پێشێلکاری و کۆپی کردنی CD دیارده‌یه‌کی دزێوه‌و ته‌نها کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده نیه به‌ڵکو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک پێوه‌ی ده‌ناڵێت و له هه‌وڵی بن بڕکردنی ئه‌م کێشه‌یه دایه ، له‌ڕێگای چه‌ندین به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو بۆ ڕێگاگرتن له کۆپی و پاراستنی مافه‌کانی خاوه‌ن به‌رهه‌م ، له‌هه‌مان ڕوانگه‌شه‌وه یاساکان و دادگاکان هاوشێوه له‌کاردان ، به‌ڵام جیاوازی له شێوه‌و جۆری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا به‌دی ده‌کرێت .. هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵگای کوردیش یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌م دیارده‌یه‌ی به شێوازێکی دیار‌و به‌رچاو بێ به‌رنامه‌و له‌و په‌ڕی ئازادی دا پێوه دیاره‌و خه‌م ساردی له کارکردن بۆ دژایه‌تی و نه‌هێشتنی ده‌بینرێت .
بێ گومان پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاو بوونی به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو سه‌رده‌میانه نه‌یان توانیوه به‌شێوه‌یه‌کی بن بڕ ڕێگا له کۆپی بگرن به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتن له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ده‌ست هاتووه و له گۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه به‌دی ده‌کرێن .
ماوه‌یه‌که له به‌رنامه‌ی ( ئارامۆ شۆدا ) کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کرێت که کۆمه‌ڵگا هۆشیاربکرێته‌وه له کۆپی نه‌کردنی CD ، بێ گومان ئه‌وه کارێکی باشه‌و ده‌کرێ سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیش ئه‌م شێوه هه‌نگاوه بنێن و هه‌موو پێکه‌وه کاربۆ نه‌هێشتن یا هه‌رنه‌بێت که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بکرێت . به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه له‌یادنه‌که‌ین که ته‌نها به ڕیکلام و لێداون و باسکردنی له‌به‌رنامه‌یه‌ک و چه‌ند که‌ناڵێک ئه‌و کاریگه‌ریه گرنگه‌ی نابێت و ناتوانرێت گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا بێ نێت ، چونکه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م گرفته پێویستی به یاسایه‌کی تۆکمه‌و هه‌مه لایه‌ن هه‌یه .
له هه‌مان که‌ناڵه‌وه بۆ ڕۆژی دوای به‌رنامه‌ی ( سپوپهر مه‌گه‌زین ) له‌م ڕونگه‌یه‌وه چووه هه‌ندێک له تۆمارگه‌یانه‌ی که CD کۆپی کراو ده‌فرۆشن بۆ لێدوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن تۆمارگاکان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو لێدوان و هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه بوو به‌رامبه‌ر به‌و دیارده‌یه ، نه‌ک ته‌نها دانیان به‌وه‌دا نه‌ده‌نا که ئه‌مه کارێکی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکو کاره‌کانیان به‌کۆپی نه‌ده‌زانی و ئه‌و مافه‌یان به‌خۆیان ده‌دا که به‌رهه‌مه‌کان کۆپی بکه‌ن و ڕاشکاوانه باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که دوای شه‌ش مانگ بۆیان هه‌یه به‌رهه‌مه موزیکیه‌کان کۆپی بکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ڕایی ئه‌وان به‌پێ یاسا و بڕیاری ئاسایشه و پێشیان وابوو ئه‌مه له‌دونیادا وایه … سه‌ره‌تا یاسایه‌ک له دنیادا هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌کان له کۆپی کردن و وڵاتان به‌پێی شێوازی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئه‌و یاسایانه‌یان ڕێکخستووه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و به‌هیچ شێوازێک مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ بۆ کۆپی کردنه‌وه نیه ، کاتێک یاسا کۆپی کردنی قه‌ده‌غه کرد بێماوه قه‌ده‌غه‌ی ده‌کات و دواتر ئه‌و CD یانه‌ی که له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوه‌وه به‌ربه‌ست کراون له کۆپی کردن بۆ هیچ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیه .
ئه‌و کاته‌ی که ده‌ڕوانینه ژیانی ئابوری هونه‌رمه‌ندێکی کورد و هونه‌رمه‌ندێکی بیانی زۆر جیاوازی هه‌یه ، کاتێک به‌رهه‌مێکی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه و داهاتی ئه‌و ئه‌وبه‌رهه‌مه ده‌گاته ملیۆنه‌ها دۆلار و به‌رهه‌مه کوردیه‌کان داهاته‌که‌ی ئه‌وه به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه که تێیدا سه‌رف کراوه ، هه‌ربۆیه ده‌بینین به‌رده‌وام هونه‌رمه‌ندی کورد چاوه‌ڕێی هاوکاریه بۆ به به‌رهه‌م هێنانی کاری نوێ .. به‌م شێوه‌یه چه‌ند زیان به هونه‌رمه‌نده‌کان ده‌گات هێنده‌ش به‌ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له‌وه‌ی که ناچاره هاوکاری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه بکات و له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایش دا ئه‌م شێوه هاوکاریانه‌ش له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و به‌شێوه‌یه‌کی ناداد په‌روه‌رانه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه کراو هاوکاریه‌کان بۆ گروپ و چه‌ند که‌سێک بوون زۆر له هونه‌رمه‌ندانی لێ بێبه‌ش بوو .
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له کۆپی بگیرێت و هه‌نگاوه‌کان ڕه‌وتی ئاسایی و ڕێچکه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خۆیی وه‌رگرێت پێویسته کار بۆ دارشتنی یاسایه‌ک له ڕێگای په‌ڕله‌مانه‌وه بکرێت که تێیدا ئه‌و ئه‌رکانه دیاری بکات و مافه‌کان بپارێزێت و خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌کان بتوانن له‌ڕێگای یاساوه به‌دوای مافه‌کانی خۆیاندا بچن ، ده‌زگاکانی جێ به‌جێ کار و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار کارله‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بکات ، کۆمپانیا و خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌کان پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان به‌چاپ بگه‌ێنن بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که له ڕێگای به‌رنامه‌ی دژه کۆپیهوه کاره‌کانیان تۆماربکه‌ن ، ڕاگه‌یاندنه‌کان به شێوازێکی نوێ و مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌وه کاربۆ کڕین و وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان و پاراستنی مافی بڵاوکردنه‌وه له‌به‌رچاوبگرن و له‌ڕوی داراییه‌وه گرنگی به‌رهه‌مه‌کان له‌به‌رچاوبگیرێت ، نه‌هێشتنی ئه‌و تۆمارگانهی که CD کۆپی بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچێ ده‌که‌ن به‌پێی ئه‌و یاسایه سزابدرێن و ئه‌و کات له‌رێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌کرێ وشیاری ڕۆشنبیری و کاربۆ پڕوپاگه‌نده‌ی کۆپی نه‌کردن بکرێت ، ده‌کرێ ئه‌و کات به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ڕێگا له‌م دیارده‌یه بگیرێت و باری ئابووری هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌و باشتر بڕوات و به‌خۆیان له‌ڕێگایی داهاتی به‌رهه‌مه‌کانیانه‌وه کار بۆ به‌رهه‌می نوێ بکه‌ن و ئه‌و ڕێچکه ئاساییه‌ی که له‌دونیا باوه لای ئێمه‌ی کوردیش ئاسایی ده‌بێته‌وه .
هه‌ورامان علی تۆفیق
30.05.2010