ھەولێر / پێشرەو خالید : لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا ھونەرمەندی دە رھێنەر( ئەمیر تەھا) پێی راگەیاندین : “لە کاتی ئێستا دا خەریکی وێنەگرتنی زنجیرە درامای(کش و مات) ین ،کەلە بە رھەم ھێنانی بە رێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرە ، لە نووسینی موختار عەزیزی و دەرھێنانی خۆمە و کاری ئەم درامایە لە ھەولێرو دەو روو بە ری وێنە گرتنی بۆکراوەو ھەروەھا بە سیستەمی (٥ D )وێنەی گیراوە کە سیستەمێکی سینەماییە و یەکەمجارە لە کوردستان بەوسیستمە کار لە درامادا دەکرێ “.
سە بارەت بە ناوەرۆکی دراماکە ئەمیر تەھا ئەوەشی راگەیاند:
” بابەتی دراماکە باس لە بازرگانێکی ماددەی ھوشبەر دەکات لە رێگەی خوشەویستی کور و کچێک لە بەردە لەسەر ئەم دیاردە قیزەوونە پشێوی دەنێنەوە ھەروەھا نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت کە بە بەر دەوام مامۆستا ناسر حەسەن کە لە دەستبیکی کارەکانەوە تا ئیستاش ھەر لەگەلمان دا بووە سوپاسی زۆری دەکەین، ھەروەھا پێویستە بوترێت کە لە دراماکەدا دەیان ئەکتەری بە ئەزموون و نوێ بەشداری دەکەن لەوانە :
کاوە رسول ،شەھین جەمال ، فیێل محمد سالح ، روپاک عبدالقادر ، غازی شینە ، سیروان عوسمان و ژوران و چەند ئەکتەرێکی دیکە ئەمە جگە لە بەشدار بوونی دەیان کۆمبارس .ئەم زنجیرە درامیە لەوێنە گرتنی سەنعان ھەولێری و رووناکی سرود رەشید ودەنگ شوان شێرزادە ” .