بێگومان مرۆڤیش هونه‌ری قسه‌كردن به‌زمانێكی ده‌ستكرد فێر نه‌ده‌بوو، هیچ به‌ڵێن و راسپارده‌یه‌ك به‌جێنه‌گه‌یاندنی نه‌ده‌كرا، ده‌بووینه خاوه‌ن شوناسێكی ئاشكرا‌و راسته‌قینه، ئاكارمان سروشتی ده‌بوو، ئه‌م هه‌موو خه‌مساردی و بێ‌موبالاتی گیانی خۆ ههڵخهڵهتێنهرامان وه‌ك ئه‌مه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێ نهدهكارا وه‌ك دوێنێی سه‌رده‌می تاریكی و زه‌مه‌نی ژێرده‌سته‌یی، چالاكانه خۆی له‌نێو نه‌رێته باوه‌كاندا بنوێنێ.
نغرۆ بوونی كه‌سێتی مرۆڤی كورد له‌م سه‌ر بۆ هه‌تا ئه‌وسه‌ری، به‌شاو سهپانییهوه خواست و ئیرادهیشی لهبهینبردووه، بۆیه ئه‌مڕۆ زیاتر له‌وانی دی، كاریگهیاندۆته ئه‌و ئاسته‌ی دوركه‌وێته‌وه له سروشتی مرۆڤبوونی خۆی، دابڕێ له دۆزینه‌وه‌و گه‌یشتنه‌وه به‌خودی خۆی. ره‌نگه به هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی بابه‌تیانه‌و ڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی سه‌ره‌تاییانه، ببینی كه له‌ماوه‌ی ( 20 ) ساڵی رابردودا تا هاتووه ده‌سبه‌رداری كۆشین و قوربانیدان و ئه‌و ئاماده‌گییه ناوه‌كی و سروشتییه‌ی خۆی بووه كه هه‌م دۆخ و هه‌میش خودی خۆی وه‌ك مرۆڤێك لێی خواسته‌وه، ره‌نگه وێڕای ژیانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی نه‌رێته جیاكان، نادیاری و، دورو دورتر كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌تاییانه‌ی تا ئێره‌و له‌م هه‌رێمه‌دا ( كوردستان ) كه قوربانییان له‌پێناودا درا، یه‌كێك له‌و سه‌ره‌كیترین هۆكارانه بێت كه مرۆڤی كوردیان دوچار به‌وه‌ها پاشه‌كشێیه‌ك كردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر بێمانایه هێشتان هه‌بێ له‌و بڕیار‌و باوه‌ڕه دابێ، مرۆڤی كورد تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان به‌رد ئاسا بۆ قوربانیدانی به‌رده‌وام و بێ ئاكام هێشتا له‌هیچ شتێك نابێ سڵبكاته‌وه، ئا ئاوایش گاڵته‌جاڕ هێنه چاوه‌روانی ئه‌وانه‌ی دور له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌ژین و دیمه‌نه تراژیدی و مهرگهساتبارهكانیان نه‌بینیووه‌و، ئاسه‌واریشیان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دانه‌ناون، پێت وابێ توانای تێگه‌یشتن و هه‌ستكردنیان به‌وه‌ها مۆته‌كه‌یه‌ك هه‌بێ كه به‌ره به‌ره خه‌ریكه سواری سه‌رو گوێلاكی ژیانی سوڵتان و ڕهعیهتمان ده‌بێت، ئه‌و ده‌رگیرییه‌ی كه جگه له‌نائومێدی شتێكی تری بۆ به‌خشینه‌وه پێنیه‌و، خه‌ریكه وه‌ك پاڵه‌وانی چیرۆك و فیلمه تراژیدییه‌كان بگه‌ینه ئه‌و یه‌قینه‌ی به‌ته‌نها هه‌ر خۆمان به‌قوربانی چاره‌نوسێك بزانین كه سروشت له ئه‌زه‌له‌وه بۆی دیاریكرد بین و هه‌ستكردن به شانازییه‌ك به‌ته‌نها به‌س ببینین بۆ ئه‌وه‌ی دواجار ئارامییه‌ك به‌ده‌ستبهێنین.
ئه‌وه‌تا به‌پێی بڕیار‌و مه‌رسومه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق، له 24ی4ی1974 واته 36 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به چه‌كی یاساغكراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ڵادزێ وێرای ئه‌وه‌ی خه‌ڵتانی خوێنكرا، جارێكی دی له 26ی6ی 1989 هه‌مان ئه‌و رژێمه شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت و یه‌كسانكرد، كه‌چی دوای 20 ساڵان له‌حوكمی خۆجێی هێشتا پشده‌ریه‌كان هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان به ته‌نها هه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی شانازییه‌ك له‌ده‌ست دابێ، نه‌خۆیان و نهشارهكهیشیان نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن چییه‌كی تر، مۆته‌كه‌ی كاولكاری هێشتا به‌رینه‌داون، قوربانی و رابردویان لێوه‌ربگریته‌وه شتێكی تر نامێنێ دڵی خۆیانی پێ شاد بكه‌ن و، هه‌ستی پێبه بوونی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵێ زۆر راسته دروستكردنی شارێكی نوێ له‌سه‌ره‌تاوه ئاسانتره وه‌ك له بونیاتنانه‌وه‌ی شارێكی كاول و وێرانكراو، راستیشه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پشده‌ر له‌جوڵه نه‌كه‌وتووه، نایشمانهوێ ئه‌و هیواو هه‌نگاوانه‌ی هێشتا بۆ گێرانه‌وه‌ی سیمای شارستانی ئه‌و شاره كه په‌كیان نه‌كه‌وتووه نادیده بگرین، به‌ڵام خۆ زامی پشده‌رو پشده‌ریه‌كان به‌ته‌نهاش هه‌ر په‌راگه‌نده بوون و مه‌سه‌له‌ی بۆردومان و ته‌رحیل نیه، به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌م شاره‌یش له‌گه‌ڵا خاكدا یه‌كسان نه‌كراوه‌و، گرفتهكهیشیان هه‌ر ئه‌وه نیه كه خۆیان دور لهكۆمهك و هاوكاری رێكخراوه نیودهوڵهتیهكان گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر وێرانه‌یی و شاریان بیناكردۆتهوه، به‌ته‌نهاش هه‌ر ره‌زو باخ و سامانه جیاكانی تریان له‌ده‌ست نه‌داوه، خۆ هه‌ر مزگه‌وت و قورئانهكانیان لێ نهسوتێندراوه، بزوتنه‌وه‌ی هۆشیاری و روناكبیری ئه‌وشاره لاواز‌و لارێ بووه، كشتوكاڵ و زه‌وی و زاری دیم و به‌راوی ئه‌و ناوچه‌یه وشكارۆ بووه، ساڵی ئه‌و شاره هه‌ر یه‌ك ساڵه‌و جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕ‌و كێشه سنوریه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌لادا نهخراوون و هێشتا بۆردومان ده‌كرێن و له‌خه‌م نهرهخسیوون، حكومه‌تی عیراق به به‌رنامه‌تر، دوژمنكارانه‌تر له‌وه‌ها روبهروبونهوهیهكی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌هه‌وڵی گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه تا به عه‌ره‌بكردن و، ئه‌نفالی نوخبهكانیان ده‌گات به‌رنامه‌ی بوو دواجار بۆ ئه‌به‌د له‌خواو خاك و زێدیان خۆیشیان بكات، خۆ ئه‌گه‌ر بێده‌نگبوون و بێ ههڵوێستیهكانی دوێنێ كۆمه‌ڵی نیوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی به‌عس هێشتان جێگه‌ی سه‌رنج مابن، هۆكار چییه حكومه‌تی ئێستای عیراق بریارێكی فه‌رمی له‌ناسینی ئه‌و تاوانانه وه‌ك پرۆسه‌ی جینۆسایكردنی مرۆڤی كورد ده‌ر نه‌كردووه؟ بۆ له‌سه‌ر ئه‌م شاره له گوڵ كاڵتر به ئێران ناگوترێ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م سروشته جوانه‌ی پشده‌ر وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و دیكۆمێنتاری تاوانه‌كانی به‌عس كاری بۆ نه‌كرێ؟ تۆ بڵێی كێ له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پشده‌ریه‌كان به‌رپرس بێت؟ بۆ ئه‌م بابه‌ته هێشتا بابه‌تیانه نه‌كه‌وتۆته ناو به‌رنامه‌ی كاری قه‌واره جیاكان؟ تۆ بڵێی وه‌ها تاوانێك بۆ هه‌تا كه‌ی وه‌ها بێ گه‌رانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رو قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشبینیه‌كانمان؟ ده‌بێ هه‌تاكه‌ی پشده‌ریه‌كان رابردویان هه‌روا بێپه‌روا ببێته تێپهڕو قه‌ده‌ر ژیا‌و بمێنینه‌وه!..