سینەماکاری کورد شەھرام عەلیدی کە لە نێوان ١٠ باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی ٢٠١٢ ھەڵبژێردراوە، چووە سەر مافوورەی سووری ئەم فیستیڤاڵە.
بە پێی راگەیاندنی گشتیی ئەم پرۆژەیە، سینەماکاری کورد شەھرام عەلیدی بە نوێترین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناوی “ئەو گۆڕستانەی کە ھەموو رۆژێک ترێی دەدا” A Cemetery Which Breeds Grapes Every Morning لە نێوان ١٠ باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە بەشی “سینەمای جیھان لە کان” cinema du monde لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی ٢٠١٢ ھەڵبژێردراوە، بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ ئەکتەری فیلمی سینەمایی “پاڵپ فیکشێن”Pulp Fiction و ھەڵگری خەڵاتی چڵە بوڕووی کان لە دەرھێنانی “کوێنتین تارانتینۆ” Quaintin Tarintino و دەرھێنەری ناوداری دنیا “ئیلیا سولەیمان” Elia Suleiman و ئەو ٩ دەرھێنەرەی دیکە چووە سەر مافوورەی سووری فیستیڤاڵی کانی ٢٠١٢ تاکوو پرۆژەیەکی فیلمی سینەمایی کوردی بە فیلمەکانی بەشداربووی کان زیادبکرێت.
بەشی “سینەمای جیھان لە کان” کە بە بەشی کەشف و ناساندنی پرۆژە سینەماییەکانی جیھان ناسراوە، ھەموو ساڵێک ١٠ سیناریۆ و ١٠ دەرھێنەری سەرکەوتووی دنیا دەستنیشاندەکات کە ئەمساڵ لە نێوان ١٤٠ سیناریۆ لە ٥٠ وڵاتی جیھان، ١٠ باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا ھەڵبژێردراون کە نوێترین پرۆژەی سینەمایی شەھرام عەلیدی بە ناوی “ئەو گۆڕستانەی کە ھەموو رۆژێک ترێی دەدا” لە تەنیشت ٩ سیناریۆی دەرھێنەرەکانی وڵاتانی شیلی، برازیل، ڤێیەتنام، ماداگاسکار، پاراگوئا، روواندا، برێمە، تونس و فەلستین بەرچاودەکەێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی پرۆژەی “ئەو گۆڕستانەی کە ھەموو رۆژ ێک ترێی دەدا”.